ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن (/ˈrɒnəld ˈwɪlsən ˈreɪɡən/؛ لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩١١ – مردووی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٤) ئەکتەر و سیاسەتوانی ئەمریکی بوو.
ئەو ٤٠ھەمین سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٩. ئەو ٣٣ھەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا بوو لە ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٥. ئەو ٩ھەم و ١٣ھەم سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی سەر شاشە بوو. ڕێیگن ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ پێش ئەوەی ڕوویکردە دونیای سیاسەت.
ڕۆناڵد ڕێیگن | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن 6ی شوباتی 1911 تامپیکو، ئیلینۆیز |
مەرگ | ٦ی شوباتی ٢٠٠٤ | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
نیشتەجێی | کتێبخانەی سەرۆککۆماری ڕۆناڵد ڕێیگن، سیمی ڤەللێی، کالیفۆڕنیا |
نەتەوە | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ناوەکانی تر | The Great Communicator |
پیشە | ھونەرپیشە، سیاستمەدار |
حیزبی سیاسی | کۆماری خوازەکان |
ئایین | پرۆتێستانت |
ھاوسەر | جێین وایمەن نانسی ڕێیگن |
مناڵ(ەکان) | ماورین، کریستین، مایکڵ، پێتی دێیڤیس، ڕۆنالڵد ڕێیگن |
واژوو | |
ڕێیگن لە گوندی تامپیکۆ لە ئیلینۆی لەدایکبوو. ڕێێگن توانی سەرکەوتتو بێت لە پیشەکەی لە ھۆڵیوود. ئەو لە ٥٣ فیلم دەرکەوت. ئەو ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ خانمەکتەر جەین ویمان لە ساڵی ١٩٤٠. دواتر یەکتریان تەڵاق دا لە ساڵی ١٩٤٩. ئەوان سێ منداڵیان ھەبوو. دواتر، ڕێیگن ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ نانسی دەیڤس لە ساڵی ١٩٥٢. ئەوان دوو منداڵیان ھەبوو. ھاوسەرگیرییان کۆتایی ھات لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای کۆچی دوایی ڕێیگن.
پێش ئەوەی ڕێیگن ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی بباتەوە لە ساڵی ١٩٨٠، ڕێیگن دوو جار خۆی ھەڵبژاردبوو لە ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٧٦. لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، کاتێک ڕێیگن دووبارە ھەڵبژاردراوە لە ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٨٤، ڕێیگن بوو بە بەتەمەنترین کەس کە ھەڵبژێردرێ بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەو وەک «ڕاگەیێنەرە مەزنەکە» ناسراوە چونکە ئەو وتووبێژێکی گشتی باش بوو. ئەو لەبەر ئەوەش ناسراو بوو کە ھیچ لە ڕەخنە و ئابڕووچوونەکان لە دژی کاریگەری لەسەر ناوبانگی ئەو نەدەکرد. ڕێیگن ھێشتا بە یەکێک لە بەناوبانگترین سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراوە لە مێژووی ئەمریکا لەبەر گەشبینی بۆ وڵاتەکە. ڕێیگن یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بوو کە لەگەڵ ژنەکەی جیابووبێتەوە.
ڕێیگن دەست بە کار بوو لە کانوونی دووەمی ١٩٨١. وەک سەرۆکێک، ڕێێگن یارمەتی ئەوەی دا بیرۆکەیەکی سیاسی و ئابووری نوێ دروستبکات. یاساکانی ئابووری ڕێیگن ڕێژەی باجی کەمکرەوە. ئەمە گەشەکردنێکی ئابووریی دروست کرد و ڕێژەی ھەڵئاوسانی کەمکردەوە. ڕێیگن فەرمانی داگیرکردنی گرینادای دا بۆ کۆتاییھێنانی کودەتای کۆمۆنیزم.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆناڵد ڕەیگن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆناڵد ڕەیگن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.