یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید: یانەیەکی تۆپی پێی ئیسپانی

یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیە و بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە.

ڕیاڵ مەدرید
Logo Real Madrid.png
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید
نازناوLos Blancos (سپێکان)

Los Merengues (مێرەنگیەکان)

Los Galácticos (ئەستێرەکان)
ناوی کورتکراوەڕیاڵ
دامەزراندن٦ـی ئازاری ١٩٠٢
زەویسانتیاگۆ بەرنابیۆ ، مەدرید، ئیسپانیا
پانتایی٨١٫٠٤٤
سەرۆکی یانەئیسپانیا فلۆرەنتینۆ پێریز
بەرپرسی جێبەجێکەرخۆزێ ئەنخێل سانچێز
ڕاھێنەرئیتالیا کارلۆ ئەنچێلۆتی
خوللالیگا
٢٠٢١–٢٠٢٢یەکەم
ماڵپەڕی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
گەورەترین بردنەوەڕیال مەدرید ١١–١ بەرشەلۆنە
گۆڵکەرپورتوگالکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
(٤٥٠ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێھەم
وەرزی ئەمساڵ

لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی)، و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ـی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەوروپییەکان.

یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ـەوە لە ٢٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا».

ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بودجەی ساڵانە.

دەستکەوتەکانی مەدرید

ناوی خولبەدەستھێنان
خولی ئیسپانیا٣٥ جار
شای ئیسپانیا١٩ جار
سووپەری ئیسپانیا١٢ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا١٤ جار
یۆرۆ لیگ (یەکێتی ئەورووپا)٢ جار
سووپەری ئەورووپی٤ جار
جامی کیشوەرەکان٣ جار
جامی جیھانی یانەکان٤ جار
 
ئەو جامانەی کە ڕیاڵ مەدرید بەدەستی ھێناون

کلاسیکۆ

کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic) یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.

دێربی مەدرید

دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربیە گرنگیەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبیە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)

کە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان (ئەلفێردۆ دیستیڤانۆ) (پوشکاش) (سانچێز) (کۆپا)پلە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لەساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.

سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠

دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زەینەدین زێدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.

 
سەرۆکی یانەی مەلەکی فلۆرەنتینۆ پیرێز

ڕامۆن کاڵدیڕۆن

لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە و لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنادواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و وە دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.

ھاتنەوەی پیرێز

دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزێما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا

بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا

پلە و پایەوڵاتناو
سەرۆک یانە فلۆرەنتینۆ پێریز
ڕاھێنەری یانە کارلۆ ئەنچێلۆتی[١]
ڕاھێنەری جەستەیی ئەنتۆنیۆ پینتۆس
ڕاھێنەری گۆڵپارێز ڕۆبێرتۆ ڤاسکوێز
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاھێنەری ڕیال مەدرید

زەوی (یاریگا)

 
یاریگای یانەی شاھانە، سانتیاگۆ بەرنابیۆ

سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ مووڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگا ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەن و پەرەی پێدراوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە

لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کەبە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١) گۆڕانکاری تێدا کرا.

ڕاگەیاندنی یانە

ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیانپەخش دەکەن.

ھێمای و جلوبەرگی یانەکە

سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز) یانەکە

ماوەدابینکەری تیشێرتسپۆنسەرەکان
١٩٨٠–١٩٨٢AdidasFly Emirates
١٩٨٢–١٩٨٥Zanussi
١٩٨٥–١٩٨٦Parmalat
١٩٨٦–١٩٨٩Hummel
١٩٨٩–١٩٩٠Reny Picot
١٩٩٠–١٩٩٢Otaysa
١٩٩٢–١٩٩٤Teka
١٩٩٤–١٩٩٨Kelme
١٩٩٨–٢٠٠١Adidas
٢٠٠١–٢٠٠٢Realmadrid.com
٢٠٠٢–٢٠٠٥Siemens Mobile
٢٠٠٥–٢٠٠٦Siemens
٢٠٠٦–٢٠٠٧BenQ Siemens
٢٠٠٧–٢٠١٣bwin.com
٢٠١٣–ئێستاFly Emirates

ئەوانەی زۆرترین یاریان بۆ یانەکە کردووە

تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە ڕەسمییەکان دەگرێتەوە و لەبەر ئەوەی ھەنێ یاریکەرەکان لە یاریکردن ماون ئەگەری گۆڕانکاری تیا ھەیە

