ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران ھەڵبژادەیەکی نەتەوەیی تۆپی پێیە کە بە نوێنەرایەتی لە وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یاریەکان بەشداری دەکات.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران | |
---|---|
نازناو | یوزپڵەنگی ئاسیا" |
وڵات | ئێران |
یەکێتی | یەکێتی تۆپی پێی ئێران |
یاریگای سەرەکی | ئازادی |
ھەڵبژاردە و یاریزانان | |
ڕاھێنەر | مارک ویلمۆتس |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران | |
دەستکاری |
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران بە بڕوای فیفا دیار نیە کە لە سەداسەد لە چ ساڵێک دا درووست بووە بەڵام ئەوەی کە دیارە ئەمەیە کە یاری تۆپی پێ لە لایان ئینگلیزیەکانەوە کە لە باشووری ئێران سەرگەرمی دەرھێنانی نەوت بوون بە ئێرانیەکان ناسرا.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران یاریەکانی خۆی لە ژێر چاودێری ئەی ئێف سی ئەنجام ئەدات، و لە ساڵەکانی ١٩٦٨، ١٩٧٢ و ١٩٧٦ سێ جار بەدوای یەک بوو بە پاڵەوانی جامی ئاسیا. ھەوەھا لە ڕیزبەندەکانی مانگانەی فیفا پلە ١٥ لە ساڵی ٢٠٠٥ باشترین پلەی ھەڵبژاردەی ئێرانە لە ڕیزبەندی فیفا.
ھەڵبژاردەی ئێران بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٨ لە مۆندیال بەشداری کرد، پاشان لە مۆندیالەکانی ١٩٩٨ ی فەڕەنسا، ٢٠٠٦ ی ئاڵمانیا و ٢٠١٦ ی بڕازیل و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ی ڕووسیا کە لە کۆی ئەم ٥ بەشداریە تا ئێستا نەی توانیوە لە بەشی یاریە گروپیەکان سەربکەوێت.
یاریگای ئازادی تاران یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٧٣ زایینی دروست کراوە. ئەم یارگا ١٠٠٠٠٠ نەفر لە خۆ دەگرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.