Zhenar77

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت.

Joined ‏١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی وتاری قاوەی کوردی
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Zhenar77!
Zhenar77

سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٠٠١ وتار و ١٦٢ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت: Zhenar77

Zhenar77 ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی Zhenar77 پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

Zhenar77

-- سەرچیا ‏٠١:٤٥، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کوردستان

سڵاو @Zhenar77 سپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام دەردەکەون سوودمەند نەبن و لایەنگرانە بن، نموونە ئەوەی لە مامەکی دەبینرێت ناوچەکە بە فەرمی دابەشکراوەتە سەر خاکی تورکیا و پێویستە تورکیا وەک وڵات بنووسرێت نەک کوردستان سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

    @Sakura emad سڵاو
    سپاس بۆ ڕەخنەو بۆچوونەکانت ، بەڵام بەپێچەوانەوە شاری دێرسیم لە کوردستانە نەک تورکیا ، پێویستە ئەم ڕاستیە بزانین کە ئەو ناوچانە تەنها بە ناو لەسەر تورکیان ٪٩٠ـی دانیشتوانەکەی کوردن بۆیە بە هیچ شێوەیەک پێویست ناکات بیخەینە سەر تورکیا هەرگیز لەسەر تورکیا نەبووەو ناشبێت ، من خۆم چەندجارێک سەردانی باکور و ڕۆژهەڵاتیشم کردووە ئەو ئازادییەی ئێمە هەمان بەهیچ شێوەیەک لەوێ نییە ، نووسرای سەر دیوارەکان و خوێندن و هەموو شتێکیان زمانی داگیرکەرانە ، هێشتا بەو هەموو زۆڵمە و ڕاگواستن و لەناوبردنەش هەر کلتور و زمان و ئاڵا و ڕەگەزی خۆیان پاراستووە ، بۆیە ئەمە زۆر هەڵەیەکی گەورەیە کە ئەگەر بڵێین ئەو شارانە لەسەر تورکیا یان ئێرانـن وەک ئەوە وایە خاکی خۆمان بفرۆشین ، وەک ئەوە وایە بە چاوی سووک سەیری نیشتیمان بکەین وەک ئەوە وایە زمان و ئاین و کلتور و نەتەوەی خۆمان بسڕینەوە ، خوێنی شەهیدان و خەباتکاران و ئەوانەی گیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو ئەم نیشتیمانە بخەینە ژێر پێمان . Zhenar77 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
      @Zhenar77: لێرە مەسەلەکە خاک فرۆشتن نییە، من لێرە ھەوڵ دەدەم لایەنگرانە نەبم، لایەنگرانە ئەوەیە کە بە فەرمی شارەکە لەژێر تورکیایە و بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی وا پەسەند کراوە بەڕێزت لەبەر کوردایەتی بچیت بیگۆڕیت و دەستکاری تۆمارە فەرمییەکان بکەیت، باسی خەبات و مێژووی کوردایەتیت کرد ھیچ کێشەمان نییە لەناو وتارەکە دەتوانی بەشێوەیەکی زانستی ئەم شتانە باس بکەی و بەڵگەی بۆ بھێنییەوە بەڵام بە ھیچ شێوەیەک ناتوانی ئەو شارانە لە تورکیا بکەیت بە باکووری کوردستان، چونکە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی ئاوا تۆمار نەکراوە ھیوادارم لێم تێگەیشت بیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٥٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
        @Sakura emad
        باشە ئەگەر من بیکەم بە تورکیا هیچ لە مەسەلەکە ئەگۆڕێت ؟ یان ئەگەر من بیکەمە باکووری کوردستان خەڵک چ زەرەرێک ئەکات ؟ ، خاتوون ، ویکیپیدیا سەرچاوەی زانیاری ئازاد و کراوەیە ، پێویستە ئێمە ڕاستی بڵێین بەڕاستی بژین بەڕاستی بمرین ، ئەم شتانەی من نووسیومە ڕاستییە ، یەک سەرچاوەی ڕاستیم بۆ بێنە بیسەلمێنێت کە درۆ ئەکەم ، ئێستا من ئەگەر بنووسم "شارێکە لە باکووری کوردستان" چی ئەبێت ؟ کوردستان ئەبێتەوە یەک پارچە ؟ تورکیا خاپوور ئەبێت ؟ خەڵک خۆپیشاندان ئەکەن ؟ .. خاتوون ئەمشتانەی من کە ئەینووسم ڕاستیە ، من چاوی خەڵک ئەکەمەوە ، لەم جیهانە ساختەیە دەریان ئەهێنم بۆ جیهانی ڕاستی ، ئینجا پێویستیش ناکات ئەو هەموو ووتووێژەی لەسەر بکەیت و لەسەری بڕۆیت ، هەرچۆنێک بێت باکووری کوردستانیش هاوسێی تورکیایە . Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
