فەیلییەکان: لقێک لە کوردانی ڕۆژهەڵات

فەیلییەکان کۆمەڵە کوردن لە پارێزگای کرماشان و ئیلام و لوڕستان سەر بە ئێران دەژین وە ھەروەھا بەشێکیش لە ھەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕۆژھەڵاتی دیجلە کە فەیلیی شیعەن دەژین لە بەغدا و پارێزگای دیالە.

فەیلییەکان
فەیلییەکان: ناو, مێژوونیشتەجێن., عێراق
جوگرافیای نیشتە جێبوونی فەیلییەکان لە سەر نەخشەی زاراوەکانی کوردی باشوور
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
بەغدا، میسان، دیالە، واسیت، سلێمانی، لە عێراق، و پارێزگاکانی لوڕستان، ئیلام، کرماشان لە ئێران.
فەیلییەکان: ناو, مێژوونیشتەجێن., عێراق کوردستان
فەیلییەکان: ناو, مێژوونیشتەجێن., عێراق عێراق
فەیلییەکان: ناو, مێژوونیشتەجێن., عێراق ئێران
١,٥٠٠,٠٠٠
(٧٬٠٠٠ پەنابەرن کە ھێشتا لە ئێرانن)
زمانەکان
فەیلی یان ئیلامی
(ژێر زاراوەی کوردیی باشووری)
ئایین
ئیسلام(شیعە) و یارسان
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کورد

ئەم زارەوەیە (فەیلی) بەکۆمەڵێک ھۆزی (کوردی ئیلامی) دەوترێت، کە نیشتەجێی (پێشکۆ ، پشتکۆ)ی زنجیرەچیای زاگرۆس بوون، زۆربەی مێژوونووسان، کۆکن کە لە ڕەچەلەکی (ئیلامی) یا (گۆتییەکان) بوون، کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ژیاون ، لە ناوچەکانی (مەندەلی، (زڕباتییە)، بەدرە، (جەسان)، خانەقین، کەرکووک،بەغدا ،کووت ،عەمارە و بەسرە).

کە لەلایەن چەند کەسانێکی ڕۆژھەڵاتناسی وەکوو (ڤلادیمیر مینۆرسکی) ڕووسی و (جۆن ماڵکۆن) و توێژەری کورد (د.ئیسماعیل قەمەندار فەتاح) پشتگیری ئەو بۆچوونە دەکەن، کەبڕوای وایە سەرەتای دەرکەوتنی زاراوەی (فەیلی) لە سەدەی ١٦یەم بووە، ئێستاش ئەم زاراوەیە بۆ ئەو کوردانە بەکاردێت، کە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە بەر دەوڵەتی عێراق کەوتوون.

فەیلییەکان لە دەستووری عێراقدا وەک نەتەوەی کورد ناسێنراون. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩دا، کوردانی فەیلی لە پارێزگای واسیت، کورسییەکی کەمینەکانیان وەرگرت، کە مازن عەبدولمونەعیم گۆمە بە ٥٠٧٨ دەنگ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

ناو

زۆر تیۆر ھەیە سەبارەت بە بنەچەی ناوی فەیلی، بەڵام دیارترینیان فەیلی لە ڕەگی وشەی "پەھلەوی"ەوە لەبەرچاو دەگرێت، کە بە واتای "فەھلەوی" دێت. لێرەوە فەیلی جۆرێکە لە گۆڕانکاری وشەی فەھلەوی.

مێژوونیشتەجێن.

عێراق

فەیلیەکان زۆرینە لە بەغدا، کووت، خانەقین، مەندەلی و بەدرە لە نزیک سنووری ئێران دەژین و خۆیان بە کورد دەزانن. فەیلییەکانی عێراق بە شێوەیەکی کارا بەشدارییان لە شەڕی سەربەخۆیی کورددا کردووە و زۆرێک لە فەیلیەکان بەرزبوونەتەوە بۆ پێگەی دەسەڵاتی گەورە، لەنێویاندا فوئاد حوسێن لە پارتی دیموکراتی کوردستان. فەیلیەکان لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە ساڵی ١٩٤٦ بەشدار بوون و ھەروەھا لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بەشداریی چالاکانەیان بووە. جگە لەوەش فەیلییەکان بەشدارییەکی بەرچاوی لە کولتوری عێراقدا ھەبووە، لەنێویاندا مۆسیقاری بەناوبانگی عود، (نەسیر شەممە).

لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا عێراق نزیکەی ٤٠ ھەزار فەیلی دەرکرد کە چەندین نەوە لە نزیک بەغدا و خانەقین ژیاون و گومانیان کرد کە ئەوانە خەڵکی ئێرانن. لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٨٠ زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کوردی فەیلی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە زێدی خۆیان دوورخرانەوە. لە ساڵی ١٩٨٠ سەددام حوسێن ١٠٫٠٠٠دینار (نزیکەی ٣٠٫٠٠٠$) پێشکەشی ئەو ھاوڵاتیانە دەکرد کە لە فەیلییەکان جیادەبوونەوە یان خۆیان بێبەری دەکرد، لە ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە نزیکەی ١٠٠ ھەزار فەیلی ڕەگەزنامەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، دادگای عێراق تارق عەزیزی وەزیری دەرەوەی دێرینی سەددام حوسێنی بە تاوانبار زانی کە لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا فەیلییەکانی تیرۆر کردبوو، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. محەمەد عەبدولساحب، وتەبێژی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ دادوەرێک تارق عەزیزی بە تاوانبار زانی و سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. بەڵگەکان بەس بوون بۆ ئەوەی بە تاوانی ئاوارەکردن و کوشتنی کوردانی فەیلی تاوانباری بکات. عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش بوو کە ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ زۆرێک لە کوردەکانی فەیلی ھەڵوەشاندەوە." وتەبێژی عەزیز ھەروەھا رایگەیاندووە، عەزیز لە سزای لەسێدارەدان رزگاری بووە بەھۆی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، چونکە دەستی لە ھەندێک لە ھاوتۆمەتبارەکانی کەمتر بووە لە دڕندەکارییەکانی دژی کوردانی فەیلی. لە کۆی ١٥ تۆمەتباری دیکەی دۆسیەی دادگای باڵای عێراق، سێ دڵسۆزی سەدام حسێن بە تاوانبار ناسێنران و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا. دوو کەسیان کە عەزیزیان تێدایە، سزای ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەو ١٠ کەسەی دیکەش بێتاوان بوون کە دوو برای زڕبرای سەددام حوسێن بە ناوەکانی (وەتبان ئیبراھیم حەسەن) و (سەبعاوی ئیبراھیم حەسەن) بوون. کەمینەی کوردی فەیلی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەیەکەوە ھاتوون لە باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق کە سنووری ئێران و عێراق دەبڕێت. ڕژێمی سەدام حسێن لە سەرەتای شەڕی ١٩٨٠-١٩٨٨ لەگەڵ ئێران دەیان ھەزار فەیلی کوشت و دەستبەسەر و دیپۆرتی کرد و بە فارسی نامۆ و سیخوڕ بۆ ئێرانییەکان ئیدانەیان دەکردن.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١ کۆنفرانسی نیشتمانی بۆ کوردانی فەیلی لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆنفرانسێکی سازکرد کە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی بوو. ئەلمالیکی لە وتارێکدا رایگەیاند "کوردەکانی فەیلی بوونەتە ئامانجی زیانگەیاندن، ھاوشێوەی پێکھاتەکانی دیکەی عێراق". ھەروەھا داوای "یەکڕیزی کوردانی فەیلی لە ژێر چادرێکی ھاوبەش و یەکگرتنیان و رێکخستنی چالاکییەکانیان، لەگەڵ پێکھاتەکانی دیکەی عێراق" کرد. لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "پشتیوانی مافی کوردانی فەیلی دەکەین، سەرەتا بە گەڕاندنەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان و بوونیان لە زێدی خۆیان دەست پێدەکات و کۆتایی دێت بە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە (لە سەردەمی رژێمی پێشوودا)". سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا دانی بەوەدانا کە "زیاتر لە 22 ھەزار کوردی فەیلی لەلایەن رژێمی پێشووەوە لە عێراق دیپۆرتکراونەتەوە و داوای گەڕاندنەوەی مافەکانیان کرد".

ئێران



فەیلییەکان: ناو, مێژوونیشتەجێن., عێراق 

دابەشکردنی زمان لە پارێزگای ئیلام (٢٠١٤): ██ کوردی (85.6%)██ لوڕی (10.7%)██ عەرەبی (1.8%)██ لەکی (1.8%)

فەیلیەکان لە ئێران زۆرینەیان لە پارێزگای ئیلام و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان دەژین و لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمەوە بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆیشتوون. پەیوەست بوونیان بە ڕێگا بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق وای لێکرد ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبێت لە بازرگانیی بەغدا. جگە لەوەش کۆچی جووەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ئیسرائیل کە بازرگانانی جوولەکەکانی لەخۆگرتبوو ڕێگەی بە فەیلییەکان دا کە بۆشایی ئابووری پڕ بکاتەوە.

