ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب (بە عەرەبی: منتخب المغرب لکرة القدم) و (بە بەربەری: ⵜⴰⵔⴰⴱⴱⵓⵓⵜ ⴰⵏⴰⵎⵓⵔ ⵏ ⵍⵎⵖⵔⵉⴱ) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری مەغریبە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی مەغریبە و سەرپەرشتی دەکرێت، مێژووی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨.
یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ بووە لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ ھەرلایەک یەکسانبوو و گەورەترین بردنەوەش بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی بووە کە لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٦١ بووە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بووە، و لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ یش گەورەترین شکستی تۆش کردووە ئەوکات بە ٦ گۆڵ بێبەرامبەر لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەنگاریا دۆرا.دوای گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرین لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بووە یەکەم ھەڵبژاردەی عەرەبی و ئەفریقی لە مێژوودا بگەنە ئەم قۆناغە.
ئەم «تۆپی پێ» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.