ئاوازی چیا یان ئاوازێ چیا (بە کوردیی کرمانجی: Awazê Çiya) گرووپێکی مۆسیقای شۆڕشگێڕانەی کوردییە کە بەھۆی بەرھەمھێنانی سترانەکانی شۆڕشگێڕانە لەسەر بنەمای مۆسیقای ڕەسەنی کوردی و بە زمانی کوردی ناسراوە.
گرووپی ئاوازی چیا لە ساڵانی ناوێنی دەیەی ٢٠٠٠ەکان دامەزراوەتەوە. ھەموو ئەندامانی ئەم گرووپە گەریلان.
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دادگایەک لە قەیسەری بۆ ٥٠ سەربازی ئەرتەشی تورکیا کە لەسەری پۆستی خۆیان بە جڵوبەرگی سەربازی بە سترانەکانی گرووپی ئاوازی چیا وەکوو دڵ دخوازێ ھەرە جەنگێ و زاپ، زاپ، زاپێ ھەڵپەڕیبوون داوای لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە تیرۆر کرد. مولکیە بیرتانە نوینەری پارتی دیموکراتی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە جێگری سەرۆک وەزیران پرسیاری کرد کە ئایا ھەڵپەڕین بەم سترانانە قێخەیە و وەزیری بەرگریی نەتەوەیی تورکیا وەڵامی دایەوە کە لەسەر بنەمای بەندی ٢ی مادەی ٧ی یاسای ژمارە ٣٧١٣ی دژەتیرۆر ئەم کارە پرۆپەگەندە بۆ ڕێکخراوەی تیرۆریستی بە ئەژمار دێت و دەبێت دادگا لەم بابەتە لێبکۆڵێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاوازی چیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.