          من لێرە چاوەروانیم لێدەکرێ سیاسەت و رێساکان جێبەجێ بکەم وەک بەرێوەبەرێک، وەک بەکارھێنەرێکی ھاوپۆلیشت دەمەوێ بڵێم پێویستە تەنھا ئەو شتانە بنووسین کە بوونی ھەیە و سەلمێنراوە، وا سەلمێنراوە کە ئەو شارە لەناو خاکی تورکیایە و بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕاستەوخۆ لەژێر تورکیایە، ناکرێت لەخۆمانەوە ناوەکان بگۆرین و لایەنگرانە بین، گەر شتێکت ھەیە ئەتوانی لەناو وتارەکە بە سەرچاوەی سەلمێنراو بینووسیت بەڵام ناتوانی شتێک بنووسی کە بوونی نییە، ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە بیروباوەری لایەنەکانی تیادا بڵاو بکەینەوە، ئێمە لێرە ھەوڵ دەدەین چی ھەیە وەک خۆی بیگەیەنین نە زیاد و نە کەمی بکەین گەر بەیانی ئەو شارە بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کەوتە ژێر کوردستان ئێمە دەنووسین کوردستان بەڵام کە لەژێر تورکیایە ئێستا ئاوا دەنووسرێت، وتت پێویست ناکات لەسەری بڕۆیت و وتووێژ بکەیت پێویستە بەڕێزت بزانیت ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگی دامەزراوە، دەمتوانی بەبێ وتووێژ دەستکاریەکانت پووچەڵ بکەمەوە و وتارەکەش بپارێزم کە نەتوانی دەستکاری بکەیت بەڵام ئێرە شوێنی ئەوە نییە و شوێنیکی ئازادە و پێویست بوو وتووێژت لەگەڵ بکەم و پێت بڵێم مەسەلە چییە، ئێستا دەستکارییەکان دەگەڕێنمەوە ھیوادارم بەبێ وتووێژ دەستکارییەکانم پووچەڵ نەکەیتەوە، چونکە ئەوکات دەبێت بە شەڕە دەستکاری. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
            @Sakura emad
            بۆ زانیایت خاتوون ١٠٠٠ جار ئەو شتانەی من بگەڕێنیتەوە من بە ١٠٠٠ ئەکاونت ئەینووسمەوە ئیتر هیوادارم تۆش تێگەشتبیت ، من لە ٢٠١٤ وە لە ویکیپیدیا وتار ئەنووسم و دەستکاریان ئەکەم ، یەکدنیا ئەکاونتم هەیە ، بە کوردی ، عەرەبی ، ئینگلیزی ، یابانی ، ئیسپانی ووتارم نووسیوە ، ئازادی ڕادەربڕین و سیاسەت و لایەنگری شتێکی ترە ، بۆ زانیاریشت خاتوون ، من خۆم پڕۆگرامەرم ئەتوانم بەیەک ڵاینی کۆد ویکیپیدیای کوردی هەمووی قوفڵ بکەم ، ئیتر زۆر سپاس هەرجارێک بینیم ووتارەکانم گۆڕاون بە هەزار نا بە ملیۆنێک ئەکاونتیش بێت وەک خۆی لێ ئەکەمەوە . Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
              بەڕێزم ئێرە شوێنی خۆ سەپاندن نییە، ئێوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری بەسوود لێرەن و سوود بەخەڵک بگەیەنن؟، یان خۆتان بسەپێنن لەسەر پڕۆژەکە کە بۆ خزمەتی خەڵک تەرخان کراوە؟ پێم سەیرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                @Sakura emad
                خاتوون گیان من بڵێم باکووری کوردستان چ سوودێک بە من ئەگات ؟ بڵێم باشور بۆژهەڵات ڕۆژئاوا ، چ سوودێکم پێ ئەگات ، خۆ سەپاندنی چی ؟ ، ئەمانە ڕاستین ڕاســتـی ! Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٢:٤٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                  خۆ سەپاندن لەوە زیاتر چییە کە ھەڕەشە لە تەواوی پڕۆژەی ویکیپیدیا بکەیت؟ لەبەر ئەوەی بیرورای بەڕێزت نانوسرێت لە چەند پەڕەیەک ھیتلەریش ھەر ئەوەندەی کرد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٤٥، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                    @Sakura ema
                    باشە خاتوون لە جیاتی ئەم هە وو مناقەشەیەی کە لەگەڵ من ئەیکەیت لەسەر نووسینی " کوردستان" بۆ ناچیتە سەر ویکیپیودیای ئینگلیزی ، عەرەبی ، فارسی ، تورکی ، یابانی ، بزانە چیان لەسەر کورد نووسیوە ، نووسراوە گرووپێکی ڕۆژئاوای ئێرانن کە بە ئەسڵ فارسن و زمانەکەشیان دیالێکتێکی زمانی فارسییە ، باشە ئەمە فەرمییە ؟ یەک سەرچاوەی فەرمیم بۆ بێنە کە بیسەلمێنێت من و تۆ ئێرانین بۆ ناچیت مناقەشە لەگەڵ ئەمانەیا بکەیت ؟ خۆ ئەمانە نەڕاسین نە فەرمیشن ؟؟؟ Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٢:٥١، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                      @Zhenar77: گەر شتێکی ھەڵەت بینی ویکیپیدیا شوێنێکی ئازادە پووچەڵی بکەوە، و ڕاستییەکە بنووسە و سەرچاوەی لەگەڵ دابنێ بزانە کەس دەبێت مناقەشەت لەگەڵ بکات، گەر کەسێکت بینی بەھەڵە دەسەڵاتی خۆی بەکاردێنیت سکاڵای لەسەر تۆمار بکە لە مێتا بەڵگەکان کۆ بکەوە و بڵێ ئەو کێشانە ھەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                        @Sakura emad
