سیند کوڕی عەلی

ئەبوو تەیب سەنەد کوڕی عەلی یەھودی (مردووی ٨٦٤ی زایینی) یەکێک بووە لە جوەکانی عێڕاق لە سەدەی ھەشتەم، ئەستێرە ناس و ماتماتیکزان و ئەندازیار و وەڕگێر بووە.

لە کۆشکی خەلیفە مەئموون کاری کردووە، پاشان لەسەر دەستی خەلیفە مەئمون ئایینەکەی لە جولەکە گۆڕیوە بۆ ئیسلام، بە وەرگێران و دووبارە داڕێژەرەوەی زیج سیند ھیند دەناسرێ. زیج بە یەکەم خشتەی گەردوونی دادەنرێت لە جیھانی ئیسلامیدا کە بەرھەم ھاتبێت، سەنەدی کوری عەلی وەک بیرکاریزانێک ھاوکار بووە لەگەڵ خەواریزمی، لە نزیکەوە کاری کردووە لەگەڵ یەعقوب تاریق، بەیەکەوە تیرەی زەوی و پێکھاتەکانی تری گەردوونیان دیاری کرد. راڤەیەکی نوسی لەسەر کتیبی جەبر ئەلموقابەلە (جبر المقبلة) و یارمەتی سەلماندنی کارەکانی خەواریزمی کردووە. نوسینی ھێما دەیییەکان بۆ ڕێنووسی عەرەبی لە لایەن سەنەد عەلی داھێنرا.

سەنەد کوڕی عەلی

لەدایکبوون٨٦٤ی زایینی
نیشتەجێیعێڕاق
نەتەوەعەرەب
پیشەئەستێرە ناس و ماتماتیکزان و ئەندازیار و وەڕگێر
ئایینموسوڵمان

بە پێی قسەی ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە، کوڕەکانی موسا وەرس ببون لە سەنەدی کوری عەلی و بەغیلیان پێ دەبرد وە دوریان خستەوە لە خەلیفە موتەوەکیلی عەباسی. ھەردوو جەعفەری (موحەمەد موسا شاکر و احمد موسا شاکر) ھەردوکیان نوێنەرایەتی کاری ھەڵکەندی کەنداوە گەورەکەیان دەکرد لە جیاتی زانا فەرغانی کە بووە ھۆی پشتگوێ خستنی سەنەدی کوری عەلی، کە ئەندازیارێکی چاکتر بوو. فەرغانی ھەڵەیکی گەورەی کرد. دروستکردنی دەست پێکی کەنداوەکە قوڵتر بوو لەوانیتر کە ھەرگیز نەگەیشت بە قەلایە نوێیەکەی جەعفەری.

پاشان خەلیفە موتەوەکیلی سەنەدی کوری عەلی ڕاسپارد کە پێداچوونەوە بەو کارەی کە ھەردوو کوڕکانی موسا پێی سپێردرابوون بکات لە ڕاست و دروستی ھەوالی ھەڵە کردنەکە. خەلیفە پەیمانی دابوو کە سزای کوڕەکانی موسا بدات ئەگەر بێت و ھەواڵەکە ڕاست دەرچێت. کوڕەکانی موسا خێرا ڕۆیشتن بۆ لای سەنەد کە ھەواڵ بە خەلیفە نەدات و لێیان خۆشبێت. زانا سەنەد ڕازی بوو و لێیان خۆش بوو بەو مەرجەی بوەستن لە ئازاردانی زانا کیندی ھاورێی و گەڕاندنەوەی کتێبەکەی، ئەوانیش بەو مەرجە ڕازی بوون. زانا سەنەد وای ڕاگەیاند بە خەلیفە کە ھیچ ھەڵەیەک لە ھەڵکەندنی کەنداوەکە نیە و ئەمەش کوڕەکانی موسای لە سزای خەلیفە پاراست.[ژێدەر پێویستە]

بەرھەمەکان

  • کتێبی الحساب الهندي
  • کتێبی الجمع والتفريق
  • کتێبی الجبر والمفارقة
  • کتێبی المنفصلات والمتوسطات في النجوم والحساب

سەرچاوەکان



Tags:

ئیسلامئەستێرەناسیئەندازیارخەواریزمیماتماتیکزانمەئموونوەرگێڕان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حیزبی توودەی ئێرانئوسۆپجامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٨جگەرە٢٠٢٤ئەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانڕەپبوونی کێردەوڵەتی ئەییووبیپێڕستی پایتەختەکان٢١ی ئازارسولەیمان٢٥٩ (ژمارە)نوێژ لە ئیسلامجۆ بایدنئیمپراتۆریەتیی ساسانیسیرشێرپەنجەی سییاسای زێڕینباتمان (زنجیرە)سەبری بۆتانیشینشەرەفنامەمیران ئەبراھامئازەربایجان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤میرنشینی بابانمرۆڤچیچانتاڤگەکانی نیاگاراھەوکردنی گوێی ناوەڕاستکەرکووک تیڤیسلێمانیئەحمەد تەھاسریلانکاچێ گیڤارائایدزشێرپەنجەھەرێمی کوردستانجامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفامانگبوخاری٦٦٥ (ژمارە)یارسانکەرەوز٦٢٢ (ژمارە)ڕۆکستار نیو ئینگلاندبەختیار عەلی.bnنەتەوە یەکگرتووەکانھێمنشێخ سەعیدئۆسیس ئۆڤ دە سیزکەروێشکئەمریکای باشوورویکیپیدیای کوردیعەرەبمارکیبۆردی کۆمپیوتەرعوسمان عەبدولعەزیزمارکێتینگپارێزگای کرماشانکەنەداشێرپەنجەی خوێنوەن پیسئەحمەد ھەردیشەڕی چاڵدێرانقوبرسعومەر کوڕی خەتتابمەحویئەحمەد کوڕی حەنبەل٤٣٥ (ژمارە)خوێندنی مێژووی ھونەرقانعئاوی ژێرزەویسەمپیبەرزنجە🡆 More