بەرمال چەم (بە کوردیی کرمانجی: Bermal Çem) ژنی گەریلا و سترانبێژی شۆڕشگێڕی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە کە بەھۆی گۆتنی سترانەکانی شۆڕشگێڕانە بە زمانی کوردی ناسراوە.
بەرمال چەم ئەندامی گرووپی مۆسیقای ئاوازی چیایە.
بەرمال چەم | |
---|---|
زانیارییەکان | |
پیشە(کان) | سترانبێژ، گەریلا |
بەرمال چەم لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧ بەتەک چەند ھونەرمەندی کوردی دیکە لە ئاھەنگێک کە لە کەرکووک لەلایەن تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ڕێکخرابوو سترانی خوێند.
بەرمال چەم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو ئەندامی ئاوازی چیا سروودی ھەدەپە'ئێ بۆ پارتی دیموکراتی گەلان خوێندبوو و لە پشتیوانی لە ئەم حیزبە گوتی: ئەگەر ئێمە بە سترانەکانمان بەم ھەڵبژاردن ڕۆح ببەخشینن، ئەمە وەکوو سوپاسێک لە ڕۆحی سرۆشت و کوێستانانە. خەڵکانیش ھەروەھا بە دەوری ئەم ڕۆحە ھەڵدەپەڕێن و لەگەڵ ئەم سترانانە ھاوڕێ دەبن و ئەمە بۆ ئێمە زۆر پیرۆزە … ئێمەش دەمانھەوێت بە سترانەکانمان پاڵپشتی لە ڕەوتی ھەڵبژاردن بکەین. سترانەکانی ئێمە بەکۆمەڵ و بە ڕۆحێکی بەتین و ئیمانێکی مەزن بەرھەم دەھێنرێت.
بەرمال چەم ھەروەھا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی چاندی و فیزیکیی خەڵکی کورد و ئەرکی ھونەرمەندانی کورد گوتبوو نابێت ھونەرمەندانی کورد وابزانن کە ھەر بە تەنیا بە خوێندنی ستران بە زمانی کوردی ئەرکی خۆیانیان جێبەجێ کردووە، بەڵکوو دەبێت وێڕای زمان، ھەست و ھزری خۆشیان تێکەڵی کارەکانیان بکەن … ئەگەر ھونەرمەندان ئەرکی خۆیان بە جێ بھێنن کاریگەرییەکی ھەرە زۆرترێکیان لە سیاسەتوانان لەسەر کۆمەڵگەدا ھەیە.
بەرمال چەم لە ژمارەی ١٧٠ی کۆڤاری نەوایا ژن لە ئایاری ٢٠١٩ وتارێک بە زمانی کوردی بە ناوی «ڕۆڵی ژنی کورد لە پێشخستنی وێژەدا» سەبارەت بە ھۆنراوەوانە ژنەکانی کورد لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا نووسیوە. ھەروەھا لە ژمارەی ١٩٤ی ئەو کۆڤارە لە ئایاری ٢٠٢١ وتارێک بە زمانی کوردی سەبارەت بە ژیان، خەبات و ھونەری ھۆزان مزگین نووسیوە.
لە نیسانی ٢٠١٨ لە نووسینێک لە ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگوور پۆلیتیکا بە زمانی تورکی سترانبێژەکانی وەکوو ئیبراھیم تاتلیسس و یاڤووز بینگۆل یا ئەو سترانبێژە تورکانە کە پاڵپشتییان لە ھێرشی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکرد و ھاتبوون بۆ سنۆری سووریا و سترانیان دەخوێند، داردەستانی فاشیزم زانی کە لە شەڕێکی چەپەڵ بەشدار بوونە و بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگەیەکی فاشیستی یارمەتەیی ئەردۆغان دەدەن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەرمال چەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.