یاریزانماوەی یاریخولی تۆپی پێی ئیسپانیاجامی شای ئیسپانیاجامەکانی ئەورووپا[٢]پاڵەوانییەتی ترکۆی گشتی
١ڕاول گۆنزالیس١٩٩٤–٢٠١٠٥٥٠٣٧١٢٥١٩٧٤١
٢مانوێل شانشێز١٩٨٣–٢٠٠١٥٢٤٦٧٩٩٢١٧١١
٣کارلۆس سانیلا١٩٧١–١٩٨٨٤٦١٨٤٨٧١٣٦٤٥
٤ئیکەر کاسیاس١٩٩٩ – تا ٢٠١٥٤٥٠٢٨١٢١١٦٦١٥
٥فرناندۆ ھێڕۆ١٩٨٩–٢٠٠٣٤٣٩٤٣١٠١١٨٦٠١
٦فڕانشیسکۆ خینتۆ١٩٥٣–١٩٧١٤٢٨٧٥٩٦٠٥٩٩
٧خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ١٩٧٣–١٩٨٩٤١٤٦١٩٠١٢٥٧٧
٨بێری١٩٦٤–١٩٧٩٤١٧٦٥٧٥٢٥٥٩
٩مێشێل١٩٨١–١٩٩٦٤٠٤٥٣٨٨١٤٥٥٩
١٠گووتی ھێرناندز١٩٩٦–٢٠١٠٣٨٧٤٠١٠١١٤٥٤٢
١١ڕۆبێرتۆ کارلۆس١٩٩٦–٢٠٠٧٣٧٠٣٣١٠٩١٥٥٢٧
١٢چیندۆ١٩٧٧–١٩٩٨٣٦٣٥٣٧٠١١٤٩٧
١٣ئەماورۆ١٩٦٢–١٩٧٦٣٤٤٥٨٦٧٢٤٧١
١٤بووتراگینۆ١٩٨٣–١٩٩٥٣٤١٣٩٧٥٨٤٦٣
١٥باکو بیو١٩٨٦–١٩٩٧٣٤٣٤٤٦٠٧٤٥٤
١٦زۆکۆ١٩٦٢–١٩٧٤٣١٨٥٠٦٤٢٤٣٤
١٧پینتۆ١٩٦٩–١٩٨٢٣١٧٤٥٥٨٠٤٢٠
١٨ڕافایل ماڕتن ڤازکوز١٩٨٣–١٩٩٠٣٠١٤٤٥٤٢٤٠١
١٩خوان گۆمێز گۆنزالس١٩٧٧–١٩٨٧٢٨٤٥٠٥٥١٢٤٠١
٢٠ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ١٩٥٣–١٩٦٤٢٨٢٥٠٥٨٢٣٩٢
٢١خۆزیۆ ئەنتۆنیۆ ڕس

پێکھاتەی ئێستا

    ھەتا ٣١ـی ئابی ٢٠٢١[٣]
ژمارەهێڵیاریزان
1 گۆڵچیتیبۆ کۆرتووا
2 بەرگریکاردانی کارڤاخال
3 بەرگریکارئێدێر میلیتاو
4 بەرگریکاردەیڤد ئالابا
5 بەرگریکارخیسۆس ڤالێخۆ
6 بەرگریکارناچۆ
7 هێرشبەرئێدین ھازارد
8 ناوەڕاستتۆنی کرووس
9 هێرشبەرکەریم بێنزێما (vice-captain)[٣]
10 ناوەڕاستلوکا مۆدریچ
11 هێرشبەرماڕکۆ ئاسینسۆ
12 بەرگریکارمارسێلۆ (captain)[٣]
13 گۆڵچیئاندریی لونن
ژمارەهێڵیاریزان
14 ناوەڕاستکاسیمێرۆ
15 ناوەڕاستفیدریکۆ ڤالڤێردی
16داڕێژە:Country data SERهێرشبەرلوکا یۆڤیچ
17 ناوەڕاستلوکاس ڤاسکێز
18 هێرشبەرگارێس بەیل
19 ناوەڕاستدانی سیبایۆس
20 هێرشبەرڤینیسیۆس جۆنیۆر
21 هێرشبەررۆدریگۆ
22 ناوەڕاستئیسکۆ
23 بەرگریکارفێرلاند مێندی
24 هێرشبەرماریانۆ
25 ناوەڕاستئێدواردۆ کاماڤینگا


سەرچاوەکان

  1. ^ فەرمی; ئەنچیلۆتی بووە راھێنەری یانەی ڕیال مەدرید، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی ڕووداو.
  2. ^ "Real Madrid CF - All the players in European Cups". Rsssf.com. Retrieved 2008-09-08.
  3. ^ ئ ا ب "Real Madrid squad | Real Madrid CF". Real Madrid C.F. - Web Oficial. Retrieved 31 August 2021.

ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 3.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
This article uses material from the Wikipedia article یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply. (view authors).

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕاننەتەوە یەکگرتووەکانمافەکانی مرۆڤزانستھەرێمی کوردستانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانسەلاحەدینی ئەییووبیزستانمێژووی کوردئەی ڕەقیبسلێمانینووسەرخولەکئاشتیبزوێنەری مووشەکمەواھیب لەدونییەھاوۆجینگبزاڤی کۆمەڵایەتیکوردستانڕۆژژمێری کوردیجەنگی جیھانیی یەکەممافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانھەولێرجەلال تاڵەبانیکۆمەڵگای مەدەنیوەزارەتمافی دەنگدانحکوومەتدەسەڵاتعێراقھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢کۆماری کوردستانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمەلاریامحەممەدقەڵای دمدمپیرەمێردجەنگی جیھانیی دووەمنالیزمانی ئینگلیزیجوگرافیای عێراقویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسەروەریی یاساویکیپیدیای کوردیئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانقورئانویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/بەشی داواکاریمێژووی سلێمانیشەڕی چاڵدێرانمەغۆلپەرلەمانی کوردستانڕووسیاپەردەی کچێنیزمانی کوردیڕێزمانی کوردیدەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانڕەحمان (سوورەت)سەددام حوسێنعومەر کوڕی خەتتابپەندی پێشینانتاج مەحەلژینا ئەمینینەخۆشیی سەدەفدەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤویکیپیدیا:سەبارەتشیزۆفرینیائێرانیارمەتی:ناوەرۆککلاسیزممافە بنچینەییەکانژن ژیان ئازادییوونێسکۆقازی محەممەدگۆڕەپان و مەیدانئاڵای کوردستانمیرنشینە کوردییەکانجوگرافیای باشووری کوردستان🡆 More