ڕێباز یان مەزھەب، ڕێگا گرتنەبەرە، بە واتای دیکە مەزھەب و بەرنامەیە، جا لە عەقیدەدا بێت، لە فیقھدا بێت، لە بنەماکانی فیقھ، لە زانستەکانی فەرموودەدا، یان زانستە یاساییەکانی دیکە.
لە کردارەکانی ئاشتیپارێزی نوێ کە ھەردوو کردەی شارستانی و سەربازی لەخۆدەگرێت، ئێستا ڕێبازی گشتگیرتر (نەک تەنھا سەربازی) سەرھەڵدەدەن وەک «بنەمای کاپستۆن»ی کردارەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ کە قسە لەسەر کردەی شارستانی و سەربازییە یەکگرتووەکان دەکات.
بە پێناسە، ڕێبازی ڕامیاری «ڕامیارییەک، ھەڵوێستێک یان بنەمایەک کە بەرگری لێ دەکرێت، یان دەخوێندرێت یان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە سەبارەت بە بەدەستھێنان و بەکارھێنانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی یان بەڕێوەبردن لە کۆمەڵگادا». زاراوەی ڕێبازی ڕامیاری ھەندێک جار بە ھەڵە لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای ڕامیاریدا دەناسرێتەوە. بەڵام ڕێباز لایەنی کرداریی ئایدیۆلۆژیای نییە. بە شێوەیەکی سەرەکی گوتارێکی گریمانەییە، کە «ئاماژە بە کۆکراوەیەکی یەکگرتووی جەخلێکراو دەکات سەبارەت بەوەی کە بابەتێکی دیاریکراو دەبێ چی بێت» (بێرنارد کریک). ڕێبازی ڕامیاری لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەھای ژیری دامەزراوە، کە ڕەنگە پێش پێکھاتنی ناسنامەی ڕامیاریش بێت. پەیوەندی بە ئاراستە فەلسەفییەکانەوە ھەیە لەسەر ئاستی سەروو بیردۆزی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێباز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێباز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.