ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردکان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.
ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.
ھۆمەر دزەیی عومەر دزەیی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٣٦ |
بنەچە | ھەولێر، کوردستان |
چەشنەکان | ئیرۆتیکا، ھارمۆنیک |
پیشە(کان) | ھونەرمەند |
ئامێرەکان | ڤایۆلین، پیانۆ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٥-ئێستا |
ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، ھەربۆیە ھەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی، لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە. بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی ھۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە، ھۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی ھێناوە.
خوێندنی سەرەتایی لە ھەولێر دەست پێ دەکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لە بەرئەوەی ئارەزووی لە ھونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگی دەخرێتە سەر ڕێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات. یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٥٦ دەچێتە ئەنقەرە بۆ خوێندن، بەڵام تەواوی ناکات ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو خەیاڵی ھەر لای ھونەر و گۆرانی گووتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک ڕوو لە ڤیێنا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.
لە ساڵی ١٩٦٦، دوو لە دیارترین گۆرانییەکانی خۆی کلیپ دەکات ئەوانیش باخچەی پاشا و قژکاڵی لێو ئاڵی، دواتر لە ساڵی ١٩٨٨، دەچێتە ئەمریکا بۆ ژیان، ماوەیەکی لە دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھۆمەر دزەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.