کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچە تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری سەقز بە دەست پۆلیسی ئەخلاقی تاران ڕۆژی ١٦ی ئەیلوول ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی پێ کرد.

یەکەم ناڕەزایەتی ڕۆژی ٢٦ی مانگی خەرمانان لە کاتی ناشتنی تەرمی ژینا لە شاری سەقز دەستی پێ کرد. ژنان لەسەر قەبری ژینا لەچکەیان لابرد و دروشمی ژن ژیان ئازادیان سەردا، ھەروەھا لە سەر بەردی قەبری ژینا نووسرابوو «ژینا گیان تۆ نامری ناوت دەبێت بە ڕەمز». بە ڕەمزی ژینا و درووشمی ژن ژێان ئازادی لێرەدا سەری ھەڵدا

پێڕستی کوژراوەکان

ئاستی ناڕەزایەتی بە تووندی بە تەواوی کوردستان و ئێران کێشرا و ژمارەیەکی زۆری کوژراو و بریندار لێکەوتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھەنگاو، لەماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی جەماوەریی لە ٤٧ شاری کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام، لانی کەم ١٢٢ ھاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٨ ھەزار کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومەتییەکان بریندار بوون. ئەم خۆپیشاندانانە ھەروەھا بە «شۆڕشی ژینا»یان «شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی» ناسراوە.

کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ناو شار ڕێکەوتی شەھیدبوون چۆنییەتی شەھیدبوون
ھاجەر عەباسی مەھاباد ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەو لە کۆبوونەوە ناڕەزایییەکان شاری مەھاباد بەشدار بوو و وەبەر گوولەی ھیزە ئەمنییەکان کەوت، پاشان جەن ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
موحسین محەممەدی دیواندەرە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.[ژێدەر پێویستە]
ڕەزا لووتفی دێولان ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دێولان بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
فوئاد قەدیمی دیواندەرە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی خەڵکی دیواندەرە بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بریندار کرابوو.

دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەستدا.

فەرەیدوون مەحموودی سەقز ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتیی سەقز بە کوژرانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ڕەزا شەھپەرنیا کرماشان ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی دژە شۆڕشی لە شەقامەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.
زەکەریا خەیاڵ پیرانشار ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی حکوومەتی کوژرا.
فەرجاد دەروێشی ورمێ ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەقامی وەلیعەسری ورمێ دراوەتە بەر دەستڕێژیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
مینو مەجیدی کرماشان ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی دژە شۆڕشی لە شەقامی نەوبەھاری کرماشان گیانی لەدەستدا.
ڕووزبێ خادمیان سونقوڕ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کەرەج دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
محەممەد زارعی سونقوڕ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەرامین دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ڕژیم کوژرا.
عەلیڕەزا فەتحی سونقوڕ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی قەزوین دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ڕژیم کوژرا.
پوویا شەیدا ورمێ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
فەرەیدوون ئەحمەدی
ئەمیرحوسێن بەساتی کرماشان ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
ئیمان محەممەدی ئارووناوا ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەبەر فەرمانداری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ڕژیم کوژرا.
ئەمیرعەلی فوولادی ئارووناوا ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەبەر فەرمانداری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ڕژیم کوژرا.
موحسێن قەیسەری ئیلام ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ موحسین قەیسەری لەلایەن یەکێک لە ھێزەکانی یەکەی تایبەت بە ناوی ئەیووبێک ھەواسی، لە نزیک پارکی منداڵانی شاری ئیلام و بە چەکی کڵاشینکۆف لێی دراوە و گیانی لەدەست داوە.
سەدرەدین لیتانی شنۆ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژراون.
میلان حەقیقی شنۆ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژراون.
ئەمین مەعرفەت شنۆ ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژراون.
عەبدوڵڵا مەحموودپوور ئورمییە گوندی باڵوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە، تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی بەسیج لە باڵووی ئورمییە گیانی لەدەست دا.
دانش ڕەھنما ئورمییە گوندی باڵوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی بەسیج لە باڵووی ئورمییە گیانی لەدەست دا.
عەلی مزەفەری قووچان ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی دژە شۆڕشی لە قووچان گیانی لەدەست دا.
عەبدوسەلام قادرگڵوان شنۆ ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی دژە شۆڕشی لە شنۆ گیانی لەدەست دا.
ئیسماعیل دزوار سەقز ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی سەختی ھێزەکانی ئەم ناوەندە، گیانی لەدەستدا.
سەمەد بەرگینیا پیرانشار ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی حکوومەتی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

