سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) بە کورتی ئەوترێ سپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕش دایە.
ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شوڕشی ئیسلامی، لە دووی گولانی ١٣٥٨ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ ی ئاپریل ی ١٩٧٩ دا دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا. سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە پێڕستی تیرۆرەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سپاه پاسداران انقلاب اسلامی | |
---|---|
دامەزراندن | ٢٨ی شوباتی ١٩٧٩ ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ (دامەزران) | (سازبوون)
لقەکانی خزمەت | |
بارەگا | تاران، ئێران |
سەرکردایەتی | |
فەرماندەی باڵا | حوسێن سەلامی |
فەرماندەکانی لەقەکانی تر |
|
هێز | |
زۆرەملێی | ≈٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)، زیاتر لە ھێزە چالاکەکانی بەسیج وەردەگیرێن |
ئەندامی چالاک | ≈١٩٠٫٠٠٠ (٢٠٢٠) ≈٤٠٫٠٠٠ ھێزە نیمچەسەربازییەکان (٢٠٢٠) |
خەرجی | |
بووودجە | ٦.٩٦$ بلیۆن (٢٠٢٠) |
وتاری هاوپەیوەند | |
مێژوو | شەڕی ئێران و عێراق سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان شەڕی ناوخۆییی لوبنان شۆڕشی ٢٠٠١ی ھەرات یاخیبوونی بەلۆچستان شەڕی ٢٠٠٦ی لوبنان تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک شەڕی ناوخۆییی سووریا شەڕی ناوخۆییی عێراق شەڕی دژی داعش |
یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.ئەم گروپە منداڵکوژێکی لێهاتوون
دوا بە دوای ھاتنە سەرکاری محەممەد عەلی جەعفەری وەکۆ فەرماندەری ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ١٣٨٦ی ھەتاوی دا، ھەندێک نۆێکاری لە سپا دا ھاتە گٶڕێ. بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوەی ھەواڵگرێ سپای پاسداران و پێکھاتنی ٣١ سپای پارێزگایی بوو.
لقەکان و سەرکردایەتی |
---|
ھێزی قودس (سپای قودس) |
نەزانراوە |
بەسیج |
١١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥) |
ھێزی دەریایی سپای پاسداران |
٢٠٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥) |
ھێزی ئاسمانیی سپای پاسداران |
نەزانراوە |
فەرماندەری گشتی |
کۆنۆنێل محەممەد عەلی جەعفەری |
بە ھێندێک لێکۆڵینەوە، سپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە ٧٦٥٠ ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەوە چالاکی بەرفراوانی لە بۆاری ئابووری دا ھەبووە. بە ھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەر بە سپا وەکۆ قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا لە جێ بە جێ کردنی پرۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکۆ سازە و ناموەران مەیدانیان بە جێ ھێشتوھ.
ئەم دامەزراوەیە لە بۆاری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست دروستکردن، توونێل درۆستکردن، جووتیاری، گەیاندن (وەکۆ خاوەنبەشی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران)، بینا دروستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەر وەھا ٤٥٪ بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدای لە دەست دایە. ھەر وەھا دەگوترێ کە بە قاچاخ بردنی بەنزینی بەشبەشێن کراو لە ڕێگای پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە ژێر چاودێری ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سپا دا ئەنجام ئەبێت.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا ئێستا لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە لە پێڕستی چەکدارە تیرۆریستییەکان جێی گرتووە. یەکەم وڵاتانێک کە سپای پاسدارانیان لە پێڕستە تیرۆریستییەکانی خۆیان ھاویشت بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی بوون. ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩ سپای پاسدارانی لە پێڕستی تیرۆریستییەکانی خۆی ھاویشت. دواتر کەنەدا لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ سپای پاسدارانی لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان بردە ناو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.
ھەتا ئێستا ئەم وڵاتانە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسن.
وڵات | کات |
---|---|
بەحرەین | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
عەرەبستانی سعوودی | |
ویلایەتە یەکگرتووەکان | ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ |
کەنەدا | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.