ناسیاریناسی

ناسیاریناسی، مەعریفەتناسی، ئێپیستێمۆلۆژی یان بیردۆزی زانین (بە ئینگلیزی: Epistemology، بە عەرەبی: نظریة المعرفة‎) لە لقەکانی فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشت و سنوورەکانی زانین دەدات.

مەعریفەتناسی خۆی ڕووبەڕووی ئەم پرسانە دەکاتەوە:

  • زانین چییە؟
  • زانین چۆن بەدەست دێت؟
  • مرۆڤ چی دەزانێت؟
  • ئەو شتە کە ئێمە دەزانین، چۆن دەیزانین؟

زۆرینەی گفتوگۆکان لەم گۆڕەپانەدا وردبوونەتەوە لەسەر شیتەڵکاریی سروشتی زانین و ئەوەی کە زانین چلۆن گرێدراوە بە تێگەیشتەکانی دیکەوە، لەوانە: دروستی، باوەڕ و پاساوھێنانەوە. لەگەڵ واتای بەرھەمھێنانی زانینیشدا سەروکاری ھەیە و ھەروەھا لەگەڵ گومانکاری لە بانگەشە جۆربەجۆرەکانی مەعریفەتدا.

وشەی «ئێپیستێمۆلۆژی» (Epistemology) لە یۆنانییەوە وەرگیراوە: episteme - ἐπιστήμη، «زانین، زانست» + λόγος، لۆگۆس.

زانین چییە؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارە دوو ڕێباز (ڕێباوەڕ)ی سەرەکی ھەن:

ڕێبازی ڕاستی (بە ئینگلیزی: Philosophical Realism) دەڵێت: ئەو شتانەی بە ھەستەکان یان بە ژیری (ھۆش) دەیانزانین شتانێکی ڕاستەقینەن و لە دەرەوەی بیر و ھۆشی ئێمەدان، بەو پێیە شتەکان ھەن جا ئێمە ھەستیان پێبکەین یان نا؛ و زانین درک پێکردنی شتەکانە وەک چۆن لە واقیعدا ھەن.

لە بەرامبەردا ڕێبازی نموونەیی (بە ئینگلیزی: Philosophical Idealism) کە دەڵێت: ئەو شتانەی ئێمە دەیانزانین (ھەستیان پێدەکەین) بوونیان بەندە بە بیر و ھزری ئێمەوە. بەو پێیە زانین درک پێکردنی شتەکانە وەک چۆن بۆ مرۆڤ دەردەکەوێت نەوەک ڕاستی بنچینەیی شتەکان.

Tags:

زانینزمانی ئینگلیزیزمانی عەرەبیفەلسەفە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئایینکلاسیزمنالیلێبوردەییکاتئوم کەلسوومبەڕێوەبەریگەشەکردنی منداڵبازرگانیێسەددام حوسێنبابا تاھیری ھەمەدانیسێکسی خێرائەمریکای لاتینیبا٢٠٢٤کۆمەڵەی نەتەوەکانگێلاسمیرنشینی ئەردەڵانپەندی پێشینانھایدرۆجینتیشکی گاماسۆمەرکاربۆن دی ئۆکسیدڕاستینێلسۆن ماندێلائاسکمافەکانی ژنانڕینێسانسبەرکەن بەرەھئاوات بۆکانیلەندەنوێبگەخانزادی سۆرانگرانەتاکۆڕەکقەزای مێرگەسۆرشێرپەنجەجلی کوردیئازادیی دەربڕینیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدڕێواسئەژدیھای کۆمۆدۆخەیاڵئەلسەفاحخەتەنەکردنی کچانمێکوتەبەختیار عەلییانەی وەرزشی سێمێلشۆڕشی فەڕەنسائینگلیزیھەڵمەتەکانی بەعەرەبکردنی حیزبی بەعس بۆ سەر باشووری کوردستانپلازما (فیزیک)کیمیابارانی ھەڵەبجەمووسامارفیزیکماسوولکەمێژووکەلارشیعرماتماتیکنێچیرڤان بارزانیئێکزیماڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیپەیمانی لۆزانھەولێرلیبرالیزمشەڕی جەمەل🡆 More