چوارشەممە ٦ی ڕەزبەی ٢٧٢٢ (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) بەھۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

موختار ئەحمەدی مەریوان ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژرا.
نیما شەفەقدۆست ورمێ ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لە دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومەتییەکان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شاری ئورمییە، دەستبەسەر کرابوو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
یەحیا ڕەحیمی سنە ٠٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کاتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی شاری سنەدا لەکاتێکدا لە ماشینی خۆی بوو بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
محەممەد ئەمینی سنە ٠٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە گەڕەکی کاراموزی کوژرا.
داریووش عەلیزادە سنە ٠٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە شەقامی سیرووس کوژرا.
پەیمان مینبەری سنە ٠٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژرا.
ئارییەن موریدی سەلاس باوەجانی ٠٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکومییەکان گیانی لەدەستدا.
ڕامین فاتحی سنە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕامین لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی فاتیحییان وتووە کە کوڕەکەیان لە بەندی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات خۆی کوشتووە..
سەید محەممەد حسەینی سەقز ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی مەسکەن میھری کوھدەشتی سەقز بە ماشێنی دژە شۆڕشی کراوەتە ئامانج.
ڕامین کەرەمی کرماشان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران کوژرا.
کەماڵ فقھی بۆکان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لەسەر بانی ماڵەکەی خۆی کوژرا.
عەزیز مورادی سنە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە گەڕەکی نایسەر کوژرا.
ئارمین سەیادی کرماشان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سپای پاسداران لە کاتێکدا لەناو ماشینەکەی خۆیدا بووە، کوژرا.
سینا نادری کرماشان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
عەلیڕەزا حسەینی کرماشان ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ئاکامی ھێرشی ھێزە حکوومییەکانی ئێران بە ماڵەکەی لە تاران کوژرا.
ئەفشین ئاشام قەسری شیرین ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕاپەڕینی خەڵکی شاری قەسری شیرین، ھێزەکانی حکوومەت، دەستڕێژییان لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەک بە ناوی ئەفشین ئاشام گیانی لەدەستداوە.
محەممەد لووتفوڵڵاھی سنە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕێکەوت دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران بریندار و دەستبەسەر دەکرێت و تەرمەکەی پاش ڕۆژێک دەدرێتەوە بە بنەماڵەکەی.
سارینا ساعدی سنە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە، لە گەڕەکی نایسەر کەوتووەتە بەر ھێرشی توندی ھێزە حکوومەتییەکان و بەھۆی لێدانی توندی باتۆم لەسەری لەلایەن ئەو ھێزانەوە سارینا بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
حەمید گولی سنە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ئەو دوایییەی شاری تاران بەھۆی لێدانی باتۆم لەلایەن ھێزە حکوومەتیییەکان کوژرابوو، لە شاری سنە بەخاک سپێردرا.
فەرەیدوون فەرەجی سەقز ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
فریشتە ئەحمەدی مەھاباد ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەسەربانی ماڵەکەی گولەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومەتییەکان بەر سینگی کەوت و بە ھۆیەوە گیانی لە دەستدا.
محەممەد شەریعەتی سنە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
شاھۆ خزری مەھاباد ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
زانیار ئەبووبەکری مھاباد ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
کوبرا شێخە مەھاباد ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
ئیسماعیل (سمکو) مەولوودی مھاباد ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
موتەلیب سەعید پەیڕەو بانە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چلەی ژینا ئەمینیدا، لەکاتێکدا دەیویست سوار ماشێنەکەی ببێت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی دژە شۆڕش و بەسیجی ئێران کوژرا.
داستان ڕەسووڵ بانە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ خەڵکی باشوور بوو لە بۆ پرسەی موتەلیب سەعید پەیڕەو ھاتبوو، لەسەر سنوور کرایە ئامانجی گوللەی سپای پاسدارانی ئێران و کوژرا.
مەسعوود ئەحمەدزادە مھاباد ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
کۆمار دەروفتادە پیرانشار ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە، لە خۆپیشاندان و بەرخۆدانی ٠٧ی ئابی ١٤٠١ خەڵکی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکەوتکەرەکان بریندار کرابوو، دوای یەک ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
موئمن زەندکەریمی سنە ٠٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ١٨ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە حکوومییەکانی ئێران کوژرا.
نەسرین قادری مەریوان ٠٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ خەڵکی شاری مەریوان، کە لە کاتی ڕاپەڕینەکانی ئەو دوایییەی شاری تاران بەھۆی لێدانی باتۆم لەلایەن ھێزە حکوومەتیییەکان کوژرا.
ئەردەڵان قاسمی گییەڵان (گییەڵانی ڕۆژاوا) ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە کاتی نووسینی دروشمی دژە حکوومەتی لە جووتسایدی تاقوەسانی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت کوژرا.
ھێمن حەمزە بێوران سەردەشت ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەتەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی سپای پاسداران لە ھەنگی مەرزی بێوران کوژرا.
سامان ڕەحمانی تیکاب ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٦ ساڵە لە کاتی نووسینی درووشم لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران دەستبەسەر دەبێت و لە کاتی دەستبەسەر بوون بەھۆی لێدانی باتۆم لەلایەن ھێزە حکوومەتیییەکان کوژرا.
سامان قادربەیگی بۆکان ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کرابوو، دوای یەک ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی لە شاری ورمێ گیانی لەدەستدا..
عیسا بیگلەری سنە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٩ ساڵە لە خۆپیشاندانی خەڵک لە بەر زانکۆی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
زانیار ئەڵڵا مورادی سنە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٦ ساڵە لە خۆپیشاندانی خەڵک لە گەڕەکی کانی کوزەڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان بریندار دەبێت و بەھۆی خوێن بەربوونی زۆر لە نەخۆشخانەی تەوحید گیانی لەدەستدا.
فوئاد محەممەدی کامێران ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٨ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵ لە خۆپیشاندانی خەڵک بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان بریندار دەبێت و لە نەخۆشخانەی سینا گیانی لەدەستدا.
بورھان کەرەمی کامێران ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٢ ساڵە و لە کۆبوونەوەی خەڵک لە بەر ماڵی فوئاد محەممەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
دانیاڵ پابەندی سەقز ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ١٧ ساڵە و لە خۆپیشاندانی خەڵک لە گەڕەکی کەریم ئاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ئەسعەد ڕەحیمی بۆکان ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٠ ساڵە و لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
