عەرەباندن

عەرەباندن یان عەرەبکردن بریتییە لە چاندنی کەلتوور و داب و نەریتی عەرەبی لە ناوچەیەکی ناعەرەب لە پێناو زۆرکردنی خاکی عەرەبی،

ئاشکرایە کە عەرەبەکان یەکەم کەسی سامیی نەبوون کە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی ھاتنە دەرەوە، بەڵکو ئارامییەکان، کەنعانییەکان، ئەکەدییەکان پەلیان ھاویشت بۆ ناوچەکانی باکووری سامییەکانی وەک ئاشوورییەکان، فینیقییەکان، بابلییەکان، عیبرییەکان و ئەمۆرییەکان.

بەعەرەبکردن پاش ئیسلام

پاش ئیسلام، ھۆزە عەرەبییەکان لەژێر ئاڵای ئیسلام ڕژانە نێو بەیزەنتینییە و ساسانییەکان و مێزۆپۆتامیا، پاش چەند ساڵێک سەربازگەکان بوونە شاری گەورە زمانی ئارامیی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کە زۆر نزیک بوو لە زمانی سامیی پێشووی قەحتانییەکان و عەدنانییەکانەوە بەعەرەبی کرا، ھەرچەندە تا ئەمڕۆ چەند کەمینەیەک بە زمانی ئارامیی سەردەم قسە دەکەن.

بەعەرەبکردن لە سەردەمی نوێ

عێراق

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، سەددام حوسەین سەدان ھەزار کورد و ھەزاران ئاشووری لە کەرکووک دەربەدەر کرد و ڕایگواستن بۆ شارەکانی باشووری عێراق و بەھەمان شێوە سەدان ھەزار لە عەرەبی لە شارەکانی باشووری ئێراقەوە ڕەوانەی کەرکووک دەکرد کە خانوو و ئوتومبێل و پارەی باشیان پێ دەدرا بۆ گوزەران و کارئاسانی ژیانیان بۆ دەکرا. لەبەرنبەردا ھەموو ھۆکارەکانی ژیان بۆ کوردەکان گران دەکران و کوردەکان پێویست بوو ناویان بگۆڕن بۆ عەرەبی بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەکان و کڕینی زەوی یان خانوو.

لە پێش ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان حکوومەتی عێراق ھەوڵی لەناوبردنی شاری سلێمانی دا بە دروستکردنی شارێک لە باشووری ئێراق بە ناوی سلێمانی و گواستنەوەی دانیشتووانی شارەکە بۆ شارە نوێیەکە، بەڵام شکست و لاوازبوونی ڕژێمی بەعس لە داگیرکاری کوێت و ڕاپەڕینی شارەکانی باشووری کوردستان ئەو ھەوڵەی حکوومەتی ئێراقی ھەڵوەشاندەوە.

لە ساڵانی ھەشتاکاندا و لە پڕۆسەی ئەنفالدا ١٨٢٠٠٠ ھاوڵاتی بێتاوانی کورد زیندەبەچاڵ کران بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی دانیشتوونی کورد.

ئەمانەش ببینە

  • بەعەرەبکردنی کەرکووک

Tags:

عەرەباندن بەعەرەبکردن پاش ئیسلامعەرەباندن بەعەرەبکردن لە سەردەمی نوێعەرەباندن ئەمانەش ببینەعەرەباندن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حامید بێھدادجامی نەتەوەکانی ئاسیالیۆنارد ئۆیلەرنەمروودچاوگ (ڕێزمان)مەریوانشێرکۆ بێکەسمایەسیریمارکێتینگمرۆڤایەتیئێچ تی ئێم ئێڵجەلال تاڵەبانیکۆلۆمبیاڤایرۆسی کۆرۆنائاسیاعەبدوڵڵا پەشێومامۆستاکتێبخانەمەغریبچاوپارێزگای کوردستانسێکسی خێرائارتەر مۆرگان (ڕێد دێد)چیای پیرەمەگروونبارگەی کارەباییفەلەستینپۆڕنمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردچیرۆککەریم خانی زەندچێشتی کوردیئایینی زەردەشتیجووچڕیشیعرچێشتی مجێورئیمام شافعیڕوەکئەحمەد شەوقیکوارگپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانکارۆموگناتیسیکلۆرئێدوارد سەخاوڕوانداچەمچەماڵئەفریقاناپۆلیۆن بۆناپارتتەلەفۆنشیرئەحمەد کایانامەی داواکاریگوێزجەنگی جیھانیی یەکەمتاڤگەی گەلیی عەلی بەگبەکتریاخەونی جاڵجاڵۆکەکاندەسەڵاتگوندفەرھاد پیرباڵسی ئێس ئێسقەڵای خانزادمزگەوتی گەورەی سلێمانیئەمنە سوورەکەپرۆتینویلیام شێکسپیرزنجیرەچیای ئاپۆئەسپقانعفارابیتەختەکلیلی کۆمپیوتەرجوگرافیای باشووری کوردستانێکۆریای باشوورڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیسەید عەلی ئەسغەر کوردستانی🡆 More