جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: خشتەی چوار ساڵی ٢٠٢٢ی جامی جیهانیی فیفا

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بیست و دووەمین پاڵەوانییەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی قەتەر بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا میوانداریکرد هەروەھا بۆ یەکەم جار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دووەم جار لە ئاسیا دوای مۆندیالی ٢٠٠٢ میوانداری بکات ، قەتەڕ لە ساڵی ٢٠١٠ مافی بەشداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ـی پێ بەخشرا.پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەم تاکو ١٨ی کانوونی یەکەمـی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو و یاری کۆتایی لە نێوان هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەڕەنسا کرا بەبردنەوەی ئەرژەنتین بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دوایی یەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەر لایەك ( ٣ - ٣ )

جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢
کأس العالم FIFA قطر ٢٠٢٢
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن
جامی جیھانیی فیفا ٢٠٢٢
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن قەتەر
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢٠ی تشرینی دووەم١٨ی کانوونی یەکەم
ژمارەی بەشداربووان٣٢ هەڵبژاردە
ژمارەی یاریگا٨ (لە ٥ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکانجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن ئەرژەنتین (جاری ۳ەم)
پلەی دووەمجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن فەڕەنسا
پلەی سێیەمجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن کرواتیا
پلەی چوارەمجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن مەغریب
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان64 یاری
ژمارەی گۆڵەکان172 (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "ی" بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٣٬٤٠٤٬٢٥٢ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "ی" بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)فەڕەنسا کیلیان ئێمباپێ (٨ گۆڵ)
باشترین یاریکەرئەرژەنتین لیۆنێل مێسی
٢٠١٨


ئەمە حەوتەمین و کۆتا جامی جیھانی بوو کە ٣٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکرد تیایدا (ئەمەش لە مۆندیالی ١٩٩٨ەوە بووە). لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدواوە فراوانکردنی پاڵەوانێتییەکە بەشداریکردنی ٤٨ ھەڵبژاردە بەخۆیەوە دەبینێت کە فیفا ئەم بڕیارەی دا لەگەڵ ئەوەشدا لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ئەم بیرۆکەیە بەچەند ھۆکار وازی لێ ھێنرا کە گرنگترینیان ئەوەبوو لێژنەی ڕێکخەر سەرەتا پلانی دانابوو بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە لەخۆبگرێت نەک ٤٨ لەم خولەی جامی جیھانی، بۆیە جێبەجێ کردنی ئەم پلانە بۆ جامی جیھانی ٢٠٢٦ دواخرا کە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت. بەھۆی بەرزی پلەکانی گەرمی ھاوین لە قەتەر ، ئەمجارەیان جامی جیھانی لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم تا ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو ، بەمەش یەکەم پاڵەوانێتییە کە لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران یان تەممووز بەڕێوەنەچوون.