                        هەر ئەدمینەکانی تری خۆتان ئەوەیان نووسیوە قوفڵیشیان کردووە ، بە منیش ئەڵێن سکاڵا بکە لەکاتێکا خۆتان ئەدمینن ، ئەمە ئازادیەکەیە ؟ کوا ڕاستی ؟ کوا ئازادی ؟ تاکەی بە درۆوە بژین ؟ ئێشتا ئێمە هەڵەین ؟ Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                          گەر لەلای ئێوە ئەوە ڕاستییە ناسنامەی شارێک بگۆڕدرێت بە شێوەیەکی ھەڵە ئەوە من لەدەرەوەی ئەم باسەم، زۆر زیاتریش لەوە ئازادی ھەیە کە بیری لێدەکەیتەوە ئەوەتا زۆر بە ئاشکرایی دەستکارییەکانی منت پووچەڵ کردەوە و ھەڕەشەت لە تەواوی پڕۆژەکە کرد لەجیاتی جێبەجێ کردنی ھیچ دەسەڵاتێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتم بە شێوەیەکی شارستانی گفتوگۆم لەگەڵ ئێوە کرد سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٧، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                            @Sakura emad
                            ناسنامەی شار ؟ بەڕاستی تە ؟ واو دەستخۆش ویکیپیدیاو ئەدمینەکانی زۆر سوپاسیان ئەکەین کە ناسنامەی خەڵکی شاری بەدلیس و وان و دیاربەکریان لە کوردە خستەوە سەر تورک دەستخۆش بەردەوام بن .
                            .
                            .
                            پێشەکی بۆ زانیاریت من ناسنامەم نەگۆڕیوە بەڵکوو بەتەواوەتی نیووەی تورکیام لەت کردووە ، ناسنامە و سنوور جیاوازە ،
                            "ئینسکۆڵۆپیدیای ئازاد" ئازادی ئەوەیە ڕاستی لەناوبەرن ؟ ئەگەر ئازادی ئەوەبێت خوای گەورە پێغەمبەر و قورئانی بۆچی ناردووە ؟ هەر بۆ ڕاستی و ئازادی نەبووە ؟
                            هەزار جار بڵێن تورکیا تورکیا ، من ئەڵێم کوردستان ، کوردستان
                            چی شت لەدەست هێت بیکە ، بلۆک ڕێپۆرت ، باند ، هاید ، تایماوت، من هەرگیز ناوەستم Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٣:٢٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                              بەڵێ ناسنامەی شار، بەناوی کوردایەتی شارەکە لەسەر تورکیا مەگۆڕە بۆ کوردستان، وە زۆر ئاشکرایە و ڕاستییە کە ئەمڕۆ لە ٢٠٢٢ ئەو شارە لەسەر تورکیایە و لە مێژوودا چی بووە ئەوە بابەتێکی ترە، خودا و قورئان مەخە ناو باسێک کە چەواشەکاری تێدایە، گەر زۆر حەزت لە خۆ سەپاندن و خراپکارییە فەرموو بیکە منیش گەر نەمتوانی مامەڵەت لەگەڵ بکەم ئەم باسە بەرز دەکەمەوە بۆ مێتا، مامەڵە لەگەڵ مێتا بکە ئەوکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٩، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
                                @Sakura emad
                                خانم ئەزانی ئەتوانم خۆت و مێتاکەشت بە تاوانی جینۆساید لەسەر بڕاوسەری گووگڵ بسڕمەوە ؟
                                مادەی دوو لە یاسای مافەکانی مڕۆڤ تایبەت بە جینۆساید : ١-هەر چۆرە هەوڵێک یان کردارێک بۆ گۆڕینی ناسنامەی نەتەوە ، خەڵک یان کۆمەڵە کەسێک تاوانە و پێویستە لە دادگای ئەو وڵاتە یان ئەو شوێنەی کە جینۆسایدەکەی لێکراوە دادگایی بکرێن
                                ٢-هەر جۆرە هەوڵ یان کردارێک بۆ زەوتکردنی ئازادی لە نەتەوە ، خەڵک ، یان کۆمەڵە کەسێک تاوانە و پێویستە لە دادگای ئەو وڵاتە یان ئەو شوێنەی کە جینۆسایدەکەی لێکراوە دادگایی بکرێن Zhenar77 (لێدوان) ‏٢٣:٣٥، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

