گۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا: گۆرانییەکی گرووپی ئێڤەنێسێنس

لەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نووسراوەتە.

گۆرانییەکە نووسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی ڕێی بچووک نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ میی بچووک تاکوو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

« لەکریمۆسا »
گۆرانی لە لایەن ئێڤەنێسنس لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە
ناوی ئینگلیزیLacrymosa
بڵاوبوونەوە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ (2006-09-25)
تۆماربوونئەیلوولی ٢٠٠٥ – ئازاری ٢٠٠٦، سیاتڵ، واشینگتن، گۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا: پشتێنە و تۆمارکردن, ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان, پێشوازی ڕەخنەدار ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشنسیمفۆنیک مێتاڵ
ماوە٣:٣٧
بڵاوکەرەوەتۆمارەکانی وایند-ئەپ
گۆرانینووسئەیمی لی، تێری باڵسامۆ، ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
زمانئینگلیزی

گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو.

ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا.

پشتێنە و تۆمارکردن

لەکریمۆسا لەلایەن ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ نووسراوەتە و لەلایەن دەیڤ فۆرتمانەوە دەرھێندراوە. دەیڤد کامپبێڵ، کە پێشووتر مۆسیقای بۆ گرووپەکە نووسیوەتەوە و کاری لەگەڵ کردوون، ڕابەرایەتی ئۆرکێسترایەکی ٢٢ پارچەیی کردووە بۆ گۆرانییەکە. کۆرسی میلینییەم ڕیزبەندی گۆرانییەکەیان بێژاوە:

کۆرسی میلینییەم پێشووتر لەسەر ئەلبومی کەوتووش کاریان لەگەڵ گرووپەکە کردووە. دەنگەکانی لی و ئۆرکێسترا و کۆرسەکە لە کڵێسایەکی بچووکدا تۆمارکراوە لە سیاتڵ، واشنتن. لە چاوپێکەوتنێکدا، لی ئەوەی خستە ڕوو کە ھەمووان داوای کارێکی تێکەڵی ئەو و مۆتسارتیان کردووە. ئەو ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو ھەردەم ویستویەتی وەشانێکی مێتاڵی گۆرانیی لەکریمۆسای مۆتسارت دەربکات. ئەو وتی کە ئەلبومی دەرگا کراوەکە «کاتی ئەوە بوو، [کاتی] تاقیکردنەوەی [ئەو] شتە نوێیانە بوو کە پێشتر بوێری ئەوەم نەبوو تاقییان بکەمەوە.» لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ھەواڵەکانی VH1، لی بە شێوەیەکی فراوانتر ھاندەری گۆرانییەکەی خستە ڕوو:

لە چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٤دا لەگەڵ ھەواڵەکانی ئێم تی ڤی، ئەیمی لی ئەوەی خستە ڕوو کە گۆرانی بۆ فیلمێکی نوێ بە ناوی مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە دەنووسییەوە. ئەو ڕاشیگەیاند کە دەرھێنەرانی فیلمەکە دەورێکی بچووکیان پێ بەخشیوە، «ئەوان [وتیان]، 'دەتەوێت ڕۆڵێکی بچووک بگێڕیت؟'، منیش [وتم]: 'بەڵێ! بھێڵن بمرم. ئەمەوێت کەسێک بم کە دەکوژرێت.' بۆیە باوەڕ ناکەم ئەوە ڕووبدات.» ئەو دواتر ئەوەشی خستە ڕوو کە گۆرانیی «لەکریمۆسا» بە ڕەسەنی بۆ فیلمەکە نووسرابووەوە، بەڵام نەکرایە ناوییەوە. بەھەرحاڵ، بەپێی دەرھێنەرەکان، نە لی و نە گرووپەکە داوایان لێکراوە کە گۆرانی بۆ فیلمەکە بنووسنەوە. گۆرانییەکی تریش نووسرابووەوە بۆ فیلمەکە، بەڵام ڕەتکرابووەوە بەھۆی دەنگە تاریکەکەیەوە. ھەرچۆنێک بوو، لی وتی کە ئەوانە شتی «باشتر بوون [بۆ دەرگا کراوەکە