محەممەد حەسەن زادە بۆکان ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٨ ساڵە و لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا و بەر چەقۆ دەکەوێ و گیانی لە دەست دا.
سالار موجاور بۆکان ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٠ ساڵە و لە خۆپیشاندانی خەڵک لە گەڕەکی میرئاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا..
فەرھاد خوسرەوی کرماشان ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٨ ساڵە و لە نێو سەیارەی خۆیدا و بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان دەکەوێت گیانی لەدەستدا.
ئاسۆ قادری ڕەبەت، سەردەشت ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٢ ساڵە و لە کاتی سەردانی دایە گەورەی لە بانە لە نێو سەیارەی خۆی و بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان دەکەوێت گیانی لەدەستدا.
ئەمجەد عینایەتی بۆکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ھیوا جان جان بۆکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ھەژار مام خوسرەوی بۆکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
غەفوور مەولوودی بۆکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ئازاد حوسێن پووری مەھاباد ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە خۆپیشاندانی خەڵک لەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
مستەفا شەعبانی بۆکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٤٤ ساڵە لە کاتێکدا ناوبراو تووشی کێشەی زەینی بووە لە بەرامبەر ماڵی خۆیان و بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان دەکەوێت و دواو گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدەدات.
عەبدوڵڕەحمان بەختیاری مەھاباد ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٦٦ ساڵە و مامۆستای خانەنشین، لە شەقامی سەعدی و لە کاتی لە نێو سەیارەی خۆی دەبێت و بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان دەکەوێت و گیانی لەدەستدەدات.
شاھۆ بەھەنی سنە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دوای بەشداری لە چلەی چوار نەفەر لە کوژراوەکانی شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ئؤمید حەسەنی سنە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دوای بەشداری لە چلەی چوار نەفەر لە کوژراوەکانی شاری سنە ڕفێندرا و لە ژێر ئەشکەنجە بە تووندی بریندار بوو، پاش ھەناردە کردنی بۆ بیمارستان تۆحید سنە گیانی خۆی بەھۆی تووندی برینەکان لە دەست دا.
ئارام حەبیبی سنە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دوای بەشداری لە چلەی چوار نەفەر لە کوژراوەکانی شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەستدا.
مێھران ڕەحمانی مھاباد ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری مھاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و پاش گواستنەوە بۆ بیمارستانی ئورمییە گیانی لە دەست دا.
میلاد مەعروفی بووکان ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری بووکان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
ئەمیر فەراسەتی شاد پیرانشار ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
مۆحەمەد ئەحمەدی گاگش مھاباد ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری مھاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران گیانی لە دەست دا.
کەماڵ ئەحمەدپووری مھاباد ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری مھاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
شەھریار محەممەدی بۆکان ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمی نێشتنی تەرمی مۆحەمەد حەسەن زادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و پاش گواستنەوە بۆ بیمارستان گیانی لە دەست دا.
فواد سەواری دیواندەرە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
حەبیبەڵا فەتحی دیواندەرە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
حۆسێن عەبدپەنا سنە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە دوای ھێرشی ھێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شارۆچکەی بەھاران سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
کاروان قادر شوکری پیرانشار ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و ڕۆژێک دوای گواستنەوە بۆ بیمارستان گیانی لە دەست دا.
سلێمان شوکری بۆکان ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕێکەوت ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بە سەری بریندار بوو و دوای سێ ڕۆژ گواستنەوە بۆ بیمارستان لە ورمێ گیانی لە دەست دا.
جەلال قوربانی پیرانشار ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
تاھیر عەزیزی پیرانشار ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
موحسین نیازی دێولان ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٥ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
بەھادین وەیسی جوانڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ١٦ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
عێرفان کاکایی جوانڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
جەلال ئەعزەمی جوانڕۆ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
جەوھەر فەتاحی جوانڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
ئیسماعیل گول عەنبەر جوانڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
کوروش پاژەخ کرماشان ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢٧ ساڵە لە شارۆچکەی ئیلاھییە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
شەماڵ خەدیری مھاباد ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٢ ساڵە لە ڕێکەوت ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بریندا بوو و دوای گواستنەوە بە بیمارستان لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ گیانی لە دەست دا.
ڕێباز ساڵێحی وەند مھاباد ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٢١ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
جەبار فەرقیزادە مەریوان ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ٣٦ ساڵە لە نزیک ئاوایی ئاسناوێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان سەر سنوور گیانی لە دەست دا.
شەھریار عادلی سەردەشت ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەو لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، دوای دۆڕاندنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مۆندیالی قەتەر خۆشحاڵی دەربڕی کە لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ئەشکەنجەی قورس درا. دوای ئازادکردنی دەیبەنە نەخۆشخانە و دواتر دەبردرێتەوە ماڵە خۆی، کە بەھۆی توندی برینەکانی لە ماڵەوە گیانی لەدەستدا.
بەرزین حەمزەزادە سەردەشت ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەرزین لە تشرینی دوەەمی ٢٠٢٢، لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە سەردەشت و کاتێک تەمەنی تەنیا چەند مانگی لە ١٤ ساڵان تێپەڕ کردووە، لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە تووشی ڕفاندن دەبێت و لە کاتی دەستەبەرکردنیدا ئەشکەنجەی قورس دەدرێت، کە بەھۆیەوە گورچیلەکانی تووشی کێشە دەبن و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەبێت. ئەو لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کاتێک تەمەنی بەرامبەر دەبێت لەگەڵ ١٥ ساڵ و ٣ مانگ، لە ئاخرین نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

تارانخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانسەقزڕۆژھەڵاتی کوردستانژینا ئەمینی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شنۆمەریوان ھەڵەبجەییئێس-٣٠٠ (مووشەک)ماڵدیڤپانپانۆکێڕیالیزمپارێزگای ھەولێروڵاتحاجی قادری کۆییگوڵمحەممەد کوڕی مووسا خوارزمیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئێزیدی (ئایین)ئایینی زەردەشتیسلەمدۆگ میلیۆنێرتاڤگەی گەلیی عەلی بەگبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەمستەفا کەمال ئاتاتورکفلۆریداقەزای دووکانقەزای شنگالڕووناکیکۆریای باشوورسوڵتان عوسمانی یەکەمسلێمانیکوردیی ناوەندیوەیبەک مەشینئوم کەلسووممەسیحییەتئەوڕەحمانی حاجی مارفشێرپەنجەمایەسیریڕۆمیۆ و جولیەتبەکتریازەویئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمیر محەممەدڕەھەندوزەمالیزیاپۆڕ (باڵندە)جلی کوردیکیشوەرمۆبایلکتێبی پیرۆزخوێندنی مێژووی ھونەرسیروانکوردی (شاعیر)تاڤگەی بێخاڵفۆتۆننەخۆشیی ئەلزھایمەرئەلفوبێکانی کوردیباساکمەزنێیاندێکسقەرەداغسەید کامیل ئیمامیئۆرگازمکتێبخانەی گشتیی سلێمانیئایین لە کوردستانقەیرانی دەریای سوورخانزادی سۆراندرۆبەرەی کوردستانیگرێبەستمیسرھەڵۆی سوور (زنجیرە دراما)شێرپەنجەی مۆخی ئێسکئیسماعیل قەمەندارنەوتگەوادی🡆 More