ڕاژەکار یان سێرڤەر (بە ئینگلیزی: Server) بریتییە لە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەنتەرنیت لە ھەموو جیھاندا و لکێنراوە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ماڵپەری تایبەتی.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ئەو ئامێری کۆمپیوتەرەش دامەزراوە لەسەر چەندەھا یەکەی دیاری کراوی بەرز، بۆ بەرزکردنەوە و دابەزاندنی داتا و کارەکان و ھەڵگرتنیان بۆ ماوەیەکی درێژ، و تایبەتە بە کۆمپانیای جۆراوجۆر.
بەپێی شوێن و ھەلومەرجی خواستی خاوەن کۆمپانیا و یەکەکانی بازرگانی، لە جیھاندا خێراییی سێرڤەر گۆڕانکاری بەسەردادێت ئەمەش پەیوەندی ھەیە بە خواستەکانی کڕیار لەسەر تۆڕەکان و بەستنەوەی ماڵپەڕ بە سێرڤەر. زۆرجار کاتێک کۆمپانیا سێرڤەری دەرەخات بە شێوەیەکی زۆر گونجاو و بە خێرایییەکی تایبەتە بەڵام درەنگ و زوو کردنەوەی ماڵپەڕەکان بە ڕاددەیەکی زۆریش بەستراوەتەوە بە کۆمپانیاکانی پەخشی ئەنتەرنێتی، بۆیە ئەگەر لە وڵاتێک ھێڵی خاو ھەبێ خاوەن ماڵپەر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت سوود لە سێرڤەرێکی باش و نزیک و خێرا وەربگرێت بۆ خێرا کردنەوەی لاپەڕەکانی ئینتەرنێت.
کۆمپانیای گووگڵ گەورەترین و زۆرترین سێرڤەری ھەیە لە جیھاندا بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر کە ژمارەیان لە ملیۆنان سێرڤەرە لە شوێنی جیا جیا دا. گووگڵ بە شێوەیەکی ئاسایی (٠٠٠ ٤٥٠) چوار سەد و پەنجا ھەزار سێرڤەر بە تەنھا لە دوو درایڤ بە خۆڕایی دەبەخشێ کە دەکاتە نزیکەی (١٥٠) پێتابایت بەپێی ڕیزبەندییەکانی (بت و بایت و کیلۆبایت و مێگابایت و گێگابایت و تێرابایت و پێتابایت و ئێگزابایت و زێتابایت و یۆتابایت و ئێکسۆنابایت و وێکابایت) کار دەکات لەب ەر زۆری ژمارەی سێرڤەرەکان و ساڵانەش بە ملیۆنان و بلیۆنان دۆلار لە پڕۆژەی چاندنی سێرڤەری نوێ خەرج دەکات و نوسینگەکانیشی پەرەپێ دەدات لە ھەموو شوێنەکانی جیھاندا.
لە بوارەکانی گرێدراو بە کۆمپیوتەرەوە، زاراوەی ڕاژەکار (بەئینگلیزی: Server) بۆ ئاماژە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە بەکار دەبردرێ:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاژەکار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕاژەکار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.