لەکریمۆسای وەشانی ئێڤەنێسنس بە ئینگلیزی بە Lacrymosa دەنووسرێت، کە لە ناوە ڕەسەنەکەیەوە وەرگیراوە (Lacrimosa) کە بە واتای «فرمێسکاوی» دێت بە زمانی لاتینی. ھەروەھا ناوی ئەم تراکە ناوێکی زانستیی جۆرێکی پەپوولەیە بە ناوی کەتۆکالا لەکریمۆسا، کە ناسراوە بە «باڵ فرمێسکاوی.» ئەم جۆرە پەپوولەیە بە شێوەیەکی دووبارەبووەوە لەسەر لۆگۆ و کەڤەری ئەلبومی قوربانیی شیریندا دەردەکەوێت. کورتەیەکی لەکریمۆسا لە تیزەرێکی ڤیدیۆیی بۆ دەرگا کراوەکە داندرابوو.

ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان

گۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا: پشتێنە و تۆمارکردن, ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان, پێشوازی ڕەخنەدار 
گۆرانییەکە بە ڕەسەنی لەلایەن ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارتەوە نووسراوەتەوە.

بەپێی پەڕەیەکی نۆتەی مۆسیقی کە لەلایەن ئاڵفرێد میوزیکەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر ماڵپەڕی Musicnotes.com، «لەکریمۆسا» پارچەیەکی ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، و پۆست-گرەنجە کە بە «کاتیی ئاسایی» داندراوە لە تێمپۆیەکی خاودا بە ٤٨ لێدان لە خولەکێکدا. ھەرچەندە لەکریمۆسا ڕەسەنەکەی مۆتسارت لە مەودای ڕێی بچووک (دی-ماینەر) نووسراوەتەوە، تێری باڵسامۆ و ئەیمی لی گۆڕیویانە بە میی بچووک (ئی-ماینەر). ئەو ئامێرانەی لەو گۆرانییەدا بەکارھاتوون پێکھاتوون لە پیانۆ، گیتار، کەمان، و تەپڵن. لەم گۆرانییەدا، تۆماری دەنگی لی لە نزمترین نۆتەی سی٣ دەست پێ دەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٥. دەنگی کۆرسەکان لە نزمترین نۆتەی سی٢ دەست پێ دەکات بەرەو بەرزترین نۆتەی می٤. لە ڕووی ھۆنراوەیییەوە، گۆرانییەکە دەربارەی لێکجیابوونەوەیەکە، وەک ھەندێک لە دێڕەکانی ھۆنراوەکە دەری دەخات: «و من تۆمەتبار بکە، / تاوانەکانت ئازاد بکە، ئازیزم، / نامەوێت ئێستا بتگرم خۆشەویستم.»

گۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا: پشتێنە و تۆمارکردن, ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکان, پێشوازی ڕەخنەدار 
دەیڤد کامپبێڵ نوێنەرایەتی ئۆرکێسترایەکی کرد بۆ گۆرانییەکە

ڕۆب شێفیڵدی ڕۆڵین ستۆن وتی کە لەکریمۆسا پێکھاتووە لە گۆرانییەک کە لی لەخۆدەگرێت لەکاتی گریان بەسەر پیانۆیەکی مەزندا بە سۆزێکی زۆرەوە. بەپێی ڕەخنەداری IGN ئێد تامپسن، ئەم گۆرانییە دەنگەکەی ئێڤەنێسنس و لی دەدات لە یەک و ئەو بەشەی ھۆنراوەکە پێک دێنێت کە ئەمەیە: «من ناتوانم خۆم بگۆڕم. ئەم جارەش نا، درۆ ناکەم تا لە نزیک تۆوە بمێنمەوە، و لەم ژیانە کورتەدا کات نییە بۆ دەستبەسەربوون، خۆشەویستییەکەی من بەس نەبوو.» یەکێکی تر لە ڕەخنەگرەکان بە ناوی دانیێل بۆدوا ئاماژەی بەوە دا کە لەکریمۆسا لە دەنگدا لە گۆرانیی ھانتدی گرووپەکە دەچوو، کە لە ئەلبومی کەوتوودا ھەیە. ئەو ئاماژەشی بەوەدا کە «کۆرۆسە ترسناکەکەی پشتێنەی گۆرانییەکە و کەمانەکان گوێگر دەنێرنە ژینگەیەکی کڵێسایی گۆتیکییەوە.» جیم فاربەری دەیڵی نیوز وتی کە گۆرانییەکە ھاوشێوەی دەنگی گرووپێکی ئارت ڕۆکی ١٩٧٠کانە بە ناوی ڕێنێسانس. ئاندرێی فاریسازی کریستیانیتی تودەی وتی کە گۆرانییەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە فیلمی نارنیاوە نەبووە و ھەر گۆرانییەکی تری لێکجیابوونەوەیەکی تاڵ بووە.

