ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ (ناوی فەرمی: Games of the XXXI Olympiad) پاڵەوانییەتییەکی یارییەکانی ئۆڵمپیادە کە کۆمەڵە یارییەکی وەرزشی لەخۆدەگرێت.

ڕۆژی ٥ی ئابی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٦ کۆتایی ھات. پاڵەوانییەتییەکە لەشاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەڕازیل. بەڕێوەچوو لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە. ھەردوو ولاتی کۆسۆڤۆ، سوودانی باشوور بۆیەکەم جار لە مێژوویان بەشداریان لە ئۆڵمپیاد کرد، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تیمێکی تایبەت بە ناوی ھەڵبژاردەی لێژنەی ئۆڵمپی تایبەت بەو وەرزشوانانەی ئاوارەی ولاتێک بوون بە ھەرھۆکارێک دروستکرا بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەم پاڵەوانییەتییە. ڕکابەرییەکان لە ٣٣ شوێنی ولاتی خانەخوێ بەڕێوەچوو. ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ولاتانە ھات کە زۆرترین مەدالیای زێر (٤٦) دانە و ھەروەھا زۆرترین مەدالیای گشتی (١٢١) بەدەست ھێنا، ھاوکات توانی مەدالیای ژمارە ١٠٠٠ی خۆی لە ئۆڵمپیادی ھاوینە لە سەرەتای دروستبوونییەوە بباتەوە. دوای ئەو بەریتانیای گەورە بە بەدەست ھێنانی (٢٧) مەدالیای زێر و ٦٧ مەدالیای گشتی پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ولاتی چین بووە خاوەنی پلەی سێیەم دوای ئەوەی توانی ٢٦ مەدالیای زێر، ٧٠ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنێت . ولاتی خانەخوێ واتا بەڕازیل لە پلەی ١٣ جێگیر بوو بە بەدەست ھێنانی ٧ مەدالیای زێر و ١٩ مەدالیای گشتی. لەم خولەی ئۆڵمپیاد ھەریەکە لە بەحرەین، فیجی، کەناری عاج، ئوردن، کۆسۆڤۆ، پۆرتوریکۆ، سەنگاپور، تاجیکستان و ڤێتنام بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆڵمپیاد بوونە خاوەنی مەدالیای زێڕ.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXI. Olympiad
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمViva sua Paixão، Um mundo novo
وڵاتبەڕازیل
جێڕیۆ دێ ژانێرۆ
یاریگایاریگای ماراکانا
پاشکۆئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٢
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
ژمارەی چاپ31
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن٥ی ئابی ٢٠١٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢١ی ئابی ٢٠١٦
Officially opened byMichel Temer
Oath made byRobert Scheidt
Torch lit byVanderlei Cordeiro de Lima
بەختدارVinicius and Tom
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/rio-2016
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/2016/
ھاشتاگRio2016

ھەڵبژاردنی ولاتی خانەخوێ

بەشێوەی فەرمی ڕۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠٠٧ دەرگای میوانداریکردنی بۆ پاڵەوانییەتییەکە کرایەوە لەئەنجامدا بۆ پێشبڕکێیەکە شاری ڕیۆ لەڕێگای دەنگدانەوە بەسێ خولی جیاواز ھەڵبژێردرا.

ئەنجامی خۆپاڵاوتن بۆ خانەخوێکردنی پاڵەوانییەتییەکە
شار وڵات خولی یەکەم خولی دووەم خولی سێیەم
ڕیۆ دێ ژانێرۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦  بەڕازیل ٢٦ ٤٦ ٦٦
مەدرید ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦  ئیسپانیا ٢٨ ٢٩ ٣٢
تۆکیۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦  ژاپۆن ٢٢ ٢٠
شیکاگۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦  ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٨

ژمارەی وەرزشوانان ولاتە بەشدار بووەکانی ئۆڵمپیاد

لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە. ھەردوو ولاتی کۆسۆڤۆ، سوودانی باشوور بۆیەکەم جار لە مێژوویان بەشداریان لە ئۆڵمپیاد کرد، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تیمێکی تایبەت بە ناوی ھەڵبژاردەی لێژنەی ئۆڵمپی تایبەت بەو وەرزشوانانەی ئاوارەی ولاتێک بوون بە ھەرھۆکارێک دروستکرا بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەم پاڵەوانییەتییە. ھەروەھا بەشی زۆری لە وەرزشوانانی کوێتی لەخۆوە گرتبوو دوای ئەوەی لێژنەی ئۆڵمپی سزای کوێتی دا بەھۆی بەشداریکردن لە خولە سەربەخۆکان.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ 
نەخشەی قەبارەی شاندی ولاتە بەشداربووەکان
Participating National Olympic Committees

ژمارەی وەرزشوانان ولاتە بەشدار بووەکانی ئۆڵمپیاد

11,238 athletes from 207 NOCs

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ھەڵبژاردنی ولاتی خانەخوێئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ژمارەی وەرزشوانان ولاتە بەشدار بووەکانی ئۆڵمپیادئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ سەرچاوەکانئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦بەڕازیلتاجیکستانسینگاپوورفیجیپۆرتۆ ڕیکۆڕیۆ دێ ژانێرۆڤیێتنامکۆسۆڤۆ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پۆرن ھابجوگرافیافەڕەنساخولی کۆنفرانسی ئەورووپیقیبلەنماپرۆتینمافی کارکردنترمزیتێنسچوار پێشەواکەی سوننەتوندوتیژی خێزانییاقووتی ڕۆمانڕووناکیگەزۆسەرۆکی پەرلەمانی کوردستاننوێژ لە ئیسلامکەلووی شێریاساکانی جووڵەی نیوتنکوردیی باکووریلیبرالیزمکەرکووکپیرەمێردسوپای کووەیتپێشمەرگەئیسحاقچاکەکاریلەیلا قاسمجافخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبپارێزگای قەرسئەلبەرت ئاینشتاینکیشوەرکار (ڕێزمان)ماددەی تاریکسەلما ھایێکبنەماڵەی بارزانیشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسکالیفۆڕنیاعەلی سادقیسەددام حوسێنپاراسایکۆلۆژیئەبووبەکری سدیقسۆمەرئوسترالیاکەروێشکڕومێن ڕادێڤئەحمەد بارزانیگونشیعرڕەوشەن بەدرخانشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)حەجترێتەحیاتمووسالیۆناردۆ دا ڤینچیمادشافعیشێرکۆ بێکەسزمانناتۆفینلاندئادیابینعەبدوڵڵا پەشێوسینگاپوورئینویاشیکیئەلفوبێکانی کوردیپردی دەلالحەپسەخانی نەقیبکەرتبوونی ناوکیھەولێرشۆڕشی پیشەسازانە🡆 More