لیرۆی سانێ

لیرۆی ئەزیز سانێ (لەدایکبووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦) یاریزانێکی تۆپی پیشەگەری ئەڵمانییە کە یاری دەکات بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن موینشن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.

لیرۆی سانێ
لیرۆی سانێ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠١–٢٠٠٥ واتنشید
٢٠٠٥–٢٠٠٨ شاڵکە ٠٤
٢٠٠٨–٢٠١١ بایەر لیڤەرکوزن
٢٠١١–٢٠١٤ شاڵکە ٠٤
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٤–٢٠١٦ شاڵکە ٠٤ ٤٧ (١١)
٢٠١٦–٢٠٢٠ مانچێستەر سیتی ٩٠ (٢٥)
٢٠٢٠- بایەرن میونشن ٦٤ (١٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤–٢٠١٥ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی ئەڵمانیا | خوار ١٩ ساڵان ١١ (٥)
٢٠١٥–٢٠١٦ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لاوانی ئەڵمانیا | خوار ٢١ ساڵان ١٠ (٥)
٢٠١٥- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ٤٥ (١١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ئایاری ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

سانێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی بۆ یانەی شالکە ٠٤٤ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدا و لە ساڵی ٢٠١٦ گواسترایەوە بۆ مانچستەر سیتی بە بڕی ٣٧ ملیۆن پاوەند. ئەو بە باشترین یاریزانی لاوی پرێمەرلیگ لە ساڵی ٢٠١٧–١٨ ھەڵبژێردرا، کە بووە یەکەم و تاکە یاریزانی ئەڵمانی کە خەڵاتەکە بباتەوە، دوای ئەوەی یارمەتی مانچێستەر سیتی دا بۆ بردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی و جامی ئی ئێف ئێڵ، وەرزی دواتر باشتر بوون بە بردنەوەی ھەر سێ نازناوە ناوخۆیییەکە.

سانێ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ یەکەمین یاری خۆی بۆ ئەڵمانیا ئەنجامدا و بەشێک بوو لە پێکھاتەکە کە گەیشتن بە یاری نیوەی کۆتایی جامی یۆرۆی ٢٠١٦.

ژیانی سەرەتایی

سانێ لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ئێسێن، ئەڵمانیا لەدایکبووە و لە نزیک لۆھایدیستادیۆن، وەتێنشاید گەورە بووە. ئەو کوڕی یاریزانی پێشووی جومناستیکی ئەڵمانی و خاوەنی مەدالیای برۆنز لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینی ١٩٨٤ ڕیجینا وێبەرە، و یاریزانی پێشەنگی تۆپی پێ و نێونەتەوەیی سێنیگالی سولیمان سانێ. یاریزانەکە ناونرا لیرۆی بۆ ڕێزگرتن لە کڵۆد لی ڕۆی، ڕاھێنەری پێشووی باوکی. باوک و دایکی یەکیان ناسی کاتێک باوکی یاری دەکرد بۆ یانەی (SG Wattenscheid 9) سوولیمان سانێ لە فەڕەنسا گەورە بوو؛ لە ڕێگەی خزمەتکردنی لە سوپای فەڕەنساوە گەشتی کرد بۆ ئەڵمانیا. دوو براکەی سێن، کیم و سیدی، یاریان کردووە بۆ پێکھاتەکانی لاوان یاخود پێکھاتەی دووەمی یانە گەورەکانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

پیشەی یانە

پیشەی سەرەتایی

سانێ لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد بۆ تیمی لاوانی واتنشید ٠٩. لە ساڵی ٢٠٠٥، چووە یانەی شالکە ٠٤. دوای سێ ساڵ، پەیوەندی کرد بە بایەر لیڤەرکوزن، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەکادیمیای لاوانی شالکە (Nachwuchsleistungszentrum) لە ساڵی ٢٠١١.

