نێعمەت عەلی سایە (١٩٤٧ لە مەندەلی - ٢٠١٣) نووسەر، فەرھەنگنووس و لێکۆڵینەری کوردە کە بەھۆی نووسینی فەرھەنگی کوردی-عەرەبیی گەوھەری گەرمەسێر ناسراو و بەناوبانگە.
نێعمەت عەلی سایە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤٧ |
مەرگ | ٢٠١٣ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس |
نێعمەت عەلی سایە لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری مەندەلی لە دایک بوو. پۆلی سەرەتایی ھەتا ناوەندیی لە مەندەلی تێپەڕاند و لە ساڵی ١٩٦٨ لە کۆلێژی وێژە لە بواری زمانی ئینگلیزی دەستی بە خوێندن کردن.
یەکەمین بەرھەمی نێعمەت عەلی سایە چیرۆکێک بە زمانی عەرەبی بوو. بەڵام بەدوای ماوەیەک دەستی بە نووسین بە زمانی کوردی کرد و ھەوڵی دا کە بە کوردیی باشووری (فەیلی/کەڵھوڕی) بنووسێت.
نێعمەت عەلی سایە دەستی بە خوێندن و لێکۆڵێنەوە لە بابەت کوردیی باشووری کرد و توانیو یەکێک لە گەورەترین فەرھەنگۆکەکانی ئەم شێوەزارە کوردییە لەژێر ناوی فەرھەنگی گەوھەری گەرمەسێر بەدی بھێنێت کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەغدا چاپ و بڵاو کرا. ھەروەھا بۆ شێوەزاری کوردیی باشووری ڕێزمانێک نووسی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە چاپ درا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نێعمەت عەلی سایە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.