باوەڕەشانی یان باباڕەشانی شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری باوەڕەشانی، ناوچەی چەنگ ئەڵماس، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.
خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردی قسەدەکەن ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری باوەڕەشانیە.
باوەڕەشانی | |
---|---|
بابارشانی - Babarashani | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | چەنگ ئەڵماس |
گوندەوار | باوەڕەشانی |
بوون بەشارەدێ | ٢٠٠١ز |
بەرزایی | ١٦٧٢ مەتر (٥٬٤٨٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥٠٩ |
زمان و ئایین | |
• زمان | گەڕووسی ، سۆرانی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
دەڵێن لە دەورانی کۆندا حەوت برا ھاتوونەتە ئەم مەڵبەندە و ھەرکام لە شوێنێکدا نیشتەجێ بوون، کە ئێستا ئەو شوێنانە بەناوی ھەرکام لەو برایانە ناودێر دەکرێت وەک(باوەگوڕگوڕ، باوەنەزەر، باوەفەقێ، باوەسورخە، باوەوسێن، باوەڕەشانی، باوەکەرەم).
باوەڕەشانی ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باوەڕەشانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.