پاڵنەر پشتخانێکی تیۆریکە کە ئاکاری پێ ڕوون ئەبێتەوە.
نوێنەر و نیشاندەری ئەو ھۆیانەیە کە لە پشتەوەی کارەکان و داخوازییەکان و پێداویستییەکانی ئینسان و گیاندارانی ترەوە وەستاون. بۆ نموونە، برسیەتی پاڵنەرێکە بۆ خواردن. واتە ڕوونی ئەکاتەوە کە ھۆی گەڕان بە دوای خۆراک و خواردندا چییە.
لە ئاژەڵاندا پێداویستییە سەرەتاییەکان پاڵنەریانە. وەکوو پێداویستی بە خۆراک، ئاو، گەرمی، بێوەیی، جووتبوون، پارێزگاری لە مەڵبەند و لە بەچکەکان، یا پێویستی بە ڕزگاربوون لە دەس ئازار و ھەڕەشەوە.
پاڵنەرەکانی ئینسان لە حەنای ھیی ئاژەڵاندا ئاڵۆزترە. ئینسانیش وەک ئاژەڵ پێویستیی بە دۆزینەوەی نان و ئاو و خۆدوورخستنەوە لە ئێش و ئازار ھەیە. ھەر بۆیە ئەم پێداویستییە بنەڕەتی و سەرەتایییانە ئەتوانن پاڵنەری بن بۆ زۆر کار، بەڵام ئینسان پلان و بەرنامەی درێژماوەشی ھەیە کە ئەمە خۆی پاڵنەری درێژماوە داوا ئەکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاڵنەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پاڵنەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.