ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ بە فەرمی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و سێیەم ھەروەھا بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ١٩٨٤یش ناسراوە، ڕوداوێکی وەرزشی ھەمەجۆری نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٨ی تەممووز تا ١٢ی ئابی ١٩٨٤ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو.
دووەم جار بوو کە لۆس ئانجلەس میوانداری یارییەکان ئۆڵۆمپیاد بکات، یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٢ بوو، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ڕۆناڵد ڕێیگن وتاری کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پێشکەشکرد. ١٤ وڵات بەشێوەیەکی گشتی بایکۆتی یارییەکاین ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ کرد، لەوانە یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، وەک وەڵامێک بۆ بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەشکرکێشی سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان؛ ڕۆمانیا و یوگۆسلاڤیا تاکە دەوڵەتی سۆسیالیستی ئەورووپا بوون کە بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد کرد. ھەروەھا ئەلبانیا و ئێران و لیبیا بە ھۆکاری جۆراوجۆر بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد. ١٤٠ لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی بەشدارییان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٤دا کرد، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو لەو کاتەدا. ئەمریکا زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی مەدالیاکانی بەدەستھێناوە، لە دوای ئەویش وەرزشوانانی ڕۆمانیا و ئەڵمانیای ڕۆژاوا دێن. لۆس ئانجلەس بۆ سێیەم جار لە ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXIII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | لۆس ئانجلەس |
جێ | Los Angeles Memorial Coliseum، لۆس ئانجلەس |
یاریگا | Los Angeles Memorial Coliseum |
بەشێک لە زنجیرەی | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ |
ژمارەی چاپ | 23 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٨ی تەممووزی ١٩٨٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٢ی ئابی ١٩٨٤ |
Officially opened by | ڕۆناڵد ڕێیگن |
Oath made by | Edwin Moses، Sharon Weber |
Torch lit by | Rafer Johnson |
بەختدار | Sam |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/los-angeles-1984 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1984/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.