دابەشکاری ناوچەکان

نازانم بە ئەنقەست وادەکەیت یان چی، بەڵام من و تۆش دەزانین کوردستان لەژێر عێراقە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٣، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

سەرچاوەکان

XXXTentacion بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا

Zhenar77 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر XXXTentacion دانراوە داوادەکات کە بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٥ی سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وتارەکە وا دەردەکەوێت کە ھەمووی یان زۆرینەی لەڕێگەی وەرگێڕی مەکینەوە وەرگێڕدرابێت و، وشە و/یان ڕستەی بێمانای تێدا بێت کە توانای تێگەیشتن لێی ئاسان نییە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، وەھا وتارگەلێک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

    @Kurd2021
    ئەگەر هەڵەیەکی تێدایە پێویست ناکات بیسڕنەوە ، بەڵک و ۆەسانی تر ئەتوانن خۆێان دەستکاری بکەن ، هەر بو زانیاریت ووتارەکە لەڕێی وهرگێڕی ویکیپیدیا خۆیەوە درووستکراوە بەڵام %٥٠ دەستکاری کردووە Zhenar77 (لێدوان) ‏١٢:٥١، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)
      @Zhenar77 بەڵێ دەزانم وەرگێرانە کە لە ویکیی جێگیرکراوە هەر بۆیە نامەم بۆ ناردی، پێش هەموو شتێک ئێمە ناونیشانی ئینگلیزیمان نییە دەبێت بکرێتەوە کوردی ، دووەم بەبێ ئەوەی سەیرێکی بکەيت بزانی باسی چیدەکات بڵاوت کردووەتەوە، بۆ زانیاریت ئەم جۆرە وتارانە بەبێ ئاگادارکردنەوە دەسڕێتەوە، ئاوا ڕێگا بدرێت ویکیی پڕ دەبێت لە وتاری بێ سەر و بەر. بۆیە پێویستە رەچاوی ئەو بابەتە بەباشی بکرێت، لە ئێستادا ئەوەندە بەکارهێنەرمان نییە خەریکی چاککردنی و راستکردنەوەی هەڵەکانی بەڕێزتان بن.بۆیە کاتێک سوود لەو وەرگێرانە وەردەگریت پێویستە پێداچوونەوەی بەسەردا بکەیتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)

