گەوھەری گەرمەسێر ناوی فەرھەنگێکی کەڵھوڕی-عەرەبییە لە لایەن نێعمەت عەلی سایە، لەدایکبووی ١٩٤٧ی مەندەلییەوە نووسراوە و ساڵی ١٩٨٨ لە بەغدا چاپ کراوە.
فەرھەنگەکە سێ بەرگە و سەرجەم بریتییە لە ٧٥٠ لاپەڕە و پتر لە ١٢٠٠٠ وشە. گرینگیی ئەم فەرھەنگە لەوەدایە کە ئاوڕی لە لەھجەی دەوڵەمەندی کەلھوڕی داوەتەوە. بێگومان تۆمارکردنی وشە و زاراوەی لەھجە و بنلەھجە و شێوەزارەکانی زمانی کوردی نیازی سەرەکیی فەرھەنگنووسیی ئێستامانە؛ چونکە ئەم بەشەیە کە دەتوانێ پێداویستییەکانی زمانی کوردی دابین بکا و ببێتە ھۆی دەوڵەمەندیی زمانی نێوەستانداردی ئەمڕۆمان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گەوھەری گەرمەسێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.