یانەی مانچستەر یونایتد (بە ئینگلیزی: Manchester United F.C) یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزییە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
یەکێکە لە یانە مەزنەکانی جیھانی تۆپی پێ ئەم یانەیە بەیانەی "شەیتانە سوورەکان" ناسراوە.
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | شەیتانە سوورەکان | |||
ناوی کورتکراوە | Man United United | |||
دامەزراندن | ١٨٧٨ | |||
یاریگا | ئۆڵدترافۆرد | |||
پانتایی | ٧٥٬٦٣٥ | |||
خاوەن یانە | (خێزانی گلایزەری ئەمریکی) | |||
سەرۆک یانە | جۆیل گلایزەر و ئاڤرام گلایزەر | |||
ڕاھێنەر | ئیریک تین ھاگhttps://commons.wikimedia.org/wiki/File:Flag_of_the_Netherlands.svg | |||
خول | پرێمیەرلیگ | |||
٢٠٢٠-٢٠٢١ | دووەم | |||
گەورەترین بردنەوە | یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد ١٠–٠ یانەی تۆپی پێی ئەندەرلەخت | |||
زۆرترین ئامادەبوون | ڕایان گیگز (٩٦٣ یاری) | |||
گۆڵکەر | وەین ڕۆنی (٢٥٣ گۆڵ) | |||
|
کاتێک مان یونایتد لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنسلیگ یاری یەکەم لە ئۆڵدترافۆرد ٢-١ لە سلاڤیا بەلەگرادی یوغسلافی بردەوە ، بۆ یاری گەڕانەوە سەفەریان کرد بۆ یوغسلافیا و یاریەکە ١-١ بەرامبەر بوو مان یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێشکۆتای چامپیۆنسلیگ ، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئینگلتەرا بەھۆی بارینی بەفرێکی بە خوڕ و نالەباری کەش و ھەوا لە ٦/شوباتی/١٩٥٨ بە دیاری کراوی کاتژمێر ٣:٠٤ـی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی میونخ کەوتە خوارەوە ، فڕۆکەکە ٤٤ سەرنشینی تێدا بوو کە شەشیان دەستەی تیمی فڕۆکەوانی بوون ٣٨ تریان یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەکە بوون ، لە ئەنجامدا ٢٢ کەسیان دەست بە جێ گیانیان لەدەست دا دانەیەکی تریان کە فڕۆکەوانەکە بوو دوای پانزە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەھۆی ئەوەی برینەکەی سەری زۆر سەخت بوو ئەویش گیانی لەدەست دا و ژماری گیان لەدەست دان بووە ٢٣ سەرنشین ٢١ سەرنشین ڕزگاریان بوو کە ١٩یان برینیان سەخت بوو بەشێکی زۆریان کەم ئەندام بوون بەجۆرێک یانەکە بە تەواوەتی لەناوچوو بەڵام لە دوای ئەوەوە زۆر یانە وەکوو ریال مەدرید و لیڤەرپوول بە پارە و ھەروەھا بە بەخشینی یاریزان بێ بەرامبەر یارمەتی مان یونایتدیان دا تاوەکو یانەکە ھەستێتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.