شار جەزائیر: پایتەختی جەزائیر

جەزائیر پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی جەزائیرە.

بە بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەس بووە.

جەزائیر
بە عەرەبی: الجزائر
شار جەزائیر: مێژوو, ناو, دانیشتووان
بەشێکە لەCentral franche
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٩٤٤
ناو بە زمانی فەرمیالجزائر، Lezzayer، Alger
ناسناوی خەڵکAlgérois، Algéroise
زمانی فەرمیعەرەبی، زمانی ئەمازیغی
وڵاتجەزائیر
پایتەختیجەزائیر
دابەشکاریی کارگێڕیAlgiers Province
ناوچەی کاتیUTC+01:00
پۆتانی شوێن
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of Alger
دانیشتووان٣٬٤١٥٬٨١١
بەرزی لە ئاستی دەریا٠ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانInvasion of Algiers in 1830، Invasion of Algiers، Siege of Algiers، Algiers expedition، Siege of Algiers
ڕووبەر٣٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە16000–16132
کۆدی تەلەفۆن213

مێژوو

مێژووی دامەزرانی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەی یۆنانی، کە باس لەوە دەکات کە شارەکە لەلایەن ٢٠ ھاوەڵانی ھێرکۆلیسەوە دامەزراون و لە سەردەمی نیشتەجێبوونی فینیقییەکان لە جەزائیر، شوێنێکی بچووکی بازرگانی بووە، و لە سەردەمی کارتاجیدا ھەمان گرنگی ھەبوو.

لە ساڵی ٢٠٢ پێش زایین ڕۆمەکان دەستیان بەسەردا گرت و لەژێر دەسەڵاتی یوبای یەکەم و بەتلیمۆسدا بوو، کە ھەوڵیان دا ھۆزەکانی مەغراوە بەربەرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە دەوروبەری شارەکەدا بوون.

جەزائیری پایتەخت گەواھیدەری شەڕی زۆر بوو لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنیدا، ھەروەھا گەواھیدەری فەتحە ئیسلامییەکان بوو لە ساڵی ٧١٠ی زایینیدا، ئەو کاتەی کەوتە ژێر ڕکێفی مەغراوییە زەناتییەکانەوە، ئەوانیش لەلایەن زیری بن مەنادی سەنھاجی شکستیان ھێنا کە دڵسۆزی فاتمییەکان بوو.

بەپێی ئەوەی ئیبن خەلدون باسی کردووە، ھۆزەکانی سەنھاجە لەگەڵ فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی زەیرییەکان لە جەزائیر ژیاون و لەسەر دەستی ئەبی زەیری بن مەناد سێ شاریان دامەزراندووە، کە بریتین لە دوورگەکانی بەنی مەزغەنە، مێدیا، و میلیانە لە دوای دەرکردنی زەناتەکان.

لە ساڵی ١١٥١ ئەمیری ئەلموەحیدەکان عەبدولموئمین کوڕی عەلی ئەلکومی توانی جەزائیر کۆنتڕۆڵ بکات دوای ئەوەی لە دەستی مورابیتەکانی دەرھێنا و دواتر وڵاتانی مەغریب و ئەندەلوسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا یەکخست.

لە سەدەی سێزدەھەمدا سوڵتانەکانی بەنی زەیان لە تلێمسێنەوە کۆنترۆڵی جەزائیریان کرد و وەک بەشێک لە سوڵتانییەتی تلێمسێن ناسرا.

ناو

ناوی جەزائیر بە زمانی فینیقی ئیکۆسیم بووە، لە زمانی یۆنانییشدا ناوەکەی ئیکۆزیۆن بووە کە بە واتای بیست دێت و یەکەم کەس کە پێشنیاری ناوی ئیکۆسیمی کردووە لە جەزائیردا جۆن ھاردوین بووە.

ئەو ناوانەی پێشتر باسمان کرد تەنیا ئەو ناوانە نەبوون کە بە شاری جەزائیر دراوە، لە سەدەی سێیەمی پێش زایین پونیسییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و ناویان لێنابوو «یکسۆم»، و پێیان وایە واتای ناوی یکسۆم دوورگەی کوندەپەپووە کە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی لاتینی.

دانیشتووان

جەزائیری پایتەخت بەپێی ئامارەکان ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٣،٣٣٥،٤١٨ ملیۆن کەسە، بەڵام کۆبوونەوەی شارەکان نزیکەی ٦.٧ ملیۆن کەسە.

ئەمەش بەپێی پۆلێنکردنی ١٠٠ گەورەترین شاری جیھان ھاتووە، سەبارەت بە ھۆکاری چڕی دانیشتوانی شاری جەزائیر، چونکە ناوەندێکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتییە لەو وڵاتەدا.

سەرچاوەکان

Tags:

شار جەزائیر مێژووشار جەزائیر ناوشار جەزائیر دانیشتووانشار جەزائیر سەرچاوەکانشار جەزائیرجەزائیر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پەخشانمالیزیائایارمەلا مستەفا بارزانیمینا قازیمافی مناڵانمەم و زینفەڕەنساڕەجەب تەییب ئەردۆغانجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)گەشەکردنی منداڵتاڤگەی گەلیی عەلی بەگحاجی مەکیھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقناحیەی زەلانناپۆلیۆن بۆناپارتڤینۆسژانی گەل (فیلم)بزنڕۆمانتیۆریپیرۆزەشارەزوورلەیزەرئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیکۆمپیوتەرتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیبەختیار عەلیقەڵای دمدمئامێدیمەلا عەبدولکەریم مودەریستۆڕی پەروەردە (ئێران)ڕێدتیووبتورکمانپێوەرەکانی ڕووکردنە چەقمەترئەسیریئایدیۆلۆجیلۆژیککووزەڵەمیسرشێوازی وانەگوتنەوەبەرزنجەڕانیەئامارئەحمەد کایاشەووالمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابپارێزگای سلێمانیگامڵانمانگەکانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانعەبدوڵڵا پەشێوکوردماکسزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکۆمەڵەی نەتەوەکانوشترئەحمەد موفتیزادە٧٦٢ (ژمارە)ڕیالیزمسلەمدۆگ میلیۆنێرلەندەننەخۆشیی ھاریفوئاد بابانجوگرافیای عێراقزەکاتسوێرەزێرەڤانیخوا لە ئیسلامداگۆرانیئەمریکای لاتینیدەستوورئەلقاعیدەوەرزشوەیبەک مەشینژیریی دەستکردمەزھەر خالقی🡆 More