گوندەواری سێڵاوتان لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە پێنج گوندەواری ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی تۆپاغاجە. خەڵکی ئەم گوندەوارە گشتیان کورد بوون بەڵام بەھۆی نەھامەتی و بێکارییەوە و زوڵمی دەسەڵاتەوە کوردان ناوچەکەیان جێھێشتووە و زەوییەکانی خۆیان بە نیوەکاری داوە بە ئازەرییەکان، بەم شێوەیە ھەندێک لە ئازەرییەکان لەم گوندەوارەدا نیشتەجێبوون، ئێستا کورد و ئازەری لێرەدا پێکەوە دەژین و ھەندێکیان مەزھەبی شیعەیان قبوڵ کردووە، ھەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن. لە ڕاستیدا خەڵکەکەی کوردن و ئازەری فێر بوون.
گوندەواری سێڵاوتان | |
---|---|
دھستان سیلتان - Seylatan Rural District | |
وڵات | کوردستان ئێران |
پارێزگا | پارێزگای سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
گوندەوار | سێڵاوتان |
ناوەند | تۆپاغاج |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٥٢٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٤ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٣٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ھۆی ناونانی ئەم گوندەوارە ئەوەیە کە سێڵاو گرە، کاتێ لافاو ھەڵدەستێ چی وەپێش بێت لەگەڵ خۆی دەبات و دەڕوات بەھۆی ئەوەی چۆمێک بەم خاکەدا دەڕوات کە ناوی سێڵاوە.
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندەوارە (١,٩٣٢) کەس و (٩٥٣)نێر و (٩٧٩)مێ و (٦١١)خێزان پێکھاتووە. دانیشتووانی ئەم گوندەوارەیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە.
گوندەواری سێڵاوتان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە (٢٠) گوند پێکھاتووە:
پێکھاتووە لە ٩ گوند.
پێکھاتووە لە ١٠ گوند.
پێکھاتووە لە ١ گوند.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گوندەواری سێڵاوتان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.