لە مانگی ئایاری ٢٠١١ دا گومان لە بوونی گەندەڵی بڕیاری لێژنەی باڵای فیفا بۆ ھەڵبژاردنی شاری میواندار دروست بوو و پرسیار لەسەر یاسایی بوونی ڕێکخستنی جامی جیھانی فیفای ٢٠٢٢ لەلایەن قەتەرەوە وروژێندرا ، بەگوتەی جاک وارنەر ئیمەیڵێک بڵاوکرایەوە دەربارەی ئەگەری کڕینی مافی ڕێکخستنی پاڵەوانییەتییەکە لە قەتەر لە ڕێگەی بەرتیلەوە کە لەلایەن محەممەد بن حەمامەوە دابینکرابوو کە لەو کاتەدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بووە. بەرپرسانی قەتەر لە شاندی مەلەفی کاندیدبوونی قەتەر ڕەتیانکردەوە کارێکی نایاسیان کردبێت. لەپاشاندا ئەو زانیاریانە دەرکەوت تەنھا تۆمەتێک بوون. دوای ئەوەی قەتەر مافی میوانداری کردنی پاڵەوانییەتییەکەی بەدەستھێنا، نیگەرانی سەبارەت بە کەش و ھەوای ئەو وڵاتە و دۆخی کاتی یارییەکان بڵاوبووەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی ڕێکخستنی جامەکە چەندین ڕێگای چارەیان پێشنیار کرد کە یەکێکیان گۆرینی ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی یارییەکان بوو، لەگەڵ دانان و جێگیرکردنی سیستەمی فێنکەرەوە لە یاریگاکان. پرسی مافی کرێکاران جێی سەرنجی میدیاکان بووە، بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی ذە گاڕدیان بانگەشەی ئەوەی کرد کە زۆرێک لە کرێکاران لە خواردن و ئاو بێبەش بوون، ناسنامەیان لێسەندراوەتەوە و لە کاتی خۆیدا حەقدەستیان وەرنەگرتووە. ڕۆژنامەی گاردیان مەزەندەی کردووە کە تا چوار ھەزار کرێکار بەھۆی خراپی یان نەبوونی ستانداردی سەلامەتی گیانیان لەدەستداوە لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەکانی ڕێکخستنی جامەکە. جگە لەوەش، قەتەر ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە بەھۆی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کرێکارانی بیانی کە لە ئامادەکارییەکانی جامەکە بەشدارن، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە کاری زۆرەملێ کردووە و ڕای گەیاندووە کە سەدان یان ھەزاران کرێکاری کۆچبەر لە ئەنجامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، دۆخی کرێکارانی خراپترکردووە، ڕۆژی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠، سکرتێری گشتی لێژنەی ڕێکخستنی جامی جیھانی، حەسەن سەوادی نیگەرانی خۆی وروژاند کە ڕەنگە ئابووری جیھان پاشەکشەبکات بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە کاریگەری لەسەر توانای ھەوادارانی تۆپی پێ دەبێت بۆ ئەوەی توانای گەشتکردنیان ھەبێت بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢.

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢، دوای ھەڕەشەی بایکۆتکردن لەلایەن کۆماری چیک و پۆڵەندا و سویدەوە بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا، فیفا ھەڵبژاردەی ڕووسیای قەدەغە کرد لە یاریکردن لە قۆناغی پاڵاوتنەکان لە یاریگای خۆیدا و دەبووایە یارییەکانی بەبێ ئامادەبوونی ھاندەر لە وڵاتانی بێلایەن ئەنجام بدایە ، جگە لەوەش ھەڵبژاردەی ڕووسیا ڕێگەی پێنادرێت ئاڵا و سروودی نیشتمانی بەکاربھێنایە ھەروەھا ناچار بووە لەژێر ئاڵای فیدراسیۆنی نیشتمانی خۆیان کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیایە ڕکابەری بکەن بەڵام لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، فیفا بەشداری ڕووسیای ھەڵپەسارد، دواتر پۆڵەندا لە یاری پێش کۆتاییدا بەرامبەر ڕووسیا لە پلەی ئۆفی ئەوروپا پێشەنگی پێدرا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڕووسیا ڕای گەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدات لە دادگای ناوبژیوانی وەرزش. بەڵام لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ داواکەیان بۆ ھەڵگرتنی قەدەغەکردنەکە ڕەتکرایەوە.

ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال

پرۆسەی داواکاری جامی جیھانی ٢٠٢٢ لە پاڵ ٢٠١٨ لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد تا شوباتی ٢٠٠٩ مۆڵەتدرا بە وڵاتان بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکانیان لە سەرەتادا یازدە وڵات ئامادەی خۆیان بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ دەربڕی ، بەڵام دواتر مەکسیک لە داواکارییەکەی کشایەوە، فیفاش لە شوباتی ٢٠١٠ داواکەی ئەندەنووسیای ڕەتکردەوە پاش ئەوەی نامەی گەرەنتیکردنی پشتیوانی و پشتگیری حکوومەتەکەیان بۆ فیفا وەرنەگیرابوو ، لەگەڵ ئەوەش بەرپرسانی حکوومەتی ئەندەنووسیا لاریان نەبوو لە داواکاری بۆ جامی جیھانی ٢٠١٨ ، وردە وردە ئەو وڵاتانەی کە لە ئەوروپا نەبوون داواکانیان کشاندەوە ئەمەش دەرخەری ئەوەبوو کە ولاتێکی ئەورووپای میوانداری جامەکە دەکات بەڵام دواجار ڕووسیا مافەکەی بەدەستھێنا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ، بەو شێوەیە وڵاتانی ئەورووپا مافی میوانداری کردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ نەما. دواجار پێشنیاری پێنج وڵات مانەوە بۆ میوانداری کردنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ ئەوانیش بریتیبوون لە ئوستراڵیا - قەتەر - ژاپۆن - کۆریای باشوور - ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