شالکی ٠٤

لیرۆی سانێ 
سانێ لە کاتی یاریکردن بۆ شالکە ٠٤ لە ٢٠١٦

لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٤، سانێ گرێبەستێکی سێ ساڵەی پیشەگەری لەگەڵ یانەی شالکە واژوو کرد کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ کۆتایی دەھات. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ یەکەمین یاریی خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجامدا لە بەرامبەر ڤی ئێف بی ستوتگارت. ئەو لە جێگەی ماکس مەیەر بە شێووەی یەدەگ ھاتە یاریگاوە و دوای تێپەڕبوونی ٧٧ خولەک لە یارییەکدا کە ٣–١ دۆڕاندیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیا. یەکەم گۆڵی وەرزەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر کۆڵن لە ١٣ی کانوونی یەکەم. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥، سان ێ لە یەکەم یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٣ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، ھەرچەندە تیمەکەی لە پاڵەوانێتییەکە دەرکران بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٥–٤.

مانچێستەر سیتی

٢٠١٦–١٧: وەرزی یەکەم

لە ٢ی ئابی ٢٠١٦، سانێ چووە یانەی مانچستەر سیتی پریمەرلیگ و گرێبەستێکی پێنج ساڵەی واژوو کرد بۆ بڕی ٣٧ ملیۆن پاوەند، لەگەڵ ئەگەری زیاد بوون بۆ ٤٦٫٥ ملیۆن یۆرۆ کە بەندە بە ئاست و یاریکردنەوە. یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–١ لە دێربی مانچێستەر لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ١٠ ئەیلوول. یەکەم گۆڵی بۆ سیتی لە بردنەوەی ٢–١ بوو لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ئەرسیناڵ لە خولی نایاب لە ١٨ی کانوونی یەکەم. دوای ماوەیەک لە یاری نەکردن بەھۆی پێکانەوە، سانێ گەڕایەوە یاریکردن لە یارییەکدا بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر و گۆڵێکی تۆمارکرد لە یاریگای سیتی مانچستەر لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ کە ٢–٢ بەرامبەر بوون. لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا، لە بردنەوەی ٣–٠ لە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە دەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵی تۆمار کرد لە قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی.

لە ٢١ی شوبات، سانێ گۆڵێکی تۆمارکرد لە گەڕاندنەوە و بردنەوەی ٥–٣ لە بەرامبەر مۆناکۆ لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦ خولی یانە پاڵەوانەکان. لە ١ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–١ لە یاریگای خۆیان بەسەر ھەدەرسفیڵد تاون لە یاری دووبارەکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی ئێف ئەی. دوای چوار ڕۆژ، لە ٥ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەرامبەر سەندەرلاند لە دەرەوەی یاریگای خۆیان. لە ١٥ی ئازار، سانێ گۆڵێکی تۆمارکرد لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر مۆناکۆ؛ لەگەڵ ئەوەشدا، سیتی٣–١ دۆڕا و لە لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە بەھۆی یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا. لە ٢ی نیسان، سانێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە بەرامبەر بوونی ٢–٢ لەگەڵ ئەرسیناڵ. لە ١٥ی نیساندا، لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر ساوسامپتۆن گۆڵی تۆمارکرد.

لە تەممووزی ٢٠١٧، سانێ وتی پێیوایە وەرزی یەکەمی لە سیتی سنووردار بوو بەھۆی نەبوونی توانای ھەناسەدان لە لووت. وتی بە تایبەتی لە کاتی یارییەکاندا ئازار دەچێژێت، کە ھەموو کات لووتی داخراوە بۆیە ئاستی دابەزیوە و وای لێکردووە ڕازی نەبێت. لە کاتی پشووی وەرز بڕیاریدا کە نەشتەرگەری بکات و چارەسەری بکات. ھەرچەندە ئەمە وای لێکرد کە بەشداریکردن بۆ جامی کۆنفیدراڵەکانی فیفا دوور بکەوێتەوە، بەڵام وتی کە کاریگەری لووتی زۆر خراپی کردووە و دەیویست بەشدار بێت لە وەرزی داھاتوو بە دڵخۆشی و تەندروستی باش.

