ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات.
بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام.
ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە:
بۆ یەکەم جار مرۆڤ لە تێپەڕین لە ژیانی کۆچەرییەوە بۆ ژیانی نیشتەجێیی دەستی کرد بە دروستکردنی ماڵی بەردینە و قوڕینە. ئەم قۆناغە لە ماوەی چوارھەزار تا دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح لە میسری کۆن و مێزۆپۆتامیادا ڕووی دا. واتە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵگەی نیشتەجێی سەرەتایی پێک ھاتن. جگە لە دروستکردنی خانوو و گوند و شار، مرۆڤ ئەندازیاریی شارستانیی بۆ لێخوڕینی کەشتییەکان بەکار ھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندازیاریی شارستانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەندازیاریی شارستانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.