٢٢ ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی فیفا لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە زیوریخی پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە بۆ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی وڵاتی میوانداری ھەردوو پاڵەوانییەتییەکە دوو ئەندامی پرۆسەی دەنگدانەکە بەتۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل ھەڵپسێدران و دوورخرانەوە بەڵام دواجار قەتەڕ مافی میوانداریکردنی پاڵەوانییەتییەکەی بردەوە.

ھەڵبژاردەکان

قۆناغی پاڵاوتنەکان

شەش یەکێتی تۆپی پێی کیشوەرەکان یارییەکانی پاڵاوتنیان ڕێکخست ، سەرجەم نەتەوەکانی ئەندامی فیفا کە لە ئێستادا ٢١١ ئەندامن ، مافی بەشداریکردنیان لە پاڵاوتنەکاندا ھەبوو قەتەر وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەشداریکرد بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا قەتەری پابەند کرد بە بەشداریکردن لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی ئاسیا چونکە دوو قۆناغی یەکەم وەک پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٢٣ ھەژماردەکرا. قەتەر پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەستھێنا لە بری ئەو لوبنان پێنجەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داھاتوو ھەروەھا فەرەنسا پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ وەك پاڵەوان بە شێوەیەکی ئاساییی بەشداری یارییەکانی پاڵاوتنی کرد و بەسەرکەوتووی تێی پەڕاند. ھەڵبژاردەی سانت لوسیا سەرەتا چووە نێو پاڵاوتنەکانەوە بەڵام پێش یەکەم یاریی لێی کشایەوە. کۆریای باکوور بەھۆی کۆڤید-١٩ لە قۆناغی پاڵاوتنەکان کشایەوە. ساموای ئەمریکا و ساموا ھەردووکیان لە پاڵاوتنەکانی ئۆقیانووسیا کشانەوە. تۆنگا دوای تەقینەوە تسۆنامییەکەی ساڵی ٢٠٢٢ کشایەوە و ھەروەھا بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-١٩(کۆڕۆنا)ڤانواتوو و دوورگەکانی کوکیش بەھۆی سنووردارکردنی گەشتکردن کشانەوە.

لە کۆی ٣٢ وڵات کە سەرکەوتووبوون بۆ یاریکردن ، ٢٤ وڵات لە پاڵەوانێتی پێشوودا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەشدارییان کردەوە. قەتەر تاکە ھەڵبژاردەیە کە یەکەم یاری خۆی لە جامی جیھانیی فیفادا ئەنجام دا و بووە یەکەم وڵاتی میواندار (لە دوای ئیتاڵیا لە ساڵی ١٩٣٤)یەکەم یاری پاڵەوانییەتییەکە بکات.

ھەڵبژاردەکانی ھۆلەندا، ئیکوادۆر، گانا، کامیروون و ئەمریکا دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی ٢٠١٨ بەشداریان نەکرد، بۆ جارێکی دیکە گەڕانەوە بۆ پاڵەوانێتییەکە. کەنەدا دوای ٣٦ ساڵ بۆ جارێک دیکە بەشداری کردەوە، دوای یەکەم بەشداریی لە ساڵی ١٩٨٦، ھەروەھا ھەڵبژاردی وێلزش دوای ٦٤ ساڵ بۆ جاری دووەم بەشداری کرد دوای یەکەم بەشدارییان لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٨ ئەمەش ماوەیەکی پێوانەیی زۆر دوورودرێژ بوو.

