جیرۆم بۆاتینگ (گۆکردنی ئەڵمانی: ; لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ١٩٨٨) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری دەکات.بۆاتینگ لە یانەی ھێرتا بی ئێس سی دەستی بە ژیانی وەرزشی کرد و لەوێ لە ڕیزەکانی لاوانەوە گەشەی کرد بۆ تیپی یەکەم.
دوای یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەی ھێرتا، زۆری نەخایاند گرێبەستی لەگەڵ یانەی وەرزشیی ھامبۆرگا کرد و خۆی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە تیپەکە جێگیر کرد، ئەمەش یارمەتی یانەکەی دا بۆ ئەوەی دووجار لەسەر یەک بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا. دوای وەرزێک لەگەڵ مانچستەر سیتی، لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە بایەرن میونشنەوە کرد و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و ئەورووپی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێنا، دیارترینیان سێ نازناوی وەرزەکە بوو لە وەرزەکانی ٢٠١٢–٢٠١٣ و ٢٠١٩–٢٠. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی ھات و بووە یارێزانێکی ئازاد پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیۆن بکات. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، بۆاتینگ بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە کرد. گرێبەستی تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ واژوو کرد. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یانەی لیۆن لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پشتڕاستی کردەوە کە بۆاتینگ لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی یانەکەی بەجێدەھێڵێت.
جیرۆم بۆاتینگ | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Jérôme Boateng | |
لەدایکبوون | West Berlin، Allied-occupied Germany | ٣ی ئەیلوولی ١٩٨٨
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jérôme Agyenim Boateng |
ڕۆژی لەدایکبوون | ٣ی ئەیلوول |
خوشک و برا | Kevin-Prince Boateng، George Boateng |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kasia Lenhardt |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٦ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | U.S. Salernitana 1919 |
نەژاد | |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 5 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨ |
خول | بۆندسلیگا، پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Silbernes Lorbeerblatt، Moses-Mendelssohn-Preis، German Footballer of the Year |
وێبگە | http://www.jboateng.com |
لەسەرە ئاستی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ژێر ٢١، ١٩ ،١٧ ساڵانی ئەڵمانیا یاری کردووە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ لەلایەن ڕاھێنەر فرانک ئینگلەوە بانگھێشتی پێکھاتەی ژێر ١٩ ساڵانی ئەڵمانیا کرا بۆ پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵانی کە لە لە ١٦ی تەممووز تا ٢٧ی تەمموزی٢٠٠٧ نەمسا بەڕێوەچوو. زۆری نەخایاند سەرکەوت بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانی. لە ٧٠ یاری نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کردووە و بەشداری کردووە لە یۆرۆی ٢٠١٢ و یۆرۆی ٢٠١٦ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. ئەندامێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤.
مانچستەر سیتی
بایەرن میونشن
ئەڵمانیا ژێر ٢١ ساڵ
ئەڵمانیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیرۆم بۆاتینگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جیرۆم بۆاتینگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.