پێشوازی ڕەخنەدار

لێدانە پشتێنەیییە ئەلیکترۆنییەکان، پارچەی ئامێرە تەلدارە سیمفۆنییەکان و گیتاری سەخت ھەموو [لە گۆرانییەکەدان]. بەڵام ئەمجارە، ئێڤەنێسنس یەک ھەنگاو بەرەوپێشتر چوو: ئەوان تراکێکی کۆرسی پشتێنەیییان زیادکرد، کە ھێمای ڕووناکی و تاریکی بەخشی و گۆرانییەکەی ھێندەی تر ترسناک کرد.

–ئێد تامپسنی ئای-جی-ئێن لەکاتی لێدوان لەسەر لەکریمۆسا.

لەکریمۆسا بە گشتی بە شێوەیەکی باش وەڵام درایەوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە. ئێد تامپسنی IGN وتی کە خۆشترین گۆرانی لە ھەموو ئەلبومەکەدا لەکریمۆسایە. دۆن کەیی ماڵپەڕی بڵابەر ماوت وتی کە ھەرچەندە گۆرانییەکە «تاقیکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش» بووە، شێوەی زیاتر لە دەرخستنی توانا و پیشاندانی سەرنج بۆ ھونەرەکان دەچوو، وەک لەوەی لە گۆرانییەکی ڕاستی بچێت. دانیێل بۆدوا وتی کە گۆرانیی لەکریمۆسا یەکێکە لەو گۆرانییانەی ئەلبومەکە کە تێیدا «دەنگە نایابە کلاسیکییەکەی لی تێدا دەردەکەوێت.» دەستکاریکەرێکی نیویۆرک تایمز وتی کە تەنانەت بە «ستانداردی ئەلبومەکەش» لەکریمۆسا گۆرانییەکی قەشەنگ بووە. سپەتنیکمیوزیک وتیان کە گۆرانییەکە باشترینە لە ئەلبومەکەدا و ڕیتینگێکی ٤٫٥ـیان پێدا لە پاڵ گۆرانیی «گود ئینەف.» ئەوان وتیشیان کە کۆتا دوو گۆرانیی ئەلبومەکە سەرنجڕاکێش نین بە ھۆی جیاوازییانەوە. پۆستمیدیا نیوز وتیان کە «لی نۆتەی قەشەنگ دەپێکێت لە لەکریمۆسادا، کە خاوەندارێتی کۆرسێکی تۆقێنەر دەکات.» جۆردان ڕیمەری زە دەیڵی پرینستۆنیان دەستخۆشی لە لی کرد و وتی کە لەکریمۆسا و کلاود ناین باشترین ئاوازدانانەکانی بوون. جۆن ھوودی مایامی نیوز تایمز چیرۆکێکی دروستکرد لە سێ گۆرانیی ئەلبومەکە: «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت پیاوێکی دوورخستەوە، لەکریمۆسا ھێشتییەوە، و کلاود ناینیش ئاگاداری کردەوە کە چی تر بەخێرنایەت.» جووست مێلێسی ماڵپەڕی فۆک! لەکریمۆسای بەراوردکرد بە کارەکانی ویتن تێمپتەیشن و نایتویش.

براندن بەتلەری سینێما بلێند ڕەخنەی گرت و وتی کە لەکریمۆسا «خراپترین گۆرانیی سەر دەرگا کراوەکەیە. تێکەڵەیەکی لەکریمۆسا بە دەنگە پشتێنە ناخۆشەکەیەوە لەگەڵ گۆرانیی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بێزارکەر، کە لی بۆ نزیکەی پێنج خولەک تێیاندا دەگری.» ڕەخنەگرێکی ئۆڵتراساوند ئاماژەی بەوەدا کە بێھێزترین تراکەکانی سەر ئەلبومەکە پێکھاتبوون لە «لەکریمۆسا»، «شاژنی بەفرە سپی»، «لەدەستدانی کۆنترۆڵ»، و «وەک تۆ.»

