ئەڤین ئەحمەد (لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠) خانمەئەکتەر و نووسەرێکی سوێدیی بە ڕەچەڵەک کوردە.
دوو جار بۆ خەڵاتی گوڵدباگن پاڵێوراوە.
ئەڤین ئەحمەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ستۆکھۆڵم، سوێد | ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧-ئێستا |
ئەڤین ئەحمەد لە ستۆکھۆڵم لە سوێد لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٩٠ لەدایکبووە، لەنێو خێزانێکی کورددا. باوکی ئەکتەرێکی شاری سلێمانییە و دایکیشی خەڵکی عەفرینە لە سووریا. لە ئاکالا، ستۆکھۆڵم گەورە بووە و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لەوێ ژیاوە.
ئەڤین لە ئەکادیمیای ستۆکھۆڵم بۆ ھونەرە درامییەکان خوێندوویەتی. یەکەم دەرکەوتنی سەر شاشەی لە ٢٠٠٧دا بوو لە بەفیلمکردنێکی ڕۆمانی چاوێکی سووری یۆناس حەسەن خەمیری.
دوای دەرکەوتنی لە زنجیرەی دانیمارکیی پاش وێرانکاریی باران و زنجیرەی سوێدیی تاوانکاریی درامیی لمی جووڵاو لە ٢٠١٩دا ناوبانگی پەیدا کرد.
دوای بەرجەستەکردنی کەسایەتیی سەرەکیی لیا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی پارەی خێرا زیاتر ناسرا.
لە سەرەتای ٢٠٢٢دا، ئەڤین ھەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵی سەرەکیی بەرھەمی نێتفلیکسی ئێرن کارتەر کێیە؟. ئەمە یەکەم ڕۆڵی دەبێت بە زمانی ئینگلیزی. زنجیرەکە لە کۆتاییی ئابی ٢٠٢٣دا بڵاوکرایەوە.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | چاوێکی سوور | یاسەمین | |
٢٠١٤ | چاوە شینەکان | جازمین | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠١٥ | بێک - کوشتارەکانی نەخۆشخانەکە | سارا | |
لە پێویستی یان حەزدا | پیس | ||
٢٠١٧ | خەون ببینە | میرجا | |
چ سێرکێکە | ئاگنس | ||
٢٠١٨ | کچانی خۆر | بێریڤان | |
٢٠١٩ | لمی جووڵاو | ئەڤین ئۆراک | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
ئێستا کاتی ئێمەیە (ڕێستۆرانتەکە) | کارمن | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | |
پەیوەندی بە دایکەوە بکە! | ماگی | ||
باران | کیرا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | |
٢٠٢٠ | سۆنامی | سارا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢١–٢٠٢٢ | پارەی خێرا | لیا | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢٣ | ئێرن کارتەر کێیە؟ | ئێرن کارتەر | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی |
٢٠٢٤ | حەشارگەی دزەکان ٢: پانتێرا | TBA | پاش بەرھەمھێنان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەڤین ئەحمەد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەڤین ئەحمەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.