نەھامەتی کوردە فەیلییەکان

کێشەی کوردە فەیلییەکان وەک کێشەی عەرەبە شیعەکان بەردەوام بەو ململانێ سیاسییانەی نێوان دەوڵەتی عوسمانیی تورک و سەفەویی ئێرانی، کە رێخۆشکەربوو دابەشکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە نێوان دووکەوتەی ئێرانی و عوسمانی . زۆر لە شیعە عێراقیەکان بە دووکەوتەی ئێرانی ناونوسکران ، کە لە ناویاندا کوردە فەیلیەکان بوون لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ڕووبەڕوی جیاکردنەوە بونەتەوە لەگەڵ توێژو چینەکانی تری کۆمەڵگای عێراقی. لە ساڵی ١٩٢٤ یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی جەختی لە دابەشکردنی گەلی عێراقی کردەوە بۆ سێ بەش لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە. لەبەر ئەوەی کوردە فەیلیەکان رێبازی شیعە بوون ، بە ڕەچەڵەک ئێرانی ناونووس کران بۆیە ھەمیشە کەوتوونەتە بەر ھێرشی دەسەڵاتدارانی عێراق. لە دوای ھاتنی ڕژێمی بەعس بۆ سەر دەستەڵات و دەستبەسەرداگرتنی ، لە ساڵی ١٩٦٨ەوە کوردە فەیلیەکان ڕووبەڕوی شاڵاوی توندی ڕاگواستن و لەناو بردن بوونەوە. لە سەرەتای ساڵانی (١٩٧٠) ڕژێمی بەعسی پێشوو نزیکەی چل ھەزار کوردی فەیلی ڕاگوێزی ئێران کرد، بە بیانووی ئەمەی کە ڕەچەڵەکیان ئێرانییە. لە درێژایی ئەم سیاستە بەرامبەر بە کوردە فەیلیەکان، لەساڵی ١٩٨٠ بەپێی بڕیاری ٦٦٦ مافی ھاووڵاتیبونیان لێسەندرایەوە، ئینجا دەست گیرا بەسەر ماڵ و سامانەکەیان. ھێرشی زۆر توند و دڕندانە دەکرانە سەر کوردە فەیلیە بە زەوتکردنی ئافرەت و کوشتنی پیاو و منداڵەکان، کە لە مێژوودا کەموێنە بووە. لە میانەی چەوسانەوەو توندوتیژی، سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن بڕیارێکی نوێ ھاتە کایەوە، کە بڕیار درا ئەو پیاوەی عێراقییە و ژنەکەی فەیلیە دەبێ لێی جیا ببێتەوە، بەرامبەر بە چوار ھەزار دینار ئەگەر سەرباز بێت، دوو ھەزار و پێنج سەد دینار (بەپێی دراوی پێشوی عێڕاق) ئەگەر سڤیل بێت. بەپێی ئامارەکانی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، ٤٠٠٬٠٠٠ ھاووڵاتیی فەیلی بوونەتە قوربانیی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە کوژران و ڕاگواستنەوە. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، لە ساڵی ٢٠٠٦ یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی، بڕیاری (٦٦٦)ی ساڵی ١٩٨٠ی پووچەڵ کردەوە. لەم یانەدا کۆمەڵێک لە کوردە فەیلیەکان توانییان مافەکانیان بەدەست بھێننەوە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوە


Tags:

فەیلییەکان ناوفەیلییەکان مێژوونیشتەجێن.فەیلییەکان عێراقفەیلییەکان ئێرانفەیلییەکان نەھامەتی کوردە فەیلییەکان ئەمانەش ببینەفەیلییەکان سەرچاوەفەیلییەکانئیلامئێرانبەغداشیعەعێراقپارێزگای دیالەپارێزگای لوڕستانکرماشانکوردھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەبووبەکری سدیقھۆلاکۆ خانھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)کارگێڕیی کاتمافی مەدەنی و سیاسیئیسپانیازانکۆی سەڵاحەدینئاوات بۆکانیکۆشکی باڵندە غەمگینەکانئاڵای عێراقکۆتاییی دونیای نەفرەتیشیعەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدلیر (نەخۆشی)بەقەرەبەڕێوبردنی کاتشۆڕشی ئەیلوولچالاکیی جنسیی مرۆڤئەندەلوسپشیلەکاردانەوەی کیمیاییپەخشانپلەی گەرمیھۆمەر دزەییڕاپەڕینی ١٩٩١سوننەجیھانڤینیسیۆس جۆنیۆرمیرنشینی سۆرانسەردەمی زێڕینی ئیسلامئەحمەد موفتیزادەقەزای کۆیەناسر ڕەزازییانەی تۆپی پێی بارسێلۆناقەزای پشدەرکوردیی باشووریعەبدوڵڵا پەشێوئاشتییەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانڕەخنەی ئەدەبییۆنانی کۆنماتماتیکچەنگیزخانمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)فەیسەڵی یەکەمڕاستیسی++ویکیپیدیائەفلاتوونئەورووپاجوگرافیاکارۆموگناتیسیدۆزەخبەکتریاچەمچەماڵتیشکی سەروو وەنەوشەییئەندازەی کێری مرۆڤڕۆژنامەی ژینزمانی ئینگلیزیئێمیلی دیکینسۆنسەروەریی یاسائیتاڵیاسیستمی بەکارخەریڕۆژنامەوانیمەولانای ڕۆمیقەڵای ھەولێرئاوێتەی کیمیاییڕووسیانەخشەشاعیرتاریق کوڕی زیادنەورۆزمحەممەدڕەزا پەھلەوی🡆 More