وتاری هەولێر

دەربارەی وتاری شاری هەولێر، لە ئینفۆ بۆکسی وڵات:کوردستانت نووسیوە ماوەیەک پێش ئێستا، وە ئەم شتە هەڵەیە و هەوڵبە لە هەر شوێنێکی تر نووسیوتە ڕاستی بکەیتەوە وە کوردستان هەرێمێکە و سەر بە عێراقە، لە شوێنی وڵات ئەتوانی عێراق بنووسیت لە شوێنی هەرێم یان هەرێمی فیدڕاڵ لە وتارەکان دەربارەی عێراق، سوپاس. RasberryPedia (لێدوان) ‏١٩:٠١، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

[کێ وتی؟] RasberryPedia (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

ئێمە نەهاتووین بۆ ئێرە تاکوو ڕق و کینه لەیەکتر پەیا بکەین، هەمووان قابیلی هەڵەین، جەنابت کە هەڵەیەک ئەکەیت دانی پێدابنێ، ویکیپیدیا شوێنێک نیە تاکوو کەسانی وەک تۆ نیشتیمان پەروەر لە بەرژەوەندی کوردستان کار بکەن و ڕاستیەکان بشێوێنن، هەمووان نیشتیمان پەروەرین، بەڵام ئێرە ئەم شوێنە نیە بۆ ئەم جۆرە سەرپێچیانە. RasberryPedia (لێدوان) ‏١٩:٣٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)

وتاری قاوەی کوردی

تکایە لەکاتی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بێلایەنی ڕوانگە بپارێزە و دووربە لە دژایەتی خواستەکان سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

بابەت دابنێ

Tags:

Zhenar77 کوردستانZhenar77 دابەشکاری ناوچەکانZhenar77 XXXTentacion بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردراZhenar77 وتاری هەولێرZhenar77 وتاری قاوەی کوردیZhenar77ku:ئینسایکڵۆپیدیاناوەرۆکی ئازادویکیپیدیاویکیپیدیا:ھۆکارەکانی جوداکردنەوەی ویکیپیدیای سۆرانی٢٠٠٩کوردیکوردیی ناوەندی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

محەممەد کوڕی عەبدولوەھابگوڵئوردننیشتمانپارتی دیموکراتی کوردستانڕووناکیخشتەی خولیدەریاقەرەداغسێگۆشەگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاستکیشوەرمافی مەدەنی و سیاسیبەڕازیلکارۆموگناتیسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانشێخ مەحموودی حەفیدمارکۆ پۆلۆمۆزەخانەی سلێمانیکۆمەڵناسیبابلئارنی سلوتزمانئایەتەلکورسیتەکنۆلۆژیاپلەی گەرمیگۆگردعێراقتیۆریجوگرافیای عێراقدەنگناسی (زمانەوانی)مێژووکەونزار قەبانیسروشتئازادیقەزای شنگالحاجی قادری کۆییپانپانۆکێحەسەن خەیری بەگجوگرافیاحەسەن زیرەکبەنداوی دەربەندیخانکوردزاگکارڵ گۆستاف یۆنگعەبدولقادری گەیلانیھەرێمی کوردستانکوردستانی نوێ (ڕۆژنامە)شارەزوورپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانپەیمانی سیڤەرئێزیدی (ئایین)خەلافەتی عەباسیئیسماعیل سەردەشتیجەنگی حەتینبواری کارەباییشکانەوەی ڕووناکییاساسیستمی زانیاریی جوگرافیتۆماس ئێدیسۆنخانەفۆنۆلۆجیئیسپانیاپەردەی کچێنیڕەواندزڤایرۆسی کۆرۆناناپۆلیۆن بۆناپارتشەبەنگی کارۆموگناتیسیویکیپیدیاعەبدوڵڵا گۆرانڕواندامامە ڕیشەلۆژیکگووگڵیەکێتیی سۆڤیەت🡆 More