تۆپاغاج شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری سێڵاوتان، ناوچەی ناوەندی شارستانی بیجاڕ، شارستانی بیجاڕ، پارێزگای سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.
ئەم شارەدێیە ناوەندی گوندەواری سێڵاوتانە. (٣٥کم) لە شارۆچکەی بیجاڕەوە دوورە.
تۆپاغاج | |
---|---|
توپآغاج - Tup Aghaj | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | سنە |
شارستان | بیجاڕ |
ناوچە | ناوەندی شارستانی بیجاڕ |
گوندەوار | سێڵاوتان |
بوون بەشارەدێ | ٢٠١٣ |
بەرزایی | ١٦٤٠ مەتر (٥٬٣٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١،٦٤٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (گەڕووسی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٨٧ |
پێشینان وا دەگێڕنەوە کە لە شوێنی ئەم شارەدێیەدا کانیاوێکی سارد و سوک و ئاو خۆش ھەبووە، لەسەر ئەم کانیاوە دارێکی گەورە و بەدیمەن و جوان و چەتردار ھەبووە، ئەم دارە وێنەی تۆپ خڕ و پڕ و بە بەرگ ە گەڵا بووە، کاتێک بەردی بناغەی ئەم شارەدێیەیان داناوە نازناوی (تۆپ ئاغاج)یان بۆ ھەڵبژاردووە، وشەی (تۆپ) بە واتای خڕ دێت و کوردییە و (ئاغاج) بەواتای دار دێت و ئازەرییە، خەڵکی ئەم شارەدێیە لە کورد و ئازەرییەکان پێکھاتووە و زۆرتریان شیعە مەزھەبن و ھەردوولا بە زمانی کوردی و ئازەری دەدوێن و لە ڕاستیدا کوردن و ئازەری فێربوون.
تۆپاغاج ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
ھەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوھەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرھەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و ھتد لەم شارەدێیەدا.
ھەروەھا کەش و ھەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەھایە کە دەست بدات بۆ رەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و ھەرمێ و قەیسی و گێلاس و ھەڵوژە و قۆخ و ...ھتد. وەچەندەھا دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا ھەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆپاغاج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.