٢٠١٧–١٩: بردنەوەی دوو نازناوی خولی یەک بە دوای یەک

لیرۆی سانێ 
سانێ لە کاتی یاریکردن بۆ مانچستەر سیتی لە ٢٠١٧

لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧، سانێ یەکەم دوو گۆڵی لە وەرزی ٢٠١٧ تۆمارکرد لە بردنەوەی ٥–٠ لە یاریگای خۆیاندابەرامبەر لیڤەرپوول. لە ٢٠ی ئەیلوول، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–١ لە بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە دەرەوەی یاریگای دخۆیان لە قۆناغی سێیەمی لیگ کەپدا. لە ٢٣ی ئەیلوول، لە بردنەوەی ٥–٠ گۆڵی تۆمار کرد لە دژی کریستاڵ پالاس. لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا، لە بردنەوەی ٧–٢ بەسەر ستۆک سیتی گۆڵی تۆمارکرد. لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا، لە بردنەوەی ٣–٠ بەرامبەر بێرنلی گۆڵی تۆمارکرد. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ بەرامبەر یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان. دوای ئەوەی لە سێ یاری یەک بەدوای یەک گۆڵ و ئەسیستی تۆمارکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پرێمییەرلیگی بردەوە بۆ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لە بردنەوەی ٤–١ لە قۆناغی سێیەمی جامی ئێف ئەی گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر بێرنلی. لە ١٤ی کانوونی دووەمدا، لە دۆڕاندنیان ٤–٣ بەرامبەر لیڤەرپوول گۆڵی تۆمارکرد. دوای نۆ ڕۆژ، لە ٢٣ی کانوونی دووەم، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر بریستۆڵ سیتی کە وای کرد بگەن بە یاری کۆتای جامی خول (لیگ کەپ)، لە کۆتاییدا ٧٧ خولەک یاری کرد پێش ئەوەی دابنیشێت کاتێک سیتی ٣–٠ بردییەوە بەرامبەر ئەرسیناڵ بۆ بەدەستھێنانی یەکەم نازناویان لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا. لە ١ی ئازار، پێنج ڕۆژ دوای بردنەوەی لە یاریی کۆتایی، گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئەرسیناڵ لە بردنەوەی ٣–٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە خولدا. لە ٣١ی ئازار، گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن، کە وای کرد سیتی تەنیا یەک یاری مابێت بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە. لە ٢٩ی نیساندا، لە بردنەوەی ٤–١ گۆڵی تۆمار کرد لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بەرامبەر وێست ھام یونایتد.

سانێ بە باشترین یاریزانی لاوی پرێمییەرلیگ ھەڵبژێردرا بۆ یارمەتییەکانی مانچێستەر سیتی بە بردنەوەی نازناوی خولی پرێمەرلیگ ٢٠١٧–١٨ کە ڕکابەری ھەبوو لەگەڵ ھاوتیمەکانی ڕەحیم ستێرلینگ و ئێدێرسۆن، ھەروەھا ھاری کاین لە تۆتنھام ھۆتسپێر. بە ١٥ ئەسیست، سانێ نەیتوانی یەکەم خەڵاتی باشترین دروستکەری وەرزەکە بەدەستبھێنێت و ھاوتیمەکەی کێڤن دیبرۆین بەدەستی ھێنا.

