هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ناوی هێلی لەڤ (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨)، گۆرانیبێژ، سەماکەر، کۆریۆگرافەر، خانمەکتەر، و نمایشکاری جلوبەرگی کوردە.
سەرەتای گۆرانی وتنی بە بڵاوکردنەوەی کەڤەری گۆرانی لە سۆشیاڵ میدیاکانی وەک مایسپەیس و یووتیووب دەستپێکرد. بەهۆی تاکەگۆرانیی «Risk It All» لە ساڵی ٢٠١٣دا ناسرا، و ئێستا گرێبەستی لەگەڵ G2 Music Groupدا واژووکردووە. لە ٢٠١٤دا، لە یەکەم فیلمیدا بە ناوی مەردان دەرکەوت.
هێلی لەڤ | |
---|---|
لەدایکبوون | هێلین عەبدوڵڵا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٩–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | www |
ھێلی لەماوەی جەنگی کەنداو لە ورمێ لە دایک دەبێت، ھێلی و خێزانەکەی بەھۆی جەنگەوە بۆ سەلامەتی ڕو دەکەنە تورکیا، لەوێشەوە دەچن بۆ فینلاند. رێگەیان پێ دەدرێت تا لەوێ بژین وەک یەکەم خێزانی کۆچ نشینی کورد. ھێلی ئارەزوو لە گۆرانی گوتن دەکات و لەوێ دەست دەکات بە قوتابخانەی گۆرانی گوتن و سەما. بەڵام ھێلی زیاتر بایەخ بە سەما کردن دەدات و بەشداری لە پاڵەوانیەتی سەمای ئەوروپایی دەکات و بەڵێننامەیێکی واژوو کرد لەگەڵ .Nike, Inc.
لە ٢٠١٤دا، ڕێکخراوەی ناحکومیی لەڤ هاوسی دامەزراند بۆ یارمەتیدانی خەڵک و ئاژەڵانی خاوەن پێویستی لە تەواوی کوردستاندا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا، هێلی لەڤ و ڕێکخراوی مافی ئاژەڵان و تۆڕی نێودەوڵەتیی ئافرەتانی هەولێر و دکتۆر سلێمان تامیر و ڕێکخراوی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئاژەڵان و شاجوانی کوردستان فێنک باخچەی ئاژەڵانی گێلکاند پارکیان لە کوردستان داخست، کە دووەم خراپترین باخچەی ئاژەڵان بوو لە جیهان.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێلی لەڤ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێلی لەڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.