ئیتالیا پاڵەوانی چوار خوولی جامی جیھانیی و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا و جاری دووەم لەسەر یەک نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە یاری پلەی ئۆفی پاڵاوتنەکان یاریی کۆتاییان بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆڵەندا دۆڕاند. ھەروەھا ئیتالیا چوارەم ھەڵبژاردەیە کە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبھێنێت بەڵام نەتوانێت سەربکەوێ بۆ جامی جیھانی دوای ووڵاتەکانی چیکوسلۆڤاکیا لە ١٩٧٨، دانیمارک لە ١٩٩٤، یۆنان لە ٢٠٠٦. ھەڵبژاردەی ڕووسیا بەھۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا دورخرایەوە ھەڵبژاردەی چیلی کە براوەی جامی ٢٠١٦ کوپا ئەمریکایە ، بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نەیتوانی لە قۆناغی پاڵاوتنەکان سەرکەوتن بەدەستبھێنێت ، هەڵبژاردەکانی میسر - پەنەما - کۆڵۆمبیا - پیرۆ - ئایسڵەندا - سووید کە سەرجەمیان سەرکەوتن بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کەچی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٢٢ سەرکەوتنیان بەدەست نەھێنا.

ئەو ھەڵبژاردانەی گەیشتنە جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٢:

ئاسیا (٦)

ئەفریقا (٥)

کۆنکاکاف (٤)

کۆنمێبۆڵ (٤)

ئۆقیانووسیا (٠)

  • ھیچ ھەڵبژاردەیەک سەرنەکەوت

یووفا (١٣)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
██ ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان ██ ھەڵبژاردەکانی سەرنەکەوتوو لە پاڵاوتن ██ ھەڵبژاردە کشاوەکان یان ڕاگیراوەکان ██ ئەندامی فیفا نییە

مەراسیمی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان

تیروپشکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ جامی جیھانی و کەسایەتییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر. ھەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بەسەر ٨ کۆمەڵەی سەرەکی و ٤ ئاست دابەشکران ، ڕیزبەندی یەکەمی سەرجەم کۆمەڵەکان لە ھەڵبژاردە ئاست بەرزەکان پێکھاتووبوو کە لە ڕیزبەندی فیفا لە پلەی پێشەوەن جگە لە ھەڵبژاردەی قەتەر کە وڵاتی میواندار بوو ، ئاستی دووەمی ھەڵبژاردەکان لە پلەی ٨ بۆ ٢٨ پۆلین کران، ئاستی سێیەم لە پلەی ١٦ بۆ ٢٣ پۆلین کران، و ئاستی چوارەم لە پلەی ٢٤ بۆ ٢٩ دانران. سێ پلەی دیکە تەرخان کرا بۆ براوەی یاری نێوان کیشوەرەکان و یاری پاڵاوتنەکانی یوفا ، ڕاکێشانی تیروپشکی جامی جیھانی بە زنجیرەی لە کۆمەڵی ئەی بۆ کۆمەڵی ئێچ دەستی پێکرد یەکەم یاری لە نێوان ھەڵبژاردەی قەتەر و ھەڵبژاردەی ئێکوادۆر بوو لە کۆمەڵی یەکەم ئەنجامدرا لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.

Pot 1 Pot 2 Pot 3 Pot 4
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  قەتەر (51) (H)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  بەڕازیل (1)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  بەلجیکا (2)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  فەڕەنسا (3)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئەرژەنتین (4)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئینگلتەرا (5)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئیسپانیا (7)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  پورتوگال (8)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  مەکسیک (9)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ھۆلەند (10)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  دانمارک (11)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئەڵمانیا (12)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئوروگوای (13)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  سویس (14)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ویلایەتە یەکگرتووەکان (15)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  کرواتیا (16)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  سێنیگال (20)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئێران (21)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ژاپۆن (23)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  مەغریب (24)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  سڕبیا (25)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  پۆڵەندا (26)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  کۆریای باشوور (29)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  توونس (35)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  کامیروون (37)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  کەنەدا (38)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئێکوادۆر (46)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  عەرەبستانی سعوودی (49)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  گانا (60)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  وێڵز (18)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  کۆستاریکا (31)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  ئوسترالیا (42)

شوێن

لوسێل ئەلخوڕ دەوحە
یاریگای لوسێل یاریگای ئەلبێت یاریگای ٩٧٤ یاریگای ئەلسەمامە
شوێنی ھاندەر: ٨٠،٠٠٠ شوێنی ھاندەر: ٦٠،٠٠٠ شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠ شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Host cities in Qatar
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Doha
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Al Khor
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Al Rayyan
Stadiums in Doha area
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Education
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Khalifa
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 
Al Thumama
ئەڕڕەیان ئەلوەکرا
یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە یاریگای پەروەردەیی شار یاریگای ئەحمەد بن عەلی
(Al Rayan Stadium)
یاریگای ئەلجنوب
شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠ شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠ شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠
شوێنی ھاندەر: ٤٠،٠٠٠
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن  جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢: ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیال, ھەڵبژاردەکان, شوێن 

