ئەبوبەکر ڕازی ناوی تەواوی ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا کوڕی زەکەریا ڕازی (بە ئینگلیزی ناسراوە بە Rhazes) زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو و زانایەکی دیاری سەردەمی زێڕینی ئیسلام بوو.
لە بوارەکانی فیزیا و کیمیا و فەلسەفەدا دەستێکی باڵای ھەبووە. ڕازی بەشداری گەورە و بنچینەیی کردووە لە بوارەکانی دەرمان و کیمیا و مۆسیقا و فەلسەفەدا کە لە زیاتر لە (٢٠٠) کتێبدا پێشکەشی کردوون لە چەندین بواری جیاواز لە زانستدا. زانیارییەکی باشی ھەبووە دەربارەی دەرمان سازی فارسی کۆن و یۆنان و ھیندستانی کۆن، چەندین پێشکەوتنی کردووە لە دەرمانسازیدا بەھۆی تاقیکردنەوە و دۆزینەوەکانییەوە.
ئەبووبەکر ڕازی Rhazes | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی ئابی ٨٦٥ ز وڵاتی فارس |
مردن | ١٥ی تشرینی یەکەمی ٩٢٥ ز وڵاتی فارس |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | کیمیا زیندەزانی دەرمان سازی فیزیا فەلسەفە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبووبەکر ڕازی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەبووبەکر ڕازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.