ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ (بە کۆری: 1988 년 하계 올림픽، خوێندنەوە: 1988nyeon Hagye Ollimpig؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی سیئۆل ١٩٨٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٧ی ئەیلوول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.

لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ٨٬٣٩١ وەرزشوان (٦٬١٩٧ پیاو و ٢٬١٩٤ ژن) و ١٥٩ وڵاتی جیاواز بەشدارییان کرد. ٢٣٧ چالاکیی وەرزشی بەڕێوەچوو و ٢٧ ھەزار و ٢٢١ کەس بە خۆبەخش ھاوکاربوون لە ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیاد. ئۆڵۆمپیادی سیئۆل لە ساڵی ١٩٨٨ دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و یەکەم ئۆڵۆمپیادە لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە تازە گەشەی ئابووری بەخۆوە بینیبوو. وەک وڵاتی میوانداری، کۆریای باشوور بەگشتی پلەی چوارەمی بەدەستھێناوە و ١٢ مەدالیای زێڕی و ٣٣ مەدالیای لە بڕۆنز و زیو لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد وەرگرت. ١١٫٣٣١ میدیا (٤٫٩٧٨ چاپەمەنی نووسراو و ٦٫٣٥٣ وەشاندن)یارییەکانیان لە سەرانسەری جیھان نمایش کرد. ئەم ئۆڵۆمپیادە دوایین ئۆڵۆمپیادی سەردەمی شەڕی سارد بوو، بەھەمان شێوەش دوایین ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، چونکە ھەردووکیان پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی داھاتوو لە ساڵی ١٩٩٢ نەمان، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕیان بردەوە (٥٥ زێڕ و کۆی گشتی ١٣٢ مەدالیا). ئەو ئامارەی کە نزیکتر بوو لەم ئەنجامە ٤٨ مەدالیا زێڕەکانی چین بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ و کۆی گشتی ١٢١ مەدالیاکەی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٦.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXIV. Olympiad
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتکۆریای باشوور
دابەشکاریی کارگێڕیسێئول
جێSeoul Olympic Main Stadium
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢
ژمارەی چاپ24
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٧ی ئەیلوولی ١٩٨٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨
Officially opened byRoh Tae-woo
Oath made byHur Jae، Son Mi-na، Lee Hak-rae
Torch lit byChung Sunman، Kim Won-tak، Sohn Kee-chung
بەختدارHodori
یاریی کۆتاییی1988 Summer Olympics closing ceremony
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/seoul-1988
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1988/

بە بەراورد لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (مۆسکۆ) و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ (لۆس ئانجلەس) کە بەپێی ئایدیۆلۆجی بەسەر دووجەمسەر دابەشکرابوون، ئۆڵۆمپیادێک بوو کە تێیدا بایکۆتکردنی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ھەرچەندە بە تەواوی کۆتایی نەھاتبوو. کۆریای باکوور بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی سیئۆلی ١٩٨٨ی کرد، ھەروەھا ٥ وڵاتی سۆشیالیزم لەنێویاندا کووبا کە ھاوپەیمانی کۆریای باکوور بوو. ئالبانیا، ئیتیۆپیا و سیشێل وەڵامی ئەو بانگھێشتنامەیەی نەدایەوە کە لەلایەن IOC ەوە نێردرابوو.نیکاراگوا بەھۆی خراپی دارایییەوە بەشداری نەکرد، لەکاتێکدا بەشداری چاوەڕوانکراوی ماداگاسکار بە ھۆکاری خراپی دارایی ئەویش کشایەوە.سەرەڕای ئەوەش بایکووەتە گەورەکان کۆتاییان ھات، کە لە ئەنجامدا زۆرترین ژمارەی گەلانی بەشداربوو لە سەردەمی جەنگی سارددا بەدەست ھات، و بەم شێوەیە وەک ئۆڵۆمپیادێک سەیرکرا کە ڕێگایی بۆ کۆتایی ھاتنی جەنگی سارد دانا.

ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێ

لە ڕێگەی دەنگدانێکەوە کە لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨١ بەڕێوەچوو، سێئول ھەڵبژێردرا بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ ئەمەش پاش ئەوەی توانی دەنگی زیاتر لە شاری کە پێش ناگۆیای ژاپۆن بەدەستبھێنێت. ھەڵبژاردنی شاری خانەخوێی ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ لە ٨٤ەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی و ١١ەمین کۆنگرەی ئۆڵۆمپیاد لە ھەرێمی بادن لە ئەڵمانیای ڕۆژاوا ئەنجامدرا.

ئەنجامی دەنگدانی ھەڵبژاردنی شاری میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
شار وڵات خولی ١
سێئول ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨  کۆریای باشوور ٥٢
ناگۆیا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨  ژاپۆن ٢٧

وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ 
ژمارەی وەرزشوانانەی کە لەلایەن ھەر وڵاتێکەوە نێردراوە.

١٥١ وڵات لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی سیئۆلدا بەشدارییان کرد. ئارووبا، سامورای ئەمریکی، برونێی، دوورگەکانی کۆکۆس، ماڵدیڤ، ڤانواتوو، سەینت ڤینسەنت و گرینادینز، و باشووری یەمەن بۆ یەکەمجار لە ئۆڵۆمپاد بەشدارییان کرد. گوام یەکەم بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی خۆی لەم یارییانەدا ئەنجامدا دوای ئەوەی بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٨٨ لە کالگاری کرد.

لەم لیستەی خوارەوەدا ناوی وڵاتە بەشداربووەکان و ژمارەی وەرزشوانانی لە ھەر وڵاتێکدا ھاتووە:

بەشداربووانی وڵاتان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨

داڕێژە:Cnote

سەرچاوەکان

Tags:

ئاسیائۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ئەڵمانیای ڕۆژھەڵاتزمانی کۆریسێئولشەڕی ساردمیدیای ھەواڵوڵاتی پەرەئەستێنوەشاندنکۆریای باشووریارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیەکێتیی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆشکی باڵندە غەمگینەکانبەغدانیکۆلا تێسلاپێکھاتەی بازاڕزمانی تورکیئێمیلی دیکینسۆنقوستەنتینەھەڵگوردنێوانی ئەستێرەکان (فیلم)گەدەمیرنشینە کوردییەکانڕەفیق حیلمیئوردنئەمریکای لاتینیعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبئیندۆنیزیاجوگرافیای عێراقفۆتۆنزمانی کوردیشوباتمەلا خەلیلی سێرتیمومتاز مەحەلڕێکەوتننامەی جەزائیرجەنگی جیھانیی دووەملیۆنارد ئۆیلەرفۆنیمشێوگی کیمیاییدایک و باوکگەورەیی (بیرکاری)ھەورامانمێکوتەئاشتیئێکزیماکارۆموگناتیسیقوباد تاڵەبانیزمانەوانیشێخ سەعیدفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییاسامایکرۆسۆفت ئەکسێستیشکدانی کارۆموگناتیسیقەزای ڕانیەسەید سادقعەبدوڵڵا پەشێوچاوجەلادەت عالی بەدرخانھۆلاکۆ خانبێڵی ئایشنەرحاجی قادری کۆییمەریوان ھەڵەبجەییکوردستانیانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنگرانەتامیکی ماوسنەتەوە یەکگرتووەکانمێژووی ئێرانشەرەفنامەئاڵای کوردستانبەڕێوەبەریی پرۆژەئاکارمالیک کوڕی ئەنەسژمێریاریمەدینەئیبراھیم ئەحمەدفەلسەفەمینئابوورماچئیسماعیل سەردەشتیمەحویدەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردپەردەی کچێنیموتەنەبیکۆمەڵناسیمیسری کۆن🡆 More