جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٦ ھەژدەیەمین پاڵەوانیەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ، لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا.
بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە میواندار ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٩ی حوزەیران تا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، تێیدا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوان دوای یەکسانبوون بەئەنجامی ١ - ١ و پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ( بە لێدانی سزا ٥ - ٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی میرۆسلاڤ کڵۆزە بەتۆمارکردنی پێنج گۆڵ بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زینەدین زیدان بوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئیتاڵیا (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | فەڕەنسا |
پلەی سێیەم | ئەڵمانیا |
پلەی چوارەم | پورتوگال |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | میرۆسلاڤ کڵۆزە - ٥ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | زەینەدین زێدان |
٢٠٠٢ → ٢٠١٠ ← |
جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن ، کە ٢٦٫٢٩ ملیار جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ ملیۆن بینەری ھەبوو.
دەنگدان بۆ دیاریکردنی وڵاتی خانەخوێی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا لە شاری زوریخ لە سویسرا.
بەڕازیل سی ڕۆژ بەر لە کیبڕکیکە کشایەوە. دواتر ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەفریقای باشوور، ئینگلتەرا، و مەغریب کێبڕکێکیان لەسەر بە دەستھێنانی مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەکرد.
کێبڕکێکە بە سێ خول بەڕێوە چوو، لە ھەر خوولێکدا کەمترین دەنگ دەکرایە دەرەوە.
لە کۆتا خولدا، ئەڵمانیا سەرکەوت بەسەر ئەفریقای باشووردا و مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی وەرگرت.
ئەنجامی دەنگدان | |||
---|---|---|---|
وڵاتەکان | خولی یەکەم | خولی دووەم | خوولی سێیەم |
ئەڵمانیا | ١٠ | ١١ | ١٢ |
ئەفریقای باشوور | ٦ | ١١ | ١١ |
ئینگلتەرا | ٥ | ٢ | - |
مەغریب | ٣ | - | - |
ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئوسترالیا
ھۆلەند
پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا
پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا
پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ |
---|---|
ئیتاڵیا | یەکەم (پاڵەوان) |
فەڕەنسا | دووەم |
ئەڵمانیا | سێیەم |
پورتوگال | چوارەم |
ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | میرۆسلاڤ کلۆزە | ئەڵمانیا | ٥ |
٢ | ھێنریک کریسپۆ | ئەرژەنتین | ٣ |
٣ | لوکاس پۆدۆلسکی | ئەڵمانیا | ٣ |
٤ | زەیندەین زێدان | فەڕەنسا | ٣ |
٥ | داڤید ڤییا | ئیسپانیا | ٣ |
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
میرۆسلاڤ کلۆزە | زەینەدین زێدان | جیانلوجی بوفۆن | لوکاس پۆدۆلسکی | ئیسپانیا |
تیمگەیست ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بەکارھات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.