یانەی تۆپی پێی مانچستر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مەنچستر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مانچستەر سیتی گۆڕدرا، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور، ئەم شێخە ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و مووچەی خەیاڵی کە بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
یانەکە خاوەنی یاریگایەکی قەشەنگە بەنێوی شارێک بۆ مەنچستر کە جێگای زۆرتر لە ٤٧ ھەزار کەس دەبێتەوە. دوابەدوای دەستنیشانکردنی پێپ گواردیۆلا وەک ڕاھێنەری سەرەکی، یانەکە لەسەر ئاستی ناوخۆیی باڵادەستی خۆی سەلماندۆتەوە کە تێیدا توانیان دوو جار لەسەریەک لە وەرزەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨ - ٢٠١٩ نازناوی پریمەرلیگ ببەنەوە لەگەڵ دوو جامی کاراباو و جامێکی ئێف ئەی(جامی یەکێتی ئینگلیزی)
ناوی تەواو | مانچستەر سیتی | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | یانە شینەکە، سیتیزنس، سیتی | |||
ناوی کورتکراوە | مان سیتی | |||
دامەزراندن | ١٨٨٠ | |||
زەوی | یاریگای ئیتیحاد | |||
پانتایی | ٥٣،٤٠٠ | |||
خاوەن یانە | کۆمەڵەی سیتی بۆ تۆپی پێ | |||
سەرۆک | خەلدون ئەل موباڕەک | |||
بەرپرسی جێبەجێکەر | فێران سۆریانۆ | |||
ڕاهێنەر | پێپ گواردیۆلا | |||
خول | پرێمیەرلیگ | |||
٢٠٢٠-٢٠٢١ | یەکەم | |||
گۆڵکەر | سێرخیۆ ئەگوێرۆ (٢٨٠ گۆڵ) | |||
| ||||
وەرزی ئەمساڵ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.