کۆپا ئەمریکا کە تا ساڵی ١٩٧٥ بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرا بوو، پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت.
کۆنترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا سێیەم پێشبڕکێیە کە زۆرترین بینەری ھەیە لە جیھاندا. پێشبڕکێکە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور دیاری دەکات. ھەروەھا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان.
کۆپا ئەمریکا | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
کیشوەر | ئەمەریکاکان |
ڕێکخەر | CONMEBOL |
وێبگە | http://www.copaamerica.com/ |
مانگ | حوزەیران |
لە ساڵی ١٩٩٣ەوە، پاڵەوانێتییەکە بەگشتی١٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکەن- ھەر ١٠ ھەڵبژاردەی کۆنمێبۆڵ و دوو ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە یەکێک لە کیشوەرەکانی دیکە بانگھێشت دەکرێن. وڵاتانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەمریکای باشوورەوە بانگھێشت کراون بریتین لە: کۆستاریکا (١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤ و ٢٠١١)، ھندۆراس (٢٠٠١)، ژاپۆن (١٩٩٩ و ٢٠١٩)، ئەمریکا (١٩٩٣، ١٩٩٥، ٢٠٠٧)، و قەتەر (٢٠١٩). پێشبڕکێکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.
لە کۆی دە ھەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەشت ھەڵبژاردە لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩١٦ەوە لانیکەم جارێک نازناوەکەیان بەدەستھێناوە، تا ئێستا تەنھا ئێکوادۆر و ڤێنیزوێلا نازناوەکەیان بەدەستنەھێناوە. ئەرژەنتین و ئوروگوای زۆرترینجار نازناوەیان بەدەستھێناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، ھەریەکەیان ١٥جار بوونەتە پاڵەوان. ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩١٦، تا ئێستا ٩ جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە. ئەمریکا تاکە وڵاتی دەرەوەی کیشوەرەکە کە میوانداری ئەم چالاکییە دەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار میوانداری کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم میوانداری ئەم چالاکییەدەکاتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆپا ئەمریکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆپا ئەمریکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.