نمایشی ڕاستەوخۆ

گرووپەکە گۆرانییەکەی لە نمایشێکی ڕاستەوخۆدا پێشکەشکرد لە گەشتی دەرگا کراوەکەدا. لە کۆنسێرتێکدا کە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەنجام درا، گرووپەکە گۆرانیی «لەکریمۆسا»یان پێشکەشکرد. بۆ ئەم نمایشە، لی تی-شێرتێکی مۆر، تەنوورەیەکی ڕەش و پووتی ڕەشی لەبەردابوو. ئەوان ھەروەھا لە ھۆڵی ھامەرشتاین لە نیویۆرک لە ساڵی ٢٠٠٦دا گۆرانییەکەیان پێشکەشکردبوو. لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ گرووپەکە کۆنسێرتێکی تایبەتییان ئەنجامدا لە نیویۆرک سیتی و لەوێ گۆرانییەکەیان پێشکەشکرد. ئەوان دووبارە گۆرانییەکەیان پێشکەشکردەوە لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە پۆرتۆ ئەلێگری، بەڕازیل.

کەسایەتییەکان

لە تێبینییەکانی سەر ئەلبومی دەرگا کراوەکە وەرگیراوە.


سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

گۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا پشتێنە و تۆمارکردنگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا ئاوازدانان، مۆسیقا و ھۆنراوەکانگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا پێشوازی ڕەخنەدارگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا نمایشی ڕاستەوخۆگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا کەسایەتییەکانگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا سەرچاوەکانگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسا بەستەرە دەرەکییەکانگۆرانیی ئێڤەنێسنس لەکریمۆسائاوازئاڵتەرنەتڤ مێتاڵئێڤەنێسنسئەمادیوس (فیلم)ئەیمی لیتێری باڵسامۆدەرگا کراوەکەدەیڤ فۆرتمنزمانی ئینگلیزیمۆسیقای ڕۆکمیی بچووکنۆتەی مۆسیقاچەشنی مۆسیقاڕێی بچووکڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارتگۆتیک ڕۆک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕینێسانسگیوی موکریانیئایارئەستێرەبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەحەسەن زیرەککەڵھوڕئەبووبەکری سدیقحاجی مەکیشەڕی بەدرسیدەکانئینتەرنێتھەوراماندەنگدانئێن ئاڕ تیڕێکخستنی پلەی گەرمیفەلسەفەقەزای سەید سادقمێژووی ڕۆژنامەوانیئاوچێشتی مجێورئاڵای کوردستانتەندروستیشێخ ڕەزای تاڵەبانیتایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)مرۆڤبەنداوی دەربەندیخانمانگمادنێرگزئۆزۆنناوقەزای قەرەداغحاجی قادری کۆییزمانی کوردیپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەگەرمبوونی زەویلەیلا قاسمتۆماس ئێدیسۆنئێل کلاسیکۆ (فیلم)بەڕێوبردنی کاتمەسیحییەتئیمام شافعیتاوانھەڵپەڕکێی کوردیپێکدادانی شارستانیەتەکانکەو (باڵندە)ئوسترالیاتاڤگەی گەلیی عەلی بەگھەوکردنی گوێی ناوەڕاستمیدیاویکینەجمەدین مەلاکێری مرۆڤجەلال تاڵەبانیمیرنشینی سۆرانڤایرۆسی کۆمپیوتەردھۆکئاکرێشاڵاوی ئەنفالئەی ڕەقیبلۆئەحمەد موفتیزادەخولی پلە دووی کوردستانگوڵتەقتەقعەباس کەمەندیکۆمپیوتەربەنداوی بێخمەمحەممەدخۆشناوەتیئاوێنەبەڕێوەبەریدەروونناسیی پیشەسازیکلۆر٢٠٢٤ئیسلامشێرپەنجەی مەمک🡆 More