کۆمەڵەکان

مشتومڕەکان و دیاردەکانی ٢٠٢٢

ژمارەیەک گروپ و دەزگای ڕاگەیاندن نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە شیاوی قەتەر بۆ میوانداریکردنی جامەکە ،دیاردەکان و مشتومڕەکان لەسەر دوو شت بوون یەك لێکدانەوەکانی مافەکانی مرۆڤ بەتایبەتی بارودۆخی کرێکاران و دووش مافی هەوادارانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بەهۆی نایاسایی ھاوڕەگەزخوازی لە قەتەر.لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ قەتەر ڕێگەی نەدا بە ئاڵای پەلکەزێڕینە بێتە ناو قەتەر بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ دا و هەروەها هەر دیاردەیەکی هاوڕەگەزخوازی. هەروەها حەسەن عەبدوڵڵا ئەلثوادی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند قەتەر ڕێگە بە خواردنەوەی کھوول نادات لەکاتی چالاکییەکەدا،خواردنەوە لە شوێنیە گشتیەکان ڕێگەپێدراو نییە، چونکە سیستەمی یاسایی وڵاتەکە لەسەر بنەمای شەریعەیە.

هەڵبژاردنی قەتەر وەك وڵاتی میواندار مشتومڕێکی زۆر زۆۆری لەسەربوو و بەرپرسانی فیفا تۆمەتبارکران بە گەندەڵی و ڕێگەدان بە قەتەر بۆ "کڕین"ی مۆندیال.

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان


سەرچاوەکان


Tags:

جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ھەڵبژاردنی وڵاتی میواندار بۆ مۆندیالجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ھەڵبژاردەکانجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ شوێنجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ کۆمەڵەکانجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ مشتومڕەکان و دیاردەکانی ٢٠٢٢جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ئەمانەش ببینەجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ تێبینییەکانجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ سەرچاوەکانجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ئاسیائەرژەنتین لە جامی جیهانیی فیفاجامی جیھانیی فیفاجامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢قەتەرڕۆژھەڵاتی ناوینھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خوێندەواریپۆڕنقەزای سەید سادقئابوورپاراسایکۆلۆژیوێبگەعەبدوڵڵا پەشێوئەفغانستانھێمن٦٣٣سەبری بۆتانیڕۆژی دوایی لە ئیسلامداویکیپیدیای ئینگلیزیسۆمەرمەرزیە فەریقیتەکنۆلۆژیای زانیاریئیبراھیم ئەمین باڵدارلوڕیئایینی بەھاییتەختەکلیلی کۆمپیوتەرقورئانبالەنوێژ لە ئیسلامحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانتۆپی پێپلەی سەربازیبەرکەن بەرەھلۆژیکپاڵنگانمایکرۆسۆفت ئەکسێسئیسماعیل بێشکچیڕۆژھەڵاتی ناوینڕۆژھەڵاتی ئاسیامحەممەد ساڵح دیلانجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)تیشکی سەروو وەنەوشەییخەلافەتی ڕاشدینپێڕستی شارەکانی کوردستانفەرھاد پیرباڵڤایرۆسی کۆرۆنانۆکەندی سوێزحەپسەخانی نەقیبکوردستان (ڕۆژنامە)ئینستاگرام١٣ی نیسانناپۆلیۆن بۆناپارتپەیمانی سیڤەرمەولانای ڕۆمیخۆرزەویقەزای شارەزوورنیشتمانچیای پیرەمەگروونئیدریسخالید کوڕی وەلیدوێنەکێشانفەلەستینپارەخشتەی خولیھەورامیئارنی سلوتئەسکەندەری مەزنیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانباشووری ئاسیاپەیمانی لۆزانتۆپی دەستقەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەششێرزاد حەسەنحەمە جەزائەلبانیائەشکەوتی قزقاپانبیارەمایەسیری🡆 More