ڕێگە قۆناغێکە کە لەسەر زەویدا بۆ ھاتوچۆ دیاری دەکرێت یان دەکرێتەوە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچێت.
ڕێگەکان بە دەستی مرۆڤ دروست دەکرێن و ھەزاران ساڵە بۆ مەبەستی ھاتوچۆی بە پێ، بە وڵاخ یان (بە زۆری لە سەدەی بیستەمەوە) بە ئۆتۆمۆبیل بە کار دێن. لە ئەمڕۆدا داڕشتن و کردنەوەی ڕێگەکان کاری ئەندازیارانی شارستانییە.
لە ڕابردوودا ڕێگەکان تەنیا لەسەر زەویدا دیاری دەکران و ئەگەر بۆ ھاتوچۆی گالیسکەکان بوونایە دەکوترانەوە. ھەرچەند نموونەی ڕێگەی پێشکەوتووتریش لە شارستانییەتە کۆنەکاندا وەکوو میسر یان ڕۆمای کۆندا بینراوە. بەڵام ئەمڕۆ بە گشتی ڕووی دەرەکیی ڕێگەکان لە ئەم مەتریاڵانە دروست دەکرێت:
ڕێگەکان بە تێپەڕبوونی کات کۆن دەبن، دادەوەشێن و ئاستی کاراییان دێتە خوارەوە. ئەم داوەشانە ڕەنگە خۆی لە ڕێی قڵیشی ڕووی ڕێگە یا برینەکانی ترەوە دەربخات. دواتر قڵیشەکان گەورەتر دەبن و ڕەنگە چاڵ لە ڕووی ڕێگەکەدا دروست بکەن. لەم کاتەدا ڕێگەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت. نۆژەنکردنەوەکە ڕەنگە بچووک بێت و تەنیا بە گیراندن یا داپۆشینی قڵیشەکان دوایی بێت یا دەکرێت نۆژەنکردنەوەیەکی گەورە بێت و توێیەکی تازەی ئاسفاڵت یا کۆنکریت بە سەر ڕێگەکەدا بخرێت یا تەنانەت لە بنەڕەتەوە دروست بکرێتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێگە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێگە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.