شەڕی کەربەلا لە ١٠ی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی مانگی بەرامبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٦٨٠ی زایینی لە کەربەلای عێراق ڕووی دا.
ئەم شەڕە لە نێوان گرووپێکی بچووک لە خزمەکان و دۆستانی حوسێن کوڕی عەلی، نەوەی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام و سوپایەکی ھەرە زۆر ھەژمارتر لە ھێزەکانی یەزید کوڕی معاویە، خەلیفەی ئەمەوی ڕووی دا. ئەم شەڕە لەسەر بە دەست گرتنی خەلافەت و سەرۆکایەتی موسوڵمانان بوو، کە لە ئاکامدا ھێزی حسەین کوڕی عەلی بە تەواوی دۆڕان و زۆربەیان کوژران و ئەو دواکەشیان بە دیل گیران. ئەم ڕووداوە بەپێی باوەڕی شێعەکان یەکێکە لە گەورەتین ڕووداوەکانی مێژوو و لە بەر ئەمەش ھەموو ساڵێک کۆڕی پرسە و عەزاداری بە بۆنەی ساڵیادی ئەو بەرپا دەکەن.
شەڕی کەربەلا | |
---|---|
بەشێکە لە | Second Fitna |
جێ | کەربەلا |
پۆتانی شوێن | |
کاتی ڕوودان | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٠٦٨٠ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی کەربەلا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی کەربەلا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.