لیرۆی سانێ 
سانێ لەگەڵ لە کاتی یاریکردن لەگەڵ بایەرن میونشن لە ٢٠٢٢

لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سانێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و کە یەکەم گۆڵی بوو لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ و سیتی لە یاریگای خۆیدا ٣–٠ بردەوە لە بەرامبەر فولھام. دواتر گۆڵی کۆتایەکانی تۆمارکرد لە بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە یارییەکانی یاریگای خۆیان بەسەر بێرنلی و ساوسھامپتۆن. لە ٢٤ی تشرینی دووەم، سانێ گۆڵیێکی دروست کرد لە نیوەی یەکەمدا بۆ ستێرلینگ و گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر یانەی وێست ھام یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد بۆ مانچێستەر سیتی لە خولەکی ٧٢ی یارییەکە بەرامبەر لیڤەرپوول، کە بووە ھۆی یەکەم و تاکە شکستی لیڤەرپول لە وەرزەکەدا. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٩، مانچستەر سیتی لە یاری یەکەم لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بەرامبەر یانەی پێشووی سانێ، شالکە، کە ٢٠١ لە دواوە بوون دوای ئەوەی نیکۆلاس ئۆتامێندی لە خولەکی ٦٨ بە کارتی سوور دەرکرا. سانێ گۆڵی بەرامبەر بوونی تۆمار کرد بە لێدانی ڕاستەوخۆ لە دووری ٣٠ یاردەوە دوای ئەوەی تەنیا حەوت خولەک مابوو لە یارییەکە و لە جێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ ھاتە یاریگاوە. لەپێناو ڕێزگرتن لە یانەکەی پێشووی خۆی، بڕیاریدا ئاھەنگی گۆڵەکە نەگێڕێت. سیتی یارییەکەی بردەوە ٣–٢ دوای ئەوەی گۆڵی بردنەوە لەلەیان ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکرا.

لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، لە یاری دووەمی قۆناغی ١٦ ی خولی یانە پاڵەوانەکان لە بەرامبەر شاڵکە، سانێ ئاستێکی سەرسووڕھێنەری ھەبوو دوای ئەوەی سێ ئەسیست و گۆڵێکی تۆمار کرد بۆ بردنەوەی مانچێستەر سیتی ٢٧–٠ لە بەرامبەر یانەی پێشووی، کە سیتی گەیاند بە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩، سانێ دووەم و کۆتا گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکدا بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە خولەکی ٦٦ بۆ ئەوەی سیتی ببێتە براوەی دێربی مانچێستەر. ئەمە یەکەم گۆڵی بوو لە دێربی مانچێستەردا.

٢٠١٩–٢٠: پێکان

سانێ چەندین جار ناوی بەسترایەوە بە پاڵەوانی بۆندسلیگا یانەی بایەرن میونشن بۆ جێگرەوەی فڕانک ڕیبێری کە یانەکەی بەجێدەھێڵێت و ئاریان ڕۆبن واز لە یاریکردن دەھێنێت. سەرەڕای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ئەڵمانیا نزیک بوو لەوەی ئەنجام بدرێت، سانێ لە پێکھاتەی سەرەکی یاری سەرەتایی دژی لیڤەرپوول ناوی ھەبوو لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی. دوای تەنھا ١٠ خولەک، سانێ چووە دەرەوەی یاریگا دوای ئەوەی بەستەری ئەژنۆی پچرا، کە لە بەشی زۆری وەرزەکە بێ بەش بوو و کۆتایی بە گفتوگۆکان ھات لەگەڵ بایەرن ھەتا ئەوکاتەی لە پێکان چاک دەبێتەوە لە حوزەیرانی ٢٠٢٠، سانێ ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە لەگەڵ مانچستەر سیتی، کە گواردیۆلا ڕای گەیاند.

بایەرن میونشن

لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠، بایەرن میونشن ڕای گەیاند گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ سانێ واژوو دەکات بە پارەی سەرەتایی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ زیادکردنەکان کە بەرزدەبنەوە بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ. سانێ لە یەکەم یاریکردنی دووبارە لە بۆندسلیگا گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨–٠ بەرامبەر یانەی پێشووی شالکە 04. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سانێ یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمار کرد بۆ بایەرن میونشن لە بردنەوەی ٦–٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ساڵزبۆرگ لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.

کاروانی نێودەوڵەتی

لاوان

لیرۆی سانێ 
سانێ لەگەڵ ئەڵمانیا لە ٢٠١٩

سانێ بۆ یەکەم جار بانگھێشت کرا بۆ تیمی ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵان لەلایەن ڕاھێنەری لاوانی ھۆرست ھوبێش لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ بۆ یاری دۆستانەی بەرامبەر دانیمارک و پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٧ بەرامبەر ئازەربایجان. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥، یەکەمین یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای خوار ٢١ ساڵان ئەنجامدا لە بردنەوەی ٢–١ لە لویبێک بەرامبەر دانیمارک، کە دوای ٧٣ خولەک جێگەی گیرایەوە لەلایەن جوولیان براندت.

