قاوە خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان.
کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە. دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە.
جۆر | گەرم یان سارد (بەزۆری گەرمە) |
---|---|
بنەچە | یەمەن |
ناسراوە | سەدەی ١٥ەم |
ڕەنگ | ڕەش، قاوەییی تۆخ، قاوەییی کاڵ، بێجی |
قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە. یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا، و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.
« | بیابانەکە زۆر تاریک بوو، مانگیشم لە ھیچ شوێنێک لێ دیارنەبوو تەنھا ئاگرێکی کزم دەبینی لەژێر دارێک. کە لێی نزیکبوومەوە بۆنێکی زۆر خۆشی ھەبوو. تا بەیانی من و وشترەکەم ئەو بۆنەمان کرد و خۆمان بە ئاگرەکە گەرم کردەوە بەڵام کاتێک بەیانی ھەستام و کە یەکێک لە دانەکانیم خوارد تامێکی زۆر خۆشی ھەبوو، منیش شەرابێکم لێ دروستکرد و بردم بۆ ھاوڕێکانم تا بەیەکەوە نۆشی بکەین. | » |
— یەکێک لە چیرۆکە ئەفسانەکانی دۆزینەوەی قاوە. |
بەڵام دوای دۆزینەوەی داری قاوە، لەڕێگەی بازرگانییەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا. کە چەند وڵاتێکی عەرەبی و جامایکا بەو وڵاتانە دادەنرێن کە ڕۆڵیان لە بڵاوبونەوەی قاوەدا ھەبووە. و ھۆکاری لێک نزیکی ھەموو جۆرەکانی قاوە لە جیھان دەگەڕێندرێتە بۆ بوونی یەک سەرچاوە کە لێی بڵاوبووەتەوە. بەھۆی گوونجاوی کەش و ھەوای تایبەت بە داری قاوە، وڵاتی بەڕازیل خاوەن گەورەترین کێڵگەی قاوەیە لە جیھان.
خواردنەوەی زیاتر چوار کوپ لە قاوە لە ڕۆژێکدا کاریگەری لاوەکی وەک سەرئێشە، کەم-خەوی، ناڕێکی لێدانی دڵ، قەلەقی زیاد دەکات
ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قاوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قاوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.