ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا (بە ئینگلیزی: Elizabeth I of England)، ماوەی ژیان ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ - ٢٣ی ئازاری ١٦٠٣، شاژنی وڵاتی ئینگلتەرا لە ماوەی ساڵانی ١٥٥٨ تا ١٦٠٣ بووە.
ناوی ئێلیزابێت توودۆر کچی ھێنریی ھەشتەم و ئانێ بولین بووە.
Elizabeth I ئێلیزابێتی یەکەم | |
---|---|
فەرمانڕەوایی | ١٧ی تشرینی دووەمی ١٥٥٨ – ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ |
تاج لەسەر نان | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٥٥٩ |
پێش خۆی | ماری یەکەم و فیلیپی دووەم |
جێگر | جەیمزی یەکەم |
خێزان | خانووی توودۆر |
باوک | ھێنریی ھەشتەم |
دایک | ئانێ بولین |
لەدایکبوون | ٧ی ئەیلوولی ١٥٣٣ پاڵاس ئۆ پڵەسێنچ، گرینێچ، شانشینی ئینگلتەرا |
مردن | ٢٤ی ئازاری ١٦٠٣ ڕیچمەند پاڵاس، سەری، ئینگلتەرا | (٦٩ ساڵ ژیاوە)
ناشتن | ٢٨ی نیسانی ١٦٠٣ Westminster Abbey |
ئایین | ئەنگلیکیزم |
واژوو |
ئێلیزابێت منداڵی دووھەمی ھێنڕیی ھەشتەم بوو. ھەتا مردن زەماوەندی نەکرد و بە کچێنی ماوە. لە لایەن کڵێسەی کاتۆلیکـەوە بە حەرامزادە ناسرابوو و بۆیە پارلەمانی ئینگلتەرا ئیجازەی ئەوەی پێنەدەدا کە ببێت بە شاژنی ئینگلتەرا. بەڵام لە ١٥٥٨ـدا لە دوای مردنی خوشکە باوکییە گەورەکەی واتە ماری توودۆر بوو بە شاژنی ئینگلتەرا.
ئێلیزابێت یەکێک لە گرنگترین کاراکتەرە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلتەرا و ئەورووپاـیە. لە دوای مردنی ماری توودۆری خوشکی کە کاتۆلیک بوو، ئەو توانی زۆربەی خەڵکی ئینگلتەرا بکات بە پرۆتێستانت، قەرزەکانی باوکی بداتەوە و ئینگلتەرا بکات بە یەکێک لە دەسەڵاتە سیاسیـیە گرنگەکانی ئەورووپا. ئەو لە شەڕێکدا فیلیپی دووەم، پاشای ئیسپانیای شکست دا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلتەرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.