پێکھاتەی یەکەم

سانێ یەکەمین بانگھێشتی بۆ وەرگرت بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەڵمانیا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر فەڕەنسا. سانێ مافی یاریکردنی بۆ فەڕەنساش ھەبوو، بەھۆی ئەوەی کە ڕەگەزنامەی فەڕەنسیشی ھەبوو. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لە خولەکی ٦١ دا لە جێگەی جوولیان دراکسلەر ھاتە یاریگاوە لە یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر فەڕەنسا لە سانت دینیس کە بە دۆڕاندنین ئەڵمانییەکان ٢–٠ کۆتایی ھات و یارییەکە بە تەقەکردن و تەقینەوە لە دەوروبەری یاریگاکە ناوی ھەیە.

سانێ لەلایەن خواکیم لۆڤەوە ھەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکە لە یۆرۆی ٢٠١٦. ئەو بەشداری لە یەک یاری کرد، لە خولەکی ٧٩دا جێگەی باستیان شڤاینشتایگەر ھاتە یاریگاوە و ئەڵمانیا ٢–٠ دۆڕا لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا.

سانێ لە پێکھاتەی ٢٣ یاریزانی ئەڵمانیا بۆ جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ دوورخرایەوە لە پاڵپشتی یاریزانێکی تری گەنج، کە جوولیان براندت بوو، لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ئەیلوولی ٢٠١٨، دوای ئەوەی ھەڵبژێردرا بۆ پێکھاتەکە بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی یارییەکانی بەرامبەر فەڕەنسا و پیرۆ، ھۆتێلی تیمەکەی بەجێھێشت دوای گفتوگۆیەک لەگەڵ خواکیم لۆڤ ئاماژەی بە «ھۆکاری تایبەتی» کرد وەک ھۆکارەکەی بۆ ڕۆیشتنی. دواتر دەرکەوت کە ھۆکاری ڕۆیشتنی بەھۆی لەدایکبوونی کچەکەی بوو.

لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، یەکەم گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمارکرد بەرامبەر ھەڵبژاردەی ڕووسیا لە دوای ئەسیستێک لەلایەن سێرجۆ نابری. گۆڵەکە لە خولەکی ھەشتەمی یارییەکە ھات و ئەڵمانیا ٣–٠ بردییەوە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١، بانگھێشت کرا بۆ تیمی یۆرۆی ٢٠٢٠.

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

    ھەتا match played 30 July 2022
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا ئەورووپا ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
شالکە ٠٤ ٢٠١٣–١٤ بۆندسلیگا ١ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ - ١ ٠
٢٠١٤–١٥ بۆندسلیگا ١٣ ٣ ٠ ٠ - ١ ١ - ١٤ ٤
٢٠١٥–١٦ بۆندسلیگا ٣٣ ٨ ٢ ٠ - ٧ ١ - ٤٢ ٩
کۆی گشتی ٤٧ ١١ ٢ ٠ - ٨ ٢ - ٥٧ ١٣
مانچستەر سیتی ٢٠١٦–١٧ پرێمیەرلیگ ٢٦ ٥ ٥ ٢ ٢ ٠ ٤ ٢ - ٣٧ ٩
٢٠١٧–١٨ پرێمییەرلیگ ٣٢ ١٠ ٣ ١ ٥ ٣ ٩ ٠ - ٤٩ ١٤
٢٠١٨–١٩ پرێمییەرلیگ ٣١ ١٠ ٤ ٢ ٣ ٠ ٨ ٤ ١ ٠ ٤٧ ١٦
٢٠١٩–٢٠ پرێمییەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ ٢ ٠
کۆی گشتی ٩٠ ٢٥ ١٢ ٥ ١٠ ٣ ٢١ ٦ ٢ ٠ ١٣٥ ٣٩
بایەرن میونشن ٢٠٢٠–٢١ بۆندسلیگا ٣٢ ٦ ١ ١ - ٨ ٣ ٣ ٠ ٤٤ ١٠
٢٠٢١–٢٠٢٢ بۆندسلیگا ٣٢ ٧ ٢ ١ - ١٠ ٦ ١ ٠ ٤٥ ١٤
٢٠٢٢–٢٣ بۆندسلیگا ٠ ٠ ٠ ٠ - ٠ ٠ ١ ١ ١ ١
کۆی گشتی ٦٤ ١٣ ٣ ٢ - ١٨ ٩ ٥ ١ ٩٠ ٢٥
تەواوی کاروانی وەرزشی ٢٠١ ٤٩ ١٧ ٧ ١٠ ٣ ٤٧ ١٧ ٧ ١ ٢٨٢ ٧٧


