بەھەشتی زەھرا (بە فارسی: بهشت زهرا؛ لەسەر ناوی فاتیمەی زەھرا) گەورەترین گۆڕستانە لە ئێراندا، دەکەوێتە بەشی باشووری تاران.
بەجۆرێک کە نزیکەی دوو ھێندەی گۆڕستانی ھەولێرە. ھێڵی میترۆی تاران ١ بە شارەکەوە بەستراوەتەوە.
وردەکارییەکان | |
---|---|
ساڵی دامەزران | ١٩٧٠ |
شوێن | تاران |
وڵات | ئێران |
پۆتانەکان | 35°32′10″N 51°22′12″E / 35.536°N 51.370°E |
جۆر | گشتی |
ژمارەی گۆڕەکان | ١،٦٠٠،٠٠٠ |
وێبگە | beheshtezahra |
لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا بڕیار بوو ھەموو گۆڕستانەکانی تاران بە چەند گۆڕستانێکی گەورەی نوێ لە دەرەوەی بازنەی ئەوکاتەی پایتەخت بگۆڕدرێن. بەھەشت زەھرا لە کۆتایییەکانی شەستەکاندا لە دیوی باشووری تاران بەرەو ئاراستەی شاری قوم دروست کراوە و لە ٢٩ی خەرمانانی ١٩٧٠ لەلایەن سەرۆکی شارەوانی تاران، غولامڕەزا نیکپەی کراوەتەوە. ناوی ئەحمەد خونساری بووە. یەکەم کەس کە لە بەھەشت زەھرا بە خاک سپێردرا، محەممەد تاغی خیال لە ٢٥ی تەممووزی ١٩٧٠ بە خاک سپێردرا. زۆرێک لە سەربازە مردووەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە بەشی شەھیدانی گۆڕستاندا بە خاک سپێردران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەھەشتی زەھرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەھەشتی زەھرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.