ماوس

ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەل‌وپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت.

ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵا‏یی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.

ماوس
وێنەی مشکی کۆمپیوتەرێک
ماوس
مێکانیزمی ماوسێک.

جۆرەکانی ماوس

ماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە ، جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردنی فیزیکی ، چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە . ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکردن لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکان‏ی مایکرۆسۆفت ، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک ، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن .

ماوسی تلێنی

ماوسی تلێنی (یان نووری - مێکانیکی) لە گۆیەکی پلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکەوە ، دوو چەرخ‌دندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ ، جووڵەی ئەم چەرخ‌دندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن .

ماوسی نووری

ماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان ، دیۆدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.

پشکۆژەکان (Buttons)

ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت‏ کە خاوەنی ٢ کلیلی سەرەکیە (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت) .

کەڵکی ماوس لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) دا

داھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت . کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات ، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە :

  • لە گەڵ پاڵپێوەنانی کلیلی لای چەپ داتوانین ئەو شتە بۆ ئەنجام دانی کار گەلێکی تر (پێویست) ھەڵببژێرین کە رەنگەکەی شین یان رەش دەبێت .
  • دووبار لێدانی زووی کلیلی لای چەپ بۆ بەڕێوەبردن (یان لێک کردنەوە).
  • زۆرتر دەتوانین بە کرتە کردن و وەستاندنی کلیل لە خواردا،(وە بەرنەدانی کلیل) دەلاقەکان گەورە و چکولە یان جێ‌بەجێ بکەین.
  • دەتوانن پەڕەیەک یان دەقێک کرتە بکەن و بە وەستاندنی کلیلەکە (بۆ روونوسی یان قت کردن) بیخەنە جێگایەکی دیکەوە.

ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا ڕادەیەك کارەکانی سەرەوەیە.

سەرچاوەکان

Tags:

ماوس جۆرەکانی ماوس پشکۆژەکان (Buttons)ماوس کەڵکی لە پێوەندەرە بەکارھێنەریەکان(User Interface) داماوس سەرچاوەکانماوستێچوورەقەکاڵانەرمەکاڵاکۆمپیوتەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسماعیلی دووەمعەبدولسەلام بارزانیشەوی قەدریاساکانی جووڵەی نیوتنکارڵ مارکسسنەسەحیحی بوخاریلەتیف ھەڵمەتئەحمەد کوڕی حەنبەلگۆرانیمیکێلانجێلۆھێمنمیسرفلۆرمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابڕۆژژمێرئاڵای کوردستانمیرنشینی بادینانمیرنشینە کوردییەکانبودیزمتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاننەخشەناوە پلازمە تۆڕھێڵی کەمەرەییتیکانتەپەڕۆژژمێری زایینیئیسرا و میعراجحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانپێشمەرگەتۆپی سەبەتەفەیلەسووفگەنمعەمرو کوڕی عاسیانەی تۆپی پێی ڕووبین کازانئایارسەڵاحەددینی ئەییووبیزیگمۆند فرۆیدئەورووپاخەلافەتی عەباسیکەمتیاریارسانخورماڵڕەوشەن بەدرخانکۆچدەریای ڕەشقەزای کۆیەباکووری کوردستانھۆڵی کرۆکۆس سیتینیلڕێزمانی کوردیکانزاڕەپبوونی کێرقەزای سەید سادقکوردستان (ڕۆژنامە)مەولانا خالیدی نەقشبەندیمیدیاویکیقورئانحاجی قادری کۆییسۆفییایەتیھاروون ڕەشیدمایەسیریشێخ عوبەیدوڵڵای نەھرینێجیریاماکس ڤێبەروەلی دێوانەدەستدرێژیی سێکسیئیمپریالیزمدھۆکماکوان کەریمڕێواسجامی جیھانیی یانەکانی فیفاعەبدوڵڵا ئۆجەلانمیشێل ئۆباماچینمیرنشینی سۆران٢٠٢٤🡆 More