نێودەوڵەتی

    ھەتا ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ ئەپەکان ئامانجەکان
ئەڵمانیا ٢٠١٥ ١ ٠
٢٠١٦ ٣ ٠
٢٠١٧ ٥ ٠
٢٠١٨ ٨ ٢
٢٠١٩ ٤ ٣
٢٠٢٠ ٤ ١
٢٠٢١ ١٥ ٥
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ٤٥ ١١

خەڵات و نازناوەکان

مانچستەر سیتی

  • پرێمیەرلیگ: ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩
  • جامی ئێف ئەی: ٢٠١٨–١٩
  • جامی ئی ئێف ئێڵ: ٢٠١٧–١٨، ٢٠١٨–١٩
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی: ٢٠١٨، ٢٠١٩

بایەرن میونشن

ئەڵمانیا

تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی پڕیمییەرلیگ ساڵی ٢٠١٧:
  • باشترین یاریزانی مانگ لە پرێمییەرلیگ: تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
  • باشترین یاریزانی یەکەم وەرزی یاری لە خولی نوێدا: ٢٠١٤–١٥
  • پێکھاتەی تۆپی پێی فانتاسی خولی یانە پاڵەوانەکان :٢٠٢١–٢٢

سەرچاوەکان

Tags:

لیرۆی سانێ ژیانی سەرەتاییلیرۆی سانێ پیشەی یانەلیرۆی سانێ کاروانی نێودەوڵەتیلیرۆی سانێ ئاماری کاروانی وەرزشیلیرۆی سانێ خەڵات و نازناوەکانلیرۆی سانێ سەرچاوەکانلیرۆی سانێبۆندسلیگاتۆپی پێھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیایانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەشیعرمۆسیقاکەمتیارھەڵگوردماتماتیکمێژووی ئێرانمەریخخەمۆکینەورۆزی کوردەواریمحەممەد ماملێڕەپبوونی کێرئەحمەد تەھامایکرۆسۆفت ئەکسێسمێلاتۆنینھەوکردنی گوێی ناوەڕاستئیسماعیلی دووەمکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانئێزیدی (ئایین)پیسبوونی ژینگەموراد قەرەیلانعەبدولسەلام بارزانیسەعید نوورسیساڵح یووسفیبەلجیکاڤینسێنت ڤان گۆخمریشکمیشێل ئۆبامابنەماڵەی بارزانیسابیر کوردستانیڕۆژی جیھانیی شانۆزانستمیرنشینی بادینانئازادیی دەربڕینئامەدزمانی فارسیبیابانکوردستان (ڕۆژنامە)کارەباکەشناسیکۆچەر بیرکارکاردۆخینێجیریاحەسەن خەیری بەگبرادۆست (چیا)ئەرەستووڕەخنەی ئەدەبیڕۆژاوای کوردستانپۆستەرمانگشۆڕشی پیشەسازانەلەیلا فەریقیقەڵای شێروانەسەقزتەواوکاریچوارینەکانی خەییامشەرەفخانی بەدلیسینیکۆلۆ مەکیاڤێلیدادپەروەریڕەوشتنوێژ لە ئیسلامئەحمەد کایایانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدمێژووناسنیلھەولێرعەرەبستانی سعوودیئەندامی زاوزێمێکوتەنەورۆزفیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامیجگەرخوێنخالید کوڕی وەلیدمحەممەد ئەمین زەکی بەگخاک🡆 More