کایا کالاس (بە ئینگلیزی: Kaja Kallas؛ لەدایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٧) سیاسەتمەدارێکی ئیستۆنیە کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیایە سوێندی یاسایی لە ٢٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ خواردووە، لە ٢٠١٨وە سەرۆکی پارتی ئیستۆنیە، ئەندامە لە پەرلەمانی ئیستۆنیا لە ٢٠١٩وە، پێشووتریش لە ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤، کالاس وەک ئەندام لە پەرلەمانی ئەورووپا خزمەتی کردووە لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ نوێنەرایەتی لیبرالیسم و دیموکراسییەتی ئەورووپا دەکات، پێش ھەڵبژاردنەکەی بۆ پەرلەمان، پارێزەرێکی تایبەتمەندی ئەورووپا و ئیستۆنیا بووە لە پێشبرکێی یاسا،
کایا کالاس | |
---|---|
کالاس لە ٢٠١٦ | |
١٩مین سەرۆک وەزیری ئیستۆنیا | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٢٦ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | کرستی کالیولاید |
پێشینە | یوری ڕاتاس |
سەرۆکی پارتی ریفۆرم | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٤ ی نیسانی ٢٠١٨ | |
پێشینە | Hanno Pevkur |
ئەندام لە پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ئیستۆنیا | |
لە پۆستدا بووە ١ ی تەممووزی ٢٠١٤ – ٥ ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | |
ئەندام لە Riigikogu for Harju- and Raplamaa | |
لە پۆستدا بووە ٦ ی ئازاری ٢٠١١ – ١ ی تەممووزی ٢٠١٤ | |
لە پۆستدا بووە ٣ ی ئازاری ٢٠١٩ – ئێستا | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | تاڵین, ئیستۆنیا | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٧
پارتی سیاسی | پارتی ریفۆرم |
ھاوسەر(ەکان) | تاڤی ڤێسکیماکی (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢؛ جیابوونەوە ٢٠١٤) ئارڤۆھالیک (ھاوسەرگیری ٢٠١٩) |
منداڵ(ەکان) | ٣ |
پەروەردە | زانکۆی تارتو (BA) ئیستۆنیا قوتابخانەی بازرگانی (MBA) |
ماڵپەڕ | ماڵپەری فەرمی |
کایا لە تاڵین لە دایکبووە لە ١٨ ی حوزەیرانی ١٩٧٧ کایا کالاس کچی سیم کالاسی سیاسەتمەدارە، پێشوو تر وەک ١٤مین سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا خزمەتی کردووە و دواتر بووەتە کۆمیسەری ئەورووپا لەکاتی دیپۆرتکردنەکەی سۆڤیەت لە ئیستۆنیا دایکی کایا کە تەمەن شەش ساڵ بووە ئەوکات دیپۆرت کراوە بۆ سیبریا، لەگەل دایکی و داپیرەی لەوێ ژیاون تا دایکی کایا تەمەنی بووەتە ١٠ ساڵ، باپیرەی کایا ئیدوارد ئەلڤێر بووە کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆماری ئیستۆنیا لە ٢٤ ی شوباتی ١٩١٨، و یەکەم بەرێوەبەری پۆلیسی ئیستۆنیا بووە لە ١٩١٨ بۆ ٢٤ ی ئایاری ١٩١٩، نەژادی کایا بەشێکی خەلکی لاتڤیایی و ئەڵمانی بەلتیکین کە خێزانی باوکی کایا دەگرێتەوە
کالاس لە زانکۆی تارتو خوێندوویەتی و لە ١٩٩٩ تەواوی کردووە بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی یاسا لە ٢٠٠٧ چووەتە قوتابخانەی بازرگانی لە ئیستۆنیا، و بڕوانامەی EMBA (ماستەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبردنی بازرگانی) لە ئیکۆنۆمی لە ٢٠١٠ بەدەست ھێناوە
کالاس بووەتە ئەندامی (Estonian Bar Association) لە ١٩٩٩ و پارێزەر لە یاسا لە ٢٠٠٢ەوە کاری کردووە وەک سەرۆکی جێبەجێکار لە قوتابخانەی بازرگانی ئیستۆنیا، ھەروەھا لە ٢٠١١وە ئەندامە لە یەکگرتووی دژەمتمانەی ئەوروپی، لە (Estonian Bar Association) وەک ئەندامێک دانرا.
لە ٢٠١٠، کالاس بڕیاری دا بچێتە پاڵ پارتی ڕیفۆرمی ئیستۆنی و لە ٢٠١١ لە پەرلەمانی ئیستۆنیا دەستی بەکارکرد وەک نوێنەر بۆ وڵاتی ھارجو و ڕاپلا وەک، بە دەرچووی ٧٬١٥٧ دەنگ بووە ١٢مین ئەندام پەرلەمان لە ئیستۆنیا و سەرۆکی لێژنەی کاروباری ئابوری لە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤
لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤، کالاس بووە ئەندام لە پەرلەمانی ئەورووپا بە دەرچووی ٢٤٬٤٩٨ دەنگ کالاس لە لێژنەی پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر پیشەسازی، لێکۆلینەوە و وزە، خزمەتی کردووە، لێژنەی پەرلەمانی ئەورووپا کار لەسەر ناوخۆی مارکێتەکان و پاراستنی ھاوردەکاری دەکات، جێگری سەرۆک بوو لە نوێنەرایەتی ئوکراینا-ئەورووپا، ھەروەھا وەک لێژنەی ھەماھەنگی پەرلەمانی، وەک ئەندام لە نوێنەرایەتی بۆ (دەستەی پەرلەمانتاری Euronest) و نوێنەرایەتی بۆ پەیوەندییەکان لەگەل ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا
جگە لە کارەکانی لە لێژنە، کالاس ئەندام بوە لە پەرلەمانی ئەوروپی بە گروپ لە ئەجێندای دیجیتاڵی و جێگری سەرۆکی (Youth Intergroup)
لەوکاتەکەی لە پەرلەمانە کالاس لەسەر ستراتیژییەتی تاکە مارکێتی، وزە، سیاسەتەکانی ھاوردەکار کاریکردووە، ھەروەھا ڕۆلی ھەبووە لە پەیوەندیی دیبلۆماسی لەگەل ئوکراینا، کالاس بەرگری لە مافی پڕۆژە قەبارە گەورە-ناوەند-بچووک کردووە، (SME) پشتگیری کاربووە لە داھێنانەکان و بەشێوەیەکی بەردەوام گرنگی و جەختی لەسەر ئەوە داوە کەوا یاساکان نابێت شۆرشی تەکنەلۆجیا سنووردار بکەن
کالاس وەک ڕێپۆرتاژێک بۆ شەش ڕاپۆرت خزمەتی کردووە: وەک بیرورا لەسەر پێشکەش کردنی یاسایەک لە پەرلەمانی ئەورووپا و ئەنجومەن کە گرنگی بە ڕێزلێگرتن لە ژیانی تایبەت و پارێزگاری لە بنکە زانیاری کەسی دەکات لە پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان یاسای ھاونیشتمانی لەسەر ڕۆبۆتەکان ڕاپۆرت لە پێشبرکێی سیاسی ئەورووپا لەسەر گەیاندنی مامەڵەیەکی نوێ بۆ ھاوردەکارانی وزەزنجیرە یاساکان لەسەر (Custom infringements and sanctions)
لە پەرلەمان پاڵێوراو بوو بۆ (سەرکردە لاوە ئەوروپییەکان) (EYL40)
لە ١٣ی کانوونی دووەمی٢٠١٧، سەرکردەی پارتی ڕیفۆرم ھانۆ پێڤکور ڕایگەیاند: کەوا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بەدواوە ئەو چیتر سەرکردایەتی پارتەکەی ناکات،وە پێشنیاری کالاسی کرد بۆ سەرکردایەتی پارتەکە دواتر دوای ئۆفەرەکەی ھانۆ کالاس لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند کەوا بانگھێشتەکەی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پارتی ڕیفۆرم
لە ٣ ی ئایاری ٢٠١٩ دەست بەکاربوو وەک سەرکردەی پارتەکەو پارتی ڕیفۆرم لەلایەن کالاسەوە سەرکردایەتی کرا، کالاس بووە براوەی ھەڵبژاردەی گشتی بە ڕێژەی دەنگی %٢٩ لەگەل بەڕێوەبردنی پارتی ناوەندی ئیستۆنیا بە ڕێژەی %٢٣
لە ٢٥ ی کانوونی دوەمی ٢٠٢١، دوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری پێشوو یوری ڕاتاسی، کالاس کابینەیەکی پێکھێنا لە حکومەت لەگەل ناوەندی پارتەکەیبووە یەکەم خانمە سەرۆک وەزیر لە مێژووی ئیستۆنیا
سەرچاوە:
لە ٢٠٠٢، کایا ھاوسەرگری لەگەل تاڤی ڤێسکیماگیدا کرد، ڤێسکیماگی سیاسەتمەدار و بازرگانی ئیستۆنیە کە لە ٢٠١٩ وەک وەزیری ئابوری خزمەتی کردووە، ھاوسەرگیری لەگەل ئارڤۆ ھالیکدا کرد، ئارڤۆ کاری سەرمایەگوزاری دەکاتکایا جگە لە زمانی ئیستۆنی لە ھەرسێ زمانی ئینگلیزی و ڕووسی و فرەنسی بە ڕەوانی دەتوانێت قسەیان پێ بکات. کایا لە بەیانیاندا وەرزشی ڕاکردن ئەکات
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کایا کالاس تێدایە. |
لایەنگری حیزبی سیاسیی | ||
---|---|---|
پێشوو ھانۆ پێڤکور | سەرکردەی پارتی ڕیفۆرم ٢٠١٨ - ئێستا | ئێستا |
Political offices | ||
پێشوو یوری ڕاتاس | سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا ٢٠٢١ - ئێستا | ئێستا |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کایا کالاس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.