مۆسیقا چییە؟مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە. گەڕان...ھەنووکە ١٬٣١٠ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.بینینی وتارێک بە ھەڵکەوت وتاری ھەڵبژێردراولەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نووسراوەتە. گۆرانییەکە نووسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی ڕێی بچووک نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ میی بچووک تاکوو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت. گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو. ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ھەواڵەکانی مۆسیقالەم مانگەدادەروازە:مۆسیقا/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان/نیسان ئەلبومی ھەڵبژێردراوئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ. بەپێی لی، لەم ئەلبومەدا جێ پەنجەی ھونەرمەندانێ وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد لەسەر گرووپەکە دیار بوو. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆگرتووە. ھەرچەند ڕەخنەگرانی مۆسیقا ڕایان بە گشتی لەسەر ئەلبومەکە باش بوو، ھەروەھا تاریفی دەنگبێژیی لی کرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە لەیەکچوونی ئەلبومەکە و کارە کۆنەکانی ئێڤەنێسنس کرد. لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا، ئێڤەنێسنس بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠، و سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات لەسەر ھێڵکارییەکان دەرکەوت. گرووپەکە بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند وێبگەیەک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش ئەلبومەکەیان سەرخست. دەنگی ھەڵبژێردراوگۆرانی لە ڕۆژەکانییەوە، مۆسیقایەکی سەدەکانی ناوینە لە فەڕەنسا بەرھەم ھێنراوە. زمانەکەی کە ئەم گۆرانییەی پێ دەوترێت زمانی لاتینییە. پۆلەکانھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە ویکیپرۆژەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:مۆسیقا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.