مەندەلی (بە عەرەبی: مندلی، بە کوردی کورمانجی: Mendelî) ناحیەیەکی ھەرێمی کوردستانە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیالە ، نزیکە لە سنوری ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زۆرینەی شاری مەندەلی لە کوردە فەیلییەکانن، شیعە مەزھەب پێکھاتووە و کەمینەی عەرەبە مەندەلی لە چوار ناوچە پێکھاتووە (قەڵای بالی و بویاقی و بازاڕی گەورە و بازاڕی بچوک)، مەندەلی لە گەشەکردندا وەستاوە بەھۆی پشتگوێ خستنی بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق و کەمی ئاو لە ناوچەکەدا، شارەکە لە ژێر ھەڕەشەی بە عەرەباندندایە(التعریب).
مەندەلی Mandali مندلی | |
---|---|
ناحیە | |
وڵات | کوردستان عێراق |
پارێزگا | پارێزگای دیالا |
قەزا | بەلەدروز |
بەرزایی | ١٤١ مەتر (٤٦٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(کەڵھوڕی).عەرەبی.تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
ناوی پێشووی مەندەلی بریتی بوو لە بێندینک، کە پایتەختی میرنشینی کوردی عەننازی بوو. کورد لە ساڵی ١٩٤٧دا ٥٠٪ی دانیشتوانەکەی پێکھێناوە و زۆرینەیان بە درێژایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بووە. دوای رووخانی بزووتنەوەی کورد لە ساڵی ١٩٧٥، نزیکەی ٤ ھەزار بنەماڵەی کورد لە شارۆچکەکە ڕاگوێزراون یان ھەڵاتوون.
لە ماوەی مانگی ئەیلولی ١٩٨٠ی جەنگی ئێران و عێراقدا، شارۆچکەکە و گوندەکانی دیکەی نزیک لە لایەن ھێزەکانی ئێرانەوە ھێرشیان کرایە سەر. ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە لە ساڵی ١٩٧٧دا ٢٥٦٥٦ کەس بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٨٧دا بۆ ٨٠٩٢ کەس کەمیکردووە. بە فەرمانێکی کۆماری لە ساڵی ١٩٨٧ قەزای بەلەدرۆزی دامەزراند کە مەندەلی بووە ناحیەی.
زۆرینەی دانیشتوانی مەندەلی لە فەیلییەکانن و کەمینەی عەرەبە و کەمێک تورکمان تیادایە و وە جووش ھەبوون لەم شارەدا بەڵام کۆچیان کردووەوە بۆ ئیسرائیل. بەڵام سیاسەتی عەرەباندن دیمۆگرافیای ئەم شارؤچکەیەی گۆڕیوە و عەرەبێکی زۆر ھاتووەتە ئەم شارۆچکەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە ٤٠٫٠٠٠ کەس بووە، ھەروەھا بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٦٥ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە ١٠٫٩٥١ کەس بووە،
١٩٦٥ | ٢٠١٢ |
---|---|
١٠٩٥١ | ٦٠٧٤ |
باخە خورماکانی ئەم شارە باشترین جۆری خورمایان بەرھەم ئەھێنا، تائەوکاتەی بەنداو لەسەر ڕوباری کنکیر دروست کرا لە سیەکانی سەدەی ڕابردوودا لەسەردەمی شای ئێران ئیتر ئاوی ئەم روبارە تەواو کەمی کردو بوەھۆی وشکبوونی زۆرینەی باخە خورماکان و بەوھۆیەشەوە زۆری جوتیارەکان کۆچیان کرد، ھەروەھا لەساڵی ١٩٨٢زاینیەوە ئەم شارە بووە ھێڵی پێشەوەی سوپای عێراقی لە شەڕی عێراق و ئێراندا و بووە ھۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی شارەکە بۆ بەلەدروز و بەعقوبە و بەغدا، ھەروەھا ئەم شارە لە قەزاوە کرابە ناحیە، کۆنترین ناحییەی عێراق بوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەندەلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.