ناسر کازمی (بە فارسی: ناصر کاظمی؛ ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لە تاران – ٢٨ی ئابی ١٩٨٢ لە سەردەشت) کەسایەتیی سەربازیی ئێرانی و فەرماندەیەکی سپای پاسداران بوو.
ئەو بەشداری سەربزێویی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕێگای سەردەشت–پیرانشار لەلایەن چەکدارانی کوردەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ناسر کازمی ناصر کاظمی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٦ تاران، ئێران |
مردن | ٢٨ی ئابی ١٩٨٢ (٢٦ ساڵ) سەردەشت، ئێران |
نێژرا لە | |
دڵسۆزی | ئێران |
خزمەت/ | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
ساڵانی خزمەت | ١٩٧٩–١٩٨٢ |
فەرماندەیی | سپای پاسدارانی پارێزگای کوردستان لیوای ٥٥ی تایبەتی شەھیدان |
پێکدادانەکان/جەنگەکان | سەربزێویی ١٩٧٩ی خووزستان سەرھەڵدانی ١٩٧٩ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان † شەڕی ئێران و عێراق (بریندار) |
ناسر کازمی لە ساڵی ١٩٧٩دا بووبە ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی. ئەو ماوەیەکی کورت دوای بەشداریی سپای پاسداران لە شارستانی زابۆل، لەلایەن سپاوە بەمەبەستی سەرکوتکردنی سەربزێویی ١٩٧٩ی خووزستان نێردرایە خوڕەمشار. کازمی چالاکییەکانی خۆی لە پاوە، بە پۆستی فەرماندار دەست پێکرد. دوای یەک ساڵ و نیو وەکوو بەرپرسی سپای پاسدارانی کوردستان دەستنیشان کرا. ئەو لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ١٩٨٢، لە پێکدادانێک لە ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت کوژرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناسر کازمی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناسر کازمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.