شارستانی بیجاڕ یان قەزای بیجاڕ یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەم پارێزگایەوە و ناوەندەکەی شاری بیجاڕە.خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی قسەی دەکن.
شارستانی بیجاڕ Bijar County | |
---|---|
شھرستان بیجار - بیجار بؤلگەسی | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای کوردستان |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | بێژەن زەندیە |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٤٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٦٨٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٨٩١٦٢ |
• شاری | ٥٦٨٥٧ |
• لادێیی | ٣٢٣٠٥ |
سەرناوی دانیشتوو | بیجاڕی یا گەڕووسی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی و سۆرانی)، |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
وێبگە | فەرمانداری بیجاڕ |
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە (٨٩,١٦٢) کەس و (٤٤,٨٣٢)نێر و (٤٤,٣٣٠)مێ و (٢٧,٧٥٩)خێزان پێکھاتووە. دانیشتووانی ئەم شارستانە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
شارستانی بیجاڕ پێکھاتووە لە ڕووبەرێکی شاخاوی و کەوتووەتە کۆتایی زنجیرە چیاییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و سێیەکی خاکەکەی شاخاوییە. زۆری پێکھاتەکەی لە بەردی نیشتوو پێکھاتووە بەتایبەتی پێکھاتە گڵییەکەی، ئەم تێکەڵەی خاکە پێکھاتووە لە گەچ و لمین و پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینییووە لە سەردەمی سێیەمی جیۆلۆجیدا.
دەکەوێتە ٤٧ پلە و ٣٦ خولەکی ڕۆژھەڵاتی گرێنچ و ٣٥ پلە و ٥٢ خولەکی باکووری ھێڵی کەمەرەیی.
لەم شارستانەدا سێ زنجیرە چیای بە خێر و بێر ھەڵکەوتووە:
١- زنجیرە چیاکانی باکوور: لە کۆتا خاکی باکووری ئەم شارستانەدا چیا بەرز و بەسام و خاکییە بێ بەردەکان، لە باکووری ڕۆژاواوە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات کشاون، کەتیرەشان و ئاوڕێژەکانیان بە سنوری نێوان بیجاڕ و مەڵبەندە کوردنشینەکانی تیکابی ھەوشار و زەنگان دەژمێردرێ.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
٢- زنجیرە چیاکانی ناوەند: شان بە شانی چیاکانی باکوور لە گوندەواری قەرەتەورەی دیواندەرەوە بەرەو ناوەندی بیجاڕ و گوندەواری پیرتاج دێت و دەنوسێت بە چیاکانی (خەرقان)ەوە.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
٣- زنجیرە چیاکانی باشوور: تیرەشانەکانیان بە سنوری سروشتی نێوان مەڵبەندی بیجاڕ و قوروە دەژمێردرێ.
بڵندترین لوتکەی ئەم زنجیرە چیایە:
ئەم ڕووبەرە گرنگترین ناوچەی ژینگەی سروشتییە لە پارێزگای کوردستاندا و ڕووبەرەکەی (٢٣٫٠٠٠) ھێکتارە و کەوتوەتە باکووری پارێزگاکە.
ڕووبارەکانی ئەم شارستانە بریتییە لە:
ڕووبارەکانی شارستانی بیجاڕ |
---|
• قەمچوخە • زەرد • دەروێش خاکی • گەوزەن • شۆراو(سوێراو) • پشتقەڵا • زاغەپۆڵا • تەڵوار • خەسراوا • شارک • وزندەرە • قزڵ وەزان • |
بەنداوی گڵی(خاکی) گوڵبولاخ لە (١٥کم)ی نێوان بیجاڕ و قوروەدایە لەسەر چۆمی (ئوزن دەرە) دروست کراوە، توانای گلدانەوەی (٨)ملیۆن مەترسێجا ئاوی ھەیە، وە توانای ئاودێری کردنی (٨٠٠)ھێکتار زەوی کشتوکاڵی ھەیە.
ئاو و ھەوای ئەم شارستانە نیمچە وشکە. بەھۆی بەرزییەکانی ئەم شارستانە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی پارێزگاکە، جیاوازی پلەی گەرمی لە ساردترین ڕۆژ و گەرمترین ڕۆژدا لە ساڵێکدا جیاوازییەکەیان (٧٩)پلەی سەدییە. نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی ڕێبەنداندا (-٣٨)پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمی لەمانگی پووشپەڕدا (٤١)پلەی سەدییە. ڕێژەی باران بارینی ساڵانە لەم شارستانەدا (٤٣٩٫٩ملم). کاتی وشکی مانگانەی ئەم شارستانە (٤)مانگە و ڕۆژانی بەستنی (١٠٧) ڕۆژە.
خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:
ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی بیجاڕ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی بیجاڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.