کارۆخ سەید ڕزگار سەرپەرشتیاری ڕەوتێکی ڕاگەیەندراوی سیاسییە لە کەرکووک.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
کارۆخ سەید ڕزگار لە ساڵی ١٩٨٥ لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و شۆرشگێر و داکۆکیکاری نەتەوەیییەوە ھاتوەتە دنیاوە، سەید ڕزگاری باپیری کاتێک شۆڕشی ئەیلوول دەست پێدەکات بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر بەخۆیو بڕنەوەکەی دەچێتە شۆڕشکەوە لە ساڵی ١٩٤٨ تاوەکو ئەو کاتەی شەھید دەکرێت چەندین پلەی سەربازی دەبڕێت.
کارۆخ سەید ڕزگار: لە تەمەنی ١٣ساڵی پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی زەحمەت کێشانەوە دەکات و لەەبری ئەوەی بە فکروو ئایدۆلۆژیا چەب بووە لە کۆمەڵەی مارکس لینین لە ساڵی ١٩٩٨ پەیوەندی دەبەستێت وەکو ھاوڕێبازێک.
بەھۆی پێشمەرگایەتی و کاری سیاسییەوە خوێندن تا قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات و دادەبرێت. لە ساڵی ٢٠١١ لەشاری کەرکووک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێدەکرێت و بەسەختی بریندار دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٣ ژیانی ھاوژینی پێکدەھێنێت و لەئێستایە خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی بنار و بیلان.
دوای ڕووداوەکانی شازدەی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەشاری کەرکووک، بۆ ماوەی دووساڵ ئاوارەی ئەورووپا دەبێت، لەوێی ژیان بەسەردەبات و دواتر دەگەڕێتەوە شاری ھەولێر.
لە ساڵەکانی دواییدا وەکو چاودێرێکی سیاسی کار دەکات و چەندین شرۆڤە و نوسین و بابەتی لەسەر ڕەوشی ناوچەکە دەبێت، لەئێستاشدا لەسۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی، ڕۆژی شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەشاری ھەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەوتێکی سیاسی دامەزرانت، بەمەبەستی بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و بەتایبەت شاری کەرکووک.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